ڕەوشت و ئاکارە بەرزەکانی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) -7- کەسێکی سادە و ساکار بووە و هەرگیز خۆی جیا نەکردووەتەوە لە هاوەڵەکانی، هەر بۆیە (ابوهریرە) و (ابو ذري ی غەففاری )(خوا لێیان ڕازی بێت) فەرموویانە : پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) زۆر جار لەناو کۆمەڵێکی زۆر لە هاوەڵانیدا دادەنیشت جا ئەگەر کەسێکی نامۆ و غەریبە بهاتەیە #نەیدەزانی_کامە #پێغەمبەری_خوایە ! (صلی الله علیه وسلم) و دواتر لەسەر داواکاری هاوەڵەکانی جێگەیەکی دانیشتنیان لە گڵ بۆ درووست کرد هاوەڵەکانی لەملاو لایەوە دادەنیشتن بۆ ئەوەی ئەگەر کەسێکی نامۆ هات پێویستی بە پرسیار کردن نەبێت. #_صحيح_ (📚 سنن ٲبی داود : 4698) (📚سنن النسائي : 4991 ، 5701) صححه الٲلباني فی (سنن ٲبی داود) (ص : 225) و (سنن النسائي) (ص : 101)