تایبەت بە هاوسەردارەکان (ژن و مێردەکان)💑 زۆر گرنگە😋 سینگڵەکان مەیخوێننەوە ، دوایی هەرچیتان بەسەرهات لەسەر خۆتان من حەقم نییە ها😃 . . [هُنَّ لِبَاسٌۭ لَّكُمْ وَأَنتُمْ لِبَاسٌۭ لَّهُنَّ] نزاکردن پێش (جیماع ، سەرجێیی ، جووتبوون)ی ژن و مێرد: ((بِسْمِ اللهِ ، اللَّهُمَّ جَنِّبْنَا الشَّيْطَانَ ، وَجَنِّبِ الشَّيْطَانَ مَا رَزَقْتَنَا)) واتە: (بەناوی خودا ئەم کارە پیرۆزە ئەنجام دەدەم ، خودایە شەیتانمان لێ دوور بخەرەوە ، ھەروەھا شەیتان دوور بخەرەوە لەوەی ، کە پێمان دەبەخشیت لە منداڵ). *هەرکەسێ ئەو نزایە بکات ، ئەگەر خوای گەورە منداڵی پێ بەخشین هەرگیز شەیتان زیانی پێ ناگەیەنێت. ----------------------------------------------------------------------------- ⚠چۆن دەبێ ژن خۆی جوان و پاك و ڕازاوە و بۆن خۆش بکات بۆ پیاوەکەی ،، هەر ئاواش دەبێ پیاوەکە خۆی وا لێ بکات بۆ ژنەکەی⚠ ئەوە سوننەتی پێغەمبەر (ﷺ) و خێزانە بەڕێزەکانی بووە. ----------------------------------------------------------------------------- جووتبوون لە پاشەوە (دواوە): 🔶لە ڕێگەی شوێنی مناڵدانەوە: درووستە: ئیمام عومەر (رضي الله عنه) هات بۆ لای پێغەمبەری خوا (ﷺ) و وتی: ئەی پێغەمبەری خوا تیاچووم! پێغەمبەریش (ﷺ) فەرمووی: ئەو شتە چییە كە لەناوی بردوویت؟ وتی: ئەمشەو جێگای دانیشتنەكەم هەڵەودیوكرد (واتە: لە دواوە لە شوێنی مناڵدانەوە چوومە لای خێزانەكەم). پێغەمبەریش(ﷺ) بە هیچ شتێك وەڵامی نەدایەوە ، ئینجا ئەم ئایەتە هاتە خوارەوە بۆ پێغەمبەر (ﷺ): نِسَآؤُكُمْ حَرْثٌۭ لَّكُمْ فَأْتُوا۟ حَرْثَكُمْ أَنَّىٰ شِئْتُمْ (البقرة: 223) _ژنهكانتان لهكاتی پاكییدا جێی كشتوكاڵتانن جێگهی سهوز بوونی تۆوتانن ، كهوابوو لهههر كوێوه دهتانهوێ بچنه كێڵگهكهتانهوه بهههركات و بهههرجۆر ئهتانهوێ. 🔶لە ڕێگەی کۆمەوە: حەرامە و یەکێکە لە گوناهە گەورەکان: پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: خواى گەورە تەماشاى ئەو پیاوە ناكات لەگەڵ هاوسەرەكەیدا جووتببێت لە پاشەوە. پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: هەر كەس بچێتە لاى هاوسەرى خۆى لەكاتى حەیزدا یان لە پاشەوە یان سەردانى فاڵچییەك بكات و باوەڕ بە قسەكانى بكات ئەوە بێ باوەڕ بووە بە (قورئان) ئەوەى بەسەر (محمد) دا دابەزیوە. ----------------------------------------------------------------------------- ⚠لە سێ حاڵەتتدا جووتبوون حەرامە⚠ 1- کاتێ ئافرەتەکە لهكاتی بێ نوێژیدا (حەیز) بێت. 2- کاتێ ئافرەتەکە لە زەیسانی (دوای مناڵبوون) بێت. 3- لە ڕێگەی کۆمەوە. ----------------------------------------------------------------------------- ⚠بەیەكگەیشتنی هەردوو خەتەنەکراو خۆشۆردن (غوسل) واجب دەبێ⚠ ----------------------------------------------------------------------------- ⚠باسکردنی سەرجێیی ژن و مێرد لای خەڵك حەرامە و لە گوناهە گەورەکانە⚠ پێغەمبەر (ﷺ) بە خراپترینی خەڵك (شرّ الناس) دایناوە. پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: خراپترین كەس لای خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا پیاوێكە نزیك خێزانەكەی دەكەوێتەوە (سەرجێیی دەکەن) دواتر نهێنییەكانی نێوان خۆی و خێزانەكەی (ئاشكرا دەكات) بۆ خەڵكی باسی دەكات. #Ako_Abdullah