هەندێک لە ئامۆژگاریەکانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم ) دەربارەی خواردن خواردنەوە..؟! #یەکەم : لەقاپی شکاودا خواردن و ئاو مەخۆن و مەخۆنەوە : نهى رسول الله "صلى الله عليه وسلم"عن الشرب من ثلمة القدح ، رواە الترميذي. واتا:پێغەمبەر (ﷺ) ڕێگەی نەداوە بەئاو خواردنەوە لە قاپی شکاودا . #دووەم : خواردن بەگەرمی مەخۆن . إن النبي "صلى الله عليه وسلم" كان لايأكل الحار ويقول إنه غير ذي بركة وإن الله لم يطعمنا ناراً . واتا: پێغەمبەر (ﷺ) خواردنی بەگەرمی نەدەخوارد و بەڵکو ساردی دەکردەوەو ئەیفەرموو بەگەرمی زیانی هەیە و خوا ئاگری نەکردوە بەخۆراک . #سێیەم : لەدوای نان خواردن یەکسەر مەخەوە .پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی : أكل العشاء والنوم عليه قسوة في القلب .رواە الديلمي. واتا خواردنی ئێوارەو خەوتن بەسەریدا دڵ ڕەش دەکات (زیانی هەیە). #چوارەم : لە کون و لولەی ئاو مەخۆنەوە . نهى رسول الله "صلى الله عليه وسلم" عن الشرب من فئ السقاء . واتا:پێغەمبەر (ﷺ) قەدەغەی کردوە خواردنەوە لە دەمی قاپێکەوە کەناوەکەی دیار نەبێت. #پێنجەم : ئەگەر شتێکت خوارد تام و شیلەو چەوری هەبوو ئاو لەدەمت وەردە .پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت : إن رسول الله "صلى الله عليه وسلم " إذا شرب لبناً فدعا بماءٍ فتمضمض وقال:إن له دسماً . واتا:کاتێ پێغەمبەر (ﷺ) شیری دەخوارد داوای ئاوی دەکرد و لەدەمی وەردەدا و دەیفەرموو چەوری تیایە (مانەوەی لە دەمدا زیانی هەیە). #شەشەم : بەبرسیەتی مەخەوە . پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی : لاتدع العشاء ولو بكف من التمر، فإن تركه مهرمة . واتا:بێ شێو مەخەوە ئەگەر لەتە خورمایەکیشت خواردبێ وازلێ هێنانی زوو پیری دەهێنێت . #حەفتەم : پێش دەست پێکردنی نان خواردن و دوای تەواو بوونیش لە خواردن دەست و دەمت بشۆ . پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت : من أحب أن يكثر الله بيته فليتوضأ إذا حضر غذاؤه وأذا رفع . واتا:ئەگەر کەسێک دەیەوێت خوا ماڵەکەی پڕ بکات لە خێر بادەست و دەمی بشوات پێش خواردن و دوای خواردن . #هەشتەم : کەخواردنت هەڵگرت سەری داپۆشە .پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت : غطوا الإناء وأوكوا السقاء.....، رواە مسلم. واتا:سەری دەفری خۆراک داپۆشن ودەمی قاپی ئاو بگرن. #نۆیەم : خواردن پێش بخە بەسەر نوێژکردندا کاتێ هەردووکیان ئامادەبوون . پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت : اذا وضع العشاء وأقيمت الصلاة فأبدؤوا بالعشاء، رواە البخاري. واتا:کاتێ خۆراک و نوێژ ئامادە بوو دەست بکەن بە خواردن. #دەیەم : تا بۆت دەکرێت بەدەستی ڕاست خواردن بخۆ . پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت : إذا أكل أحدكم فليأكل بيمينه وإذا شرب فليشرب بيمينه.. رواە احمد و مسلم و ابوداود. واتا:هەریەک لەئێوە خۆراکی خوارد با بەدەستی ڕاست بیخوات و ئاویشی خواردەوە با هەر بەدەستی ڕاست بیخواتەوە . #یازدەیەم : خواردن خواردنەوە لە قاپی زێر و زیوو مەخۆن . پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت : ولاتشرب في آنية الذهب والفضة....، رواە البخاري. واتا: بۆ خواردن و خواردنەوە قاپی ئاڵتون و زیو بەکار مەهێنن . #دوازدەیەم : بە ناوی خودا دەست بە خواردن خواردنەوە بکەن . پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت : إذا أكل أحدكم طعاماً فليذكر إسم الله.فإن نسى أن يذكر إسم الله في أوله فليقل (بسم الله أوله وآخره) ، رواە ابو داود و الترميذي. واتا:لەکاتێکدا دەست کردن بەنان خواردن ناوی خوا بهێنە بڵێ (بسم الله) ئەگەر لە بیرت چوو لەسەرەتاوە ، هەرکات بیرت هاتەوە بڵێ(بسم الله أولە وآخرە) #سێزدەیەم : سوپاس کردنی خودای گەورە دوای خواردن و خواردنەوە . پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت : إن الله ليرضى عن العبد أن يأكل الأكلة فيحمده عليها أويشرب الشربة فيحمده عليها ، رواە مسلم و احمد واتا:پەروەردگار ڕازی دەبێت لەو بەندەیەی کەخۆراک دەخوات و سوپاسی خوای لەسەر دەکات و کەئاویش دەخواتەوە هەروا سوپاسی دەکات . اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّد #اسلام_محمد #چرای_رووناکی