🔰 فــــەزڵ و گــەورەیــــۍ لا ٳلە ٳلا اللە🔰 ============================ 🔮گەورەترین زیكر وشەى [ لا إله إلا الله ] یە 🔻لـە فــــەزڵـــەڪـانـــۍ ⤵️ ① جیاكەرەوەى نێوان بڕواداران و بێ بڕوایانە. 🔍 رواه البخاري ومسلم. ② پایەى یەكەمى ئیسلامە. 🔍 رواه البخاري ومسلم. ③ هۆى سەركەوتنە بۆ ئەو كەسەى كە دەستى پێوەبگرێ لە دونیا و دواڕۆژدا، وە ئەوەش پشتى لێ هەڵكا ژیانێكى تاڵ و كوێرەوەرى بەسەر ئەبا و لە دواڕۆژیشدا بە كوێرى حەشر ئەكرێ. 📖 طه: 124 ـ 125. ④ بە ووتنى خوێن و دارایی و نامووسى مرۆڤ حەرام ئەبێت لەسەر موسوڵمانان . 🔍 رواه البخاري ومسلم. ⑤هەموو پێغەمبەران بۆ ڕوون كردنەوەى ئەم ووشەیە هاتون . 📖 النحل: 36. 📜واتاكەشى ئەوەیە كە: هیچ پەرستراوێك نیە لە بووندا، شایستەى پەرستن بێت بەڕاستى جگە لە [ الله ] نەبێت، ♦️ پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم لە باسى ئەم وشەیەدا فەرموویەتى: [ أفْضَلُ الذِّكْرِ: لَا إِلَهَ إِلاَّ الله ] . 🍃 واتە: چاكترین وبڵند ترین زیكر ووتنى: [لَا إِلَهَ إِلاَّ الله ] یە. 📚 الترمذي (5/462) برقم (3383)، وابن ماجه (2/1249) برقم (3800)، والحاكم (1/503)، وصححه ووافقه الذهبي، وانظر صحيح الجامع (1/362) برقم (1104) •┈┈✵┈•●✿✦✿●•┈✵┈┈•