سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  موعجیزه‌یه‌ك له‌ سووره‌تی یوسفدا
گۆڕینی فۆنت


موعجیزه‌یه‌ك له‌ سووره‌تی یوسفدا
 
کوڕی ئیسلام 

يُوسُفُ أَيُّهَا الصِّدِّيقُ أَفْتِنَا فِي سَبْعِ بَقَرَاتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ وَسَبْعِ سُنبُلَاتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ لَّعَلِّي أَرْجِعُ إِلَى النَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَعْلَمُونَ ﴿٤٦﴾ قَالَ تَزْرَعُونَ سَبْعَ سِنِينَ دَأَبًا فَمَا حَصَدتُّمْ فَذَرُوهُ فِي سُنبُلِهِ إِلَّا قَلِيلًا مِّمَّا تَأْكُلُونَ ﴿٤٧﴾ ثُمَّ يَأْتِي مِن بَعْدِ ذَٰلِكَ سَبْعٌ شِدَادٌ يَأْكُلْنَ مَا قَدَّمْتُمْ لَهُنَّ إِلَّا قَلِيلًا مِّمَّا تُحْصِنُونَ ﴿٤٨﴾ ثُمَّ يَأْتِي مِن بَعْدِ ذَٰلِكَ عَامٌ فِيهِ يُغَاثُ النَّاسُ وَفِيهِ يَعْصِرُونَ. ﴿٤٩﴾. یوسف/ ٤٦-٤٩ 

واته‌: (٤٦) ساقی چوو بۆ لای زیندانه‌که‌ بۆ دیداری یووسف وتی): یوسف ئه‌ی هاوه‌ڵی ڕاستگۆم، ئه‌م خه‌ونه‌مان بۆ لێك بده‌ره‌وه‌ (له‌ خه‌ونێکی پاشادا) حه‌وت مانگای قه‌ڵه‌و له‌لایه‌ن حه‌وت مانگای له‌ڕو لاوازه‌وه‌ خوراون، هه‌روه‌ها له‌ باره‌ی حه‌وت گوڵه‌ گه‌نمی سه‌وزو جوان و حه‌وتی تری وشك بۆمان لێك بده‌ره‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ لای خه‌ڵکی تا وه‌ڵام بزانن. (٤٧) (یوسف) وتی: حه‌وت ساڵی به‌رده‌وام کشتوکاڵ ده‌که‌ن و دانه‌وێڵه‌ ده‌چێنن، ئه‌وه‌ی که‌ دروێنه‌تان کردوو، لێتان زیاد بوو به‌گوڵه‌که‌یه‌وه‌ بیهێڵنه‌وه‌ ، مه‌گه‌ر ئه‌و که‌مه‌ی که‌ ده‌یخۆن (دانه‌وێڵه‌ به‌ گوڵه‌که‌یه‌وه‌ هه‌ڵبگیرێت له‌ کرم و ئه‌سپێ و زایه‌ بوون به‌دوور ده‌بێت). (٤٨) پاشان له‌ دوای ئه‌وه‌ حه‌وت ساڵ گرانیی و سه‌ختی پێش دێت، ئه‌وه‌ی که‌ زه‌خیره‌تان کردووه‌ بۆ ئه‌و ساڵانه‌ هه‌مووی ده‌خۆن، مه‌گه‌ر که‌مێکی نه‌بێت که‌ هه‌ڵی ده‌گرن (بۆ تۆو). (٤٩) له‌وه‌ودوا ساڵێکی باراناوی و پڕ به‌ره‌که‌ت دێت که‌ خه‌ڵکی به‌رو بوومی زۆریان پێ ده‌به‌خشرێت، میوه‌ ده‌گوشن و شه‌ربه‌تی لێ دروست ده‌که‌ن. 

دکتۆر عبدالمجید بلعابد ده‌ڵێت: 

١ – له‌ ئایه‌ته‌که‌وه‌ ده‌رده‌که‌وێت که‌ حه‌وت ساڵی باراناوی تۆوه‌که‌ هه‌ڵده‌گیرێت و حه‌وتی تریش بێ بارانیه‌ و ساڵێکی تریش که‌ وه‌زعه‌که‌ چاک ده‌بێت، ئه‌مه‌ پانزه‌ ساڵ که‌ ڕه‌نگه‌ هه‌ندێک له‌ تۆوه‌کان دوای ئه‌و ماوه‌ زۆره‌ به‌کاربێت، زانستی سه‌رده‌م سه‌لماندویه‌تی که‌ تا پانزه‌ ساڵ تۆو به‌ که‌ڵک دێت هه‌ڵده‌گیرێت و بتوانرێت بچێنرێت. فَذَرُوهُ فِي سُنبُلِهِ، ئه‌م ڕێگای هه‌ڵگرنتنه‌ش میسری‌یه‌کان نه‌یانده‌زانی و دیاره‌ خوای گه‌وره‌ به‌وه‌حی فێری پێغه‌مبه‌ر یوسفی کردووه‌ (علیه‌ السلام). 

٢ – شێوازی هه‌ڵگرنتنه‌که‌ش به‌ تاقیکردنه‌وه‌ ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ چاکترین شێواز ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ گوڵه‌که‌یه‌وه‌ هه‌ڵبگیرێت و به‌و ڕێگایه‌ ٢٠.٣% ی کێشی وون ده‌کات به‌هۆی نه‌مانی ئه‌و ئاوه‌ی که‌تیایه‌تی، به‌مه‌ش ووشک ده‌بێت و بۆگه‌ن ناکات و خراپ نابێت. 

٣ – له‌ خه‌وه‌که‌دا ئیشاره‌تی تیانیه‌ بۆ ساڵه‌ خۆشی‌یه‌که‌ی دوایی ئه‌مه‌ش هه‌ر خوا ئاگاداری کردووه‌و دوایش هه‌مووی وا ده‌رچوو. 

٤ – ئینجا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خوا ئاگاداری نه‌کردبێت، ئه‌م وورده‌کارییه‌ زانستییه‌ چووزانێت که‌ به‌ هه‌زاران ساڵ پێش خۆی بووه‌ و له‌ ژیانی پێغه‌مبه‌ر یووسفدا (علیه‌ السلام) ڕووی داوه‌. 

---------------------------------------------------- 
سه‌رچاوه‌: 
ئاسووده‌یی

 1570

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram