سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئاگاداریەک لەلایەن رحمة للعالمین محمد المصطفی (ﷺ) بۆ ئومەتەکەی..!
گۆڕینی فۆنت


ئاگاداریەک لەلایەن رحمة للعالمین محمد المصطفی (صلی اللە علیە و سلم) بۆ ئومەتەکەی..!

ئەی موسوڵمان ئاگاداربە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمویەتی "{ سیکون بعدی امراء لایهتدون بهدی و لایستنون بسنتی فلا تصدقهم بکذبهم و لا تعینوهم علی ظلمهم فمن دخل علیهم فصدقهم بکذبهم و اعانهم علی ظلمهم فلیس منی ولست منه و لیس بوارد علي الحوض فی روایة ..حوضی ومن لم یصدقهم بکذبهم و لم یعنهم علی ظلمهم فهو منی و انا منه وهو وارد علي الحوض } اخرجە امام احمد و حدیث صحیح

واتە دوای من حوکمڕان و کاربەدەستانێك دەبن رێگا و ڕێبازی من ناگرن و سونەتەکانی من پشتگوێ دەخەن جا ئێوە درۆکانیان بەڕاست مەخەنەوە و پشتگیری زوڵم و ستەمەکانیان مەکەن چونکە هەرکەسێ بچێتە لایان و درۆکانیان بەڕاست بخاتەوە و پشتگیری زوڵم و ستەمەکانیان بکات ئەوە لەمن نیە و منیش لەو نیم و نایەتە لام بۆ سەرحەوزەکەم (حەوزی کەوسەر) وە هەرکەسێك درۆکانیان بەڕاست نەخاتەوە و پشتگری زوڵم و ستەمەکانیان نەکات ئەوە لەمنە و منیش لەوم و ئەویش دێتە لام بۆ سەرحەوزەکەم "

جا ئەی موسوڵمانی بەڕێز پێش ئەوەی لەقیامەت بەدبەخت بی و پێغەمبەر خۆی لەتۆ بەری بکات و بێبەش بی لەوەی بەخزمەتی شاد بی لەحەوزی کەوسەر بەهۆی باوەڕکردنت بە درۆیەکانی حوکمڕانانی درۆزن و پشتگیری کردنی زوڵم و ستەمەکانیان لەدونیا بگەڕێوە لای خودا و دین و بەرنامەکەی و واز لەپشتگیریکردنی خائین و زاڵم و ستەمکاران بهێنە و چی تر درۆیەکانیان بەڕاست مەزانە و لەگەڵ لەخواترس و ڕاستگۆیان و دەستپاکان و چەوساوانبە بۆئەوەی بەختەوەربی لەدونیا و لەقیامەت..!

برای دڵسۆزی دونیا وقیامەتتان/
Muhammad Adam

 2077

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram