موعجيزەكانى پێغەمبەرى ئيسلام ﷺ. ئيعجازى زانستى لە حەرامكردنی گوشتی ئاژەڵى كەڵبەدارو باڵندەی گۆشتخۆر.! پرسیار له پرۆفیسۆر نیڵسۆن كرا مامۆستای زانستی مشەخۆر له بەریتانیا لەسەر خواردنی گۆشتی ئاژەڵە كەڵبەدارەكان لەكاتێكدا پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) نەهیكردووە لە خواردنی گۆشتی ئەو ئاژەڵانەو باڵندە برینداركەرەكان. لە وەڵامدا وتی: ئەمە یەكێكە لەو بابەتانەی گرنگی پێدەدەم، سێ جۆر لەكرمی (تریكینیلا) هەن كە توشی هەموو ئاژەڵە كەڵبەدارەكان (گۆشت خۆرەكان) دەبن و یەكێك لەم مشەخۆرانە خۆم دۆزیمەوە لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا هەر بەناوی خۆشمەوە ناونرا (تریكینیلا نیسۆنای)، ئەم مشەخۆرە لە نێوان ئاژەڵە گۆشت خۆرەكاندا دەگوێزرێتەوە ئەگەر مرۆڤ گۆشتی یەكێك لەو ئاژەڵانەی خوارد ئەو كاتە بۆ مرۆڤیش دەگوێزرێتەوە، لەبەرئەوە نەخوادرنی گۆشتی ئەو ئاژەڵانە كارێكی باشە. دروودو سڵاو بۆ ڕابەرو سەركردەى ئيسلام محمد المصطفى. صلى الله عليه وسلم. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org