سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  خێر و پاداشتی سیواک || ئيعجازى فرموده
گۆڕینی فۆنت




زۆرن ئەو فەرموودانەی باس لە خێر و پاداشتی سیواک دەکەن پێغەمبەرمان (دروودی خوای لەسەربێت) دەفەرموێت:

"لولا أن أشق على أمتي لأمرتهم بالسواك عند كل صلاة" پەسەندی هەردوولایە
واتە: ئەگەر قورس نەبوایە لەسەر ئومەتەکەم، فەرمانم پێ دەکردن سیواک بەکاربهێنن لە هەموو نوێژێکدا،
ئەمە ئامۆژگاری پێغەمبەرمانە (درودی خوای لەسەر بێت) پێش 1400 ساڵ، با بزانین ئامۆژگاری پزیشکانی هەزارەی سێیەم چییە؟
لە ناو دەمی مرۆڤدا بەردەوام ژمارەیەکی زۆر لە بەکتریا هەن کە هێرش دەکەنە سەر ددانەکان بۆ خواردنی پاشماوە خۆراکیەکان، دوای لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەی سیواک دەرکەوتووە تایبەتمەندیەکی هەیە کە توانای وەستاندنی گەشەکردنی ئەو میکرۆبانەی هەیە، هەروەها هەندێک ماددەی دژە کەڕووی تێدایە کە پاککەرەوەیە و هەڵدەستێت بە کەمکردنەوە و وەستاندنی خوێن ڕێژی لە پوکەکان
.

سەرچاوە:
http://kaheel7.com/pdetails.php?id=838&ft=35

Sofrata, Abier H., et al. "Strong antibacterial effect of miswak against oral microorganisms associated with periodontitis and caries." Journal of periodontology 79.8 (2008): 1474-1479.

Sukkarwalla, Adnan, et al. "Efficacy of miswak on oral pathogens." Dental research journal 10.3 (2013): 314.



 1229

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram