ئیعجازێكی مەزن: پەیوەندیی ئاو بە ڕەنگی بەردەكانهوە عبدالمجيد ههريری لێكۆڵینەوەیەكی زانستی ئەوەی دەرخست كەوا ڕەنگی بەردەكان لە ئەنجامی جیاوازیی ئەو توخمانەیە كە لێی دروستكراوە. ئاو بكەرێكی سەرەكییە لە گۆڕانكاری و جیاوازیی ڕەنگی بەردی شاخەكان. لە لێكۆڵینەوەیەكی درێژ و زەحمەتدا، ئەوەیان بۆ دەركەوت كەوا ئاو توێنەر و ڕەنگكەری بەردەكانە و تەنها بكەرێكی تاكە لە ڕەنگكردنی شاخەكان و جیاوازیی ڕەنگەكانیان. ڕەنگەكانیان لە ڕەنگی كانزاكەوە وەردەگیرێت كەوا لە دروستكردنیدا هاوبەشن. كانزاكانیش بەگوێرەی چەندێتیی (ئۆكسان)ەكان -كارلێكە كیمیاوییەكەی- ڕەنگ دەكرێن. ئاویش پەیوەندی بەم ئۆكسانەوە هەیە. هەركاتێك زانست پێش بكەوێت، ئەوا ئیعجازی زانستیی قورئانی پیرۆز زیاتر دەردەكەوێت. سەیر بكەن خوای گەورە چۆن باسی ئەم دیاردەیە دەكات: أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجْنَا بِهِ ثَمَرَاتٍ مُخْتَلِفاً أَلْوَانُهَا وَمِنَ الْجِبَالِ جُدَدٌ بِيضٌ وَحُمْرٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهَا وَغَرَابِيبُ سُودٌ، وَمِنَ النَّاسِ وَالدَّوَابِّ وَالْأَنْعَامِ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ كَذَلِكَ إِنَّمَا يَخْشَي اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ. فاطر: ٢٧-٢٨. واتە: ئایا سەرنجت نەداوە كە بەڕاستی خوا لە ئاسمانەوە بارانی باراندووە و جا ئێمە بەو بارانە جۆرەها بەروبوومی جیاوازمان دەرهێنا كە (ڕەنگیان، قەبارەیان، تامیان، بۆنیان، شێوەیان، شوێنیان، وەرزیان) جیاوازە. هەروەها هەندێك لە كەژ و كێوەكانمان بەزنجیرە كێشاوە، هەیانە چین و هێڵ و نەخشی سپی و سوورە و ئەوانیش ڕەنگیان جیاوازە، هەشیانە ڕەشێكی تاریك و تۆخە. سەیر بكەن خۆشەویستان چۆن ئاماژەی بە جیاوازی ڕەنگەكان داوە: وَمِنَ الْجِبَالِ جُدَدٌ بِيضٌ وَحُمْرٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهَا وَغَرَابِيبُ سُودٌ. ئایا ئەوە ئیعجاز نییە؟! لەبەر ئەوەیە مرۆڤە تێگەیشتووەكان كاتێك گوێبستی ئەم ئایەتە دەبن سەریان سوڕدەمێنێت؛ هەورەها: أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَتُصْبِحُ الْأَرْضُ مُخْضَرَّةً إِنَّ اللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٌ. الحج: ٦٣. واتە: ئایا نەتبینیوە كە بەڕاستی خوا بارانی لە ئاسمانەوە باراندووە و زەوی زۆر پێ سەوز دەبێت، بەڕاستی خوا وردبین و بەسۆز و دلۆڤان و ئاگایە. كەواتە ئەم ئاوەی خوای گەورە لەئاسمانە دایدەبەزێنێت تاكە بكەرێكی سەرەكییە لەڕەنگكردنەكەدا، ئا ئەوەیە ئیعجازی قورئانی پیرۆز. وهرگێڕانی له عهرهبيیهوه: عبدالمجيد ههريری ------------------------------------------- سەرچاوەكان: http://forums.graaam.com/65693.html http://gondima.net/vb/t646.html http://vb.momyzh.com/thread13309.html