قوربانیكردن و حوكمه‌كانی (الأضحية) شكۆ بێستون قوربانی: ئه‌گه‌ر پێناسه‌یه‌كی شه‌رعی بۆ بكه‌ین، ده‌توانین بڵێین ئه‌و ئاژه‌ڵ (حیوان)ەیە كه له‌دوای نوێژی جه‌ژنی قوربانه‌وه بۆ خۆنزیككردنه‌وه له خوای گه‌وره سه‌رده‌بڕِدرێت. وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: قُلْ إِنَّ صَلاَتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ* لاَ شَرِيكَ لَهُ وَبِذَلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَاْ أَوَّلُ الْمُسْلِمِينَ(١). واته: ئه‌ی موحەممەد (صلى الله عليه وسلم)، بڵێ به‌ڕِاستی نوێژكردن و قوربانیكردن و ژیان و مردنی من ته‌نها بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیانه كه بێهاوبه‌ش و هاوه‌ڵه. حوكمه‌كانی قوربانیكردن ١. كاتی قوربانیكردن له‌پاش نوێژی جه‌ژنی قوربانه‌وه تا خۆرئاوابوونی سێیه‌م ڕۆژی جه‌ژنه (أیام التشریق)، هه‌روه‌كوو به‌رائی كوڕِی عازب ده‌فه‌رموێت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر پێش نوێژ قوربانییه‌كه‌ی سه‌ربڕِی، ئه‌وه بۆ خۆی سه‌ری ده‌برِێت، وه هه‌ركه‌سێكیش دوای نوێژ سه‌ری ببرِێت ئه‌وا سه‌ربڕِینه‌كه‌ی ته‌واوه و سوننه‌تی موسڵمانانی پێكاوه(٤). ٢. پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانی به هاوه‌لاَنی ده‌كرد كه‌وا ئه‌گه‌ر مه‌ڕیان سه‌ربڕی بۆ قوربانی با ته‌مه‌نی ساڵێكی ته‌واو كردبێت وه ئه‌گه‌ر مانگا و بزن بوو، ئه‌وا با ته‌مه‌نی دوو ساڵی ته‌واو كردبێت. وه ئه‌گه‌ر حوشتر بوو ئه‌وا با ته‌مه‌نی پێنچ ساڵی ته‌واو كردبێت، هه‌روه‌ك موجاشعی كوڕِی مه‌سعوود ده‌فه‌رموێت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت مه‌ڕِێك ساڵێكی ته‌واو كردبێت وه‌كوو بزنێك وایه كه دوو ساڵی ته‌واو كردبێت(٥). ٣. مه‌ڕِ و بزن دروسته یه‌ك كه‌س بیكاته قوربانی بۆ خۆی و خزمانی و مانگا بۆ حه‌وت كه‌س و وشتریش بۆ ده‌كه‌س له خۆیان و خزمانیان. هه‌روه‌ك ئه‌بووئه‌ییووبی ئه‌نساری ده‌فه‌رموێت كه‌وا پرسیاری لێكرا قوربانی چۆن بوو له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلى الله عليه وسلم)؟ فه‌رمووی پیاوێك له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا(صلى الله عليه وسلم) شه‌كێكی ده‌كرده قوربانی له‌جیاتی خۆی و كه‌سوكاری. جا لێیانده‌خوارد و لێشیانده‌به‌خشی(٦). وه ئیبنوعه‌بباس -ڕه‌زای خوایان لێبێت- ده‌فه‌رموێت ئێمه له‌گه‌ڵ پیغه‌مبه‌ری خوادا بووین -دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت- له سه‌فه‌رێكدا و جه‌ژنی قوربان هات. هه‌ر ده كه‌س له وشترێكدا و هه‌ر حه‌وت كه‌س له مانگایه‌كدا هاوبه‌ش بووین(٧). ٤. پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئاژه‌ڵێكی هه‌ڵده‌بژارد بۆ قوربانیكردن كه ساغ بوایه و له هه‌موو كه‌موكورتییه‌ك بێبه‌ش بوایه. وه باشترین قوربانیش ئه‌وه‌یه كه قه‌ڵه‌و بێت و كه‌موكووڕی له چاو و گوێیدا نه‌بێت و نابێت كوێر یان شه‌ل یان نه‌خۆش بێت یان زۆر له‌ڕ ِو لاواز بێت. هه‌روه‌ك له عوبه‌یدی كورِی فه‌یرووزه‌وه -ڕه‌زای خوای لێبێت- كه‌وا فه‌رموویه‌تی به به‌رائی كورڕی عازبم وت بۆم بگێڕه‌ره‌وه له‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) پێی باش نه‌بووه یان قه‌ده‌غه‌ی لێكردووه كه‌وا بكرێته قوربانی. جا فه‌رمووی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی چوار جۆر ئاژه‌ڵ ناكرێنه قوربانی: ئه‌و ئاژه‌ڵه كوێره‌ی كه كوێرییه‌كه‌ی پێوه دیاره و ئه‌و ئاژه‌ڵه شه‌له‌ی كه‌شه‌لییه‌كه‌ی پێوه دیاره و ئه‌و ئاژه‌ڵه نه‌خۆشه‌ی كه نه‌خۆشییه‌كه‌ی پێوه دیاره و ئه‌و ئاژه‌ڵه له‌ڕِ و لاوازه‌ی كه‌وا مێشكی نه‌ماوه له له‌ڕِیدا. جا عوبه‌ید وتی من پێم خۆش نییه كه‌وا كه‌موكووڕِی هه‌بێت له گوێیدا و به‌رائیش فه‌رمووی هه‌رچی بۆخۆت پێت خۆش نییه وازی لێبهێنه و حه‌رامی مه‌كه له‌سه‌ر كه‌س(٨). ٥. چۆنیه‌تیی سه‌ربڕِینی قوربانی دروسته هه‌ریه‌كێك له موسڵمانان یان خاوه‌ن كیتابه‌كان -گاور و جووله‌كه- پیاو بێت یان ئافره‌ت حه‌لاَڵه ئه‌گه‌ر ناوی خوای له‌سه‌ر بێنێت به‌ته‌نها. جا ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵه‌كه له‌توانادا هه‌بوو بگیرێت و سه‌رببڕدرِێت، ئه‌وه سه‌ربڕینه‌كه‌ی له‌تكردن و بڕینی قورِگیه‌تی، كه‌وا خوێنی به‌زۆری بڕِّژێته ده‌ره‌وه. به شتێكی تیژ جگه له نینۆك و ددان، هه‌روه‌كوو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَطَعَامُ الَّذِينَ أُوتُواْ الْكِتَابَ حِلٌّ لَّكُمْ(٩). واته: خواردنی ئه‌وانه‌ی كتێبیان بۆ هاتووه له گاور و جووله‌كه حه‌لاَڵه بۆتان. وه هه‌روه‌ها ڕِافعی كوڕِی خه‌دیج ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ئێمه چه‌قۆمان نییه. جا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی ئه‌وه‌ی خوێن لێی برِژێته ده‌ره‌وه و ناوی خوای له‌سه‌ر برا، ئه‌وه لێی بخۆن جگه له نینۆك و ددان نه‌بێت، چونكه نینۆك چه‌قۆی حه‌به‌شییه‌كانه و ددانیش ئێسقانه(١٠). ٦. سوننه‌ته (بسم الله والله أكبر) بكرێت له‌كاتی سه‌ربڕِیندا و به ده‌ستی خۆی سه‌رببرِێت. هه‌روه‌ك ئه‌نه‌سی كورِی مالك ده‌فه‌رموێت پێغمه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) قوربانی ده‌كرد به دوو به‌رانی ڕِه‌ش و سپیی شاخدار و (بسم الله والله أكبر)ی ده‌كرد و بینیم به ده‌ستی خۆی سه‌ری ده‌بڕِی و پێی ده‌خسته سه‌ر لاته‌نیشته‌كانی(١١). ٧. سوننه‌ته ڕووی بكرێته قیبله له‌كاتی سه‌ربڕیندا و حه‌رامه ئازاردانی. وه سه‌ربڕینی دایك، سه‌ربڕینی به‌چكه‌كه‌ی ناوسكیه‌تی، هه‌روه‌ك شه‌دادی كوڕی ئه‌وس ده‌فه‌رموێت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی به‌ڕاستی خوای گه‌وره چاكه‌ی پێویست كردووه كه‌وا له‌گه‌ڵ هه‌موو شتێك‌دا بكرێت جا ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان شتێكی كوشت با به‌چاكی بیكوژێت، وه ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان ئاژه‌ڵێكی سه‌ربڕی با به‌چاكی سه‌ری ببڕێت و با هه‌ریه‌كێكتان چه‌قۆكه‌ی تیژ بكات و پشوو به سه‌ربڕاوه‌كه بدات پێش سه‌ربڕینی یان په‌له بكات له‌كاتی سه‌ربڕیندا(١٢). هه‌روه‌ها ئه‌بووسه‌عیدی خودری ده‌فه‌رموێت پرسیارمان كرد له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له‌باره‌ی به‌چكه‌ی سكی دایكه‌وه، جا ئه‌ویش فه‌رموی بیخۆن ئه‌گه‌ر ویستتان له‌سه‌ری بوو، چونكه سه‌ربڕینی ئه‌و سه‌ربڕینی دایكیه‌تی(١٣). ٨. سوننه‌ته ئه‌و ماڵه‌ی قوربانی ده‌كه‌ن خۆیان لێی بخۆن و بیبه‌خشن و بیكه‌ن به دیاری و خێری لێبكه‌ن و دروسته لێشیهه‌ڵبگرن، هه‌روه‌ك عه‌بدوڵڵاَی كورڕی واحد ده‌فه‌رموێت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت له قوربانیی خۆتان بخۆن و لێیهه‌ڵبگرن ولێشی ببه‌خشن(١٤). ٩. ئه‌وكه‌سه‌ی كه قوربانی ده‌كات، دروست نییه كه‌وا لێیبفرۆشێت ته‌نانه‌ت پێسته‌كه‌شی و قه‌ساب كرێی سه‌ربڕِینه‌كه‌ی له قوربانییه‌كه پێ‌نادرێت، هه‌روه‌ك ئه‌بووهوره‌یره ده‌فه‌رموێت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی هه‌ركه‌سێك پێستی قوربانیهی‌كه‌ی بفرۆشێت، ئه‌وه قوربانییه‌كه‌ی دروست نییه(١٥). ١٠. سوننەتە بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی قوربانی سه‌رده‌بڕِێت، كه‌وا هه‌ر له‌كاتی چوونه‌ناو مانگی (ذی الحجة)ه‌وه تا قوربانی سه‌رده‌بڕێت له تووك و نینۆكی نه‌گرێت، هه‌روه‌ك ئوم سه‌له‌مه -ڕه‌زای خوای لێبێت- ده‌فه‌رموێت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت ئه‌گه‌ر مانگی (ذی الحجة)تان بینی و كه‌سێك له ئێوه ویستی قوربانی بكات، با تووكی و نینۆكی بگرێته‌وه واته لێینه‌گرێت له‌و مانگه‌دا تا قوربانییه‌كه‌ی سه‌رده‌بڕێت(١٦). چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك: ١. كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) دووبه‌رانی شاخداری ڕه‌نگ-سپی كه ڕه‌نگی ڕه‌شی تێدا بوو، كرده قوربانی به ده‌ستی خۆی سه‌ری بڕی و(بسم الله والله أكبر)ی كرد. له‌كاتی سه‌ربڕینی یه‌كێك له‌دوو به‌رانه‌كانی فه‌رمووی خوایه ئه‌مه له‌جیاتی خۆم و هه‌ركه‌سێك له ئۆمه‌ته‌كه‌م كه توانای قوربانی نه‌بێت. كه‌واته له‌م فه‌رمووده‌یه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا هه‌ركه‌سێك توانای قوربانیكردنی نه‌بێت له موسڵمانان پاداشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ده‌نووسرێت كه قوربانییان كردووه له ئومه‌تی موحەممەد (صلى الله عليه وسلم) (١٧) ٢. ئیبنو قودامه له (المغني)دا ده‌فه‌رموێت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) و هه‌ر چوار جێنشینه‌كانی (خلفاء الراشدین) له‌دوای خۆی قوربانیان كردووه و ئه‌گه‌ر بیانزانیایه كه‌وا خێر چاكتره له قوربانی، ئه‌وا ده‌یانكرد، چونكه پێشخستنی خێر له‌سه‌ر قوربانی ده‌بێته هۆی وازهێنان له سوننه‌تێك كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دایناوه(١٨). ئاماده‌كردنی: شكۆ بێستون - بەریتانیا پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org