سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئیعجازی باسکردنی باڵندەی قەلەڕەش (غراب) لە قورئاندا
گۆڕینی فۆنت


ئیعجازی باسکردنی باڵندەی قەلەڕەش (غراب) لە قورئاندا

هیمداد خالید 

خوای گەورە لە قورئاندا دەفەرموێت: ... فَبَعَثَ اللَّـهُ غُرَابًا يَبْحَثُ فِي الْأَرْضِ لِيُرِيَهُ كَيْفَ يُوَارِي سَوْءَةَ أَخِيهِ ۚ قَالَ يَا وَيْلَتَا أَعَجَزْتُ أَنْ أَكُونَ مِثْلَ هَـٰذَا الْغُرَابِ فَأُوَارِيَ سَوْءَةَ أَخِي ۖ فَأَصْبَحَ مِنَ النَّادِمِينَ. المائدة: ٣١. دەوری باڵندەی قەلەڕەش (غراب) لەو چیرۆکەی کە لە قورئاندا هاتووە لە سوورەتی ئەلمائیدەدا ئەوەیە کە مرۆڤ فێری ئەوە بکات کە چۆن مردوو دەنێژێت، بەڵام ئەوەی جێگای باس و تێڕامانە ئەوەیە کە ئایا بۆچی خوای گەورە ئەم باڵندەیەی هەڵبژارد و لە قورئاندا باسی کردووە تاوەکوو ببێتە مامۆستای یەکەمی مرۆڤ؟ 

چەند لێکۆڵینەوەیەکی زانستی ئەوەیان سەلماندووە کە باڵندەی قەلەڕەش زیرەکترین باڵندەیە. هەروەها ئەم باڵندەیە خاوەن گەورەترین قەبارەی مێشکە بەبەراورد لەگەڵ باڵندەکانی تردا. هەروەها لەو لێکۆڵینەوانەی کە سەلمێنراوە لەسەر ئەم باڵندەیە. ئەوە دەردەخەن کە باڵندەی قەلەڕەش سیستەمێکی تایبەتیان هەیە سەبارەت بە دادپەروەری پەیڕەوی دەکەن لەناو خۆیاندا بەگوێرەی ئەو فیترەیەی کە خوای گەورە پێیانیبەخشیوە. ئەو سیستەمەش ئەوەیە لەناو خۆیاندا پەیڕەوی دەکەن بۆ هەر سەرپێچییەك کە ئەنجامی بدەن، سزایەکی تایبەتیان بۆ داناوە بەم شێوەیە: 

یه‌که‌م: تاوانی زەوتکردنی خۆراکی بێچووەکان، بۆ ئەم تاوانە سزایەکیان هەیە کە هەرکاتێك یەکێکیان هەستا بە زەوتکردنی خۆراکی بێچووەکە ئەوا هەموو قەلەڕەشەکان هەڵدەستن بە کێشانی هەموو پەڕی قەلەڕەشە تاوانبارەکە تاوەکوو توانای فڕینی نەمێنێت. 

دووه‌م: تاوانی داگیرکردنی هێلانە یاخود ڕووخاندنی شوێنی یەکتر، ئەگەر بێت و هەرکامێکیان هەستا بەم کارە، ئەوە بە هەموویان پەیوەستی دەکەن بە دروستکردنی هێلانەیەکی تری سەرلەنوێ بۆ باڵندە هێلانەڕووخاوەکە. 

سێ‌یه‌م: تاوانی دەستدرێژیکردنە سەر مێیینەی قەلەڕەشێکی تر، ئەگەر بێت و یەکێکیان دەستدرێژی بکاتە سەر مێیینەی یەکێکی تر، ئەوا سزاکەی بەم شێوەیە دەبێت کە هەموو قەلەڕەشەکان هەڵدەستن بە دەنووکلێدان لەو قەلەڕەشەی کە ئەم تاوانەی ئەنجام داوە تاوەکوو دەمرێت. جا سزاکەشیان لە شوێنێکی فراوان یا زەوییەکی فراوان و چۆڵدا دەبێت دوای ئەوە قەلەڕەشێکیان بەدەنووك مردووەکە هەڵدەگرێت بۆ ئەوەی بینێژێت. جا بە قەبارەی باڵندەکە قەبرێکی بۆ هەڵدەکەنێت تاوەکوو لەناویدا بیشارێتەوە. 

وَمَا مِن دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُم ۚمَّا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِن شَيْءٍ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِمْ يُحْشَرُون.َ الانعام: ٣٨. 

--------------------------------------------------------------------- 
سەرچاوە: 
من اعجاز آیات العلمی الحیوانات فی القران لدکتور زغلول النجار

 1415

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram