نهێنییه‌کانی گه‌ردوون له نێوان قورئان و زانست‌دا کوڕی ئیسلام نووسه‌ر له چه‌ند دێڕێک‌دا نووسه‌ری ئه‌م دانراوه ناوی (عبدالدائم الکحیل) که پیشه‌ی ئه‌ندازیاره و توێژه‌ره‌وه‌شه له بواری ئیعجازی زانستی له قورئان و سووننه‌تدا، له ساڵی 1965 له شاری (حمص) ی سوریا له دایک بووه، خێزانداره‌و دوو منداڵی هه‌یه، وه زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی به باشی ده‌زانێت. خاوه‌ن بڕوانامه‌ی بکالۆریۆسه له ئه‌ندازه‌ی میکانیک 1995، و بڕوانامه‌ی دبلۆمی ئه‌ندازه‌ی شله‌کان 1997، دبلۆمی په‌روه‌رده ساڵی 2000، ئه‌مانه و چه‌ندین توێژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه له ڕاڤه‌ی قورئان و خوێندنه‌وه‌و زمانی عه‌ره‌بیدا هه‌یه. خاوه‌نی زۆر چالاکی بیری و کۆڕ و سیمیناره له بواره‌کانی ئیعجازی زانستی و ژماره‌یی له قورئان و سووننه‌تدا، چه‌ندین دانراو و بابه‌ت و ووتاری هه‌یه له بوارانه‌دا. ئه‌مه‌ش سایته‌که‌یه‌تی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت www.kaheel7.com ... سه‌رنج : 1 – به‌پێی پێویست و گرنگی بابه‌ته‌کان له هه‌ندێک شوێندا ڕاڤه‌ی ئایه‌ته‌کان یان به‌شێکیان و یان چه‌ند ووشه‌یه‌کیانم کردوون. 2 – له کۆتایی دانراوه‌که ناوی سه‌رچاوه عه‌ره‌بی و بییانیه‌کان ڕیز به‌ند کراون که نووسه‌ر سوودیان لێ وه‌رگرتووه، و هه‌ر خوێنه‌رێکی به‌ڕێز ده‌یه‌وێت دڵنیا بێت له‌و ووتارانه ده‌توانێت له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و ناو و نیشانه ئه‌لکترۆنی‌یانه‌ی ئاماژه‌یان بۆ کراوه له تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه ئه‌و بابه‌تانه ڕابکێشێت و بیان خوێنێته‌وه که به‌زمانی ئینگلیزین. (وه‌رگێڕ) : 20 شعبان 1428 ک – 2 ئه‌یلول 2007 ز سه‌ره‌تای چیرۆکه‌که جوانترین ساته‌کان ئه‌وانه‌ن که مرۆڤی بڕوادار تیایاندا موعجیزه‌یه‌کی نوێ له کتێبی خوای گه‌وره‌دا ده‌دۆزێته‌وه، کاتێک که بۆ یه‌که‌م جار تێگه‌یشتنێکی نوێی ده‌بێت بۆ ئایه‌تێک له ئایه‌ته‌کانی خوای گه‌وره و له‌وکاته‌دا فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌ی دێته‌وه یاد که ده‌فه‌رمووێت: وَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ سَيُرِيكُمْ آيَاتِهِ فَتَعْرِفُونَهَا ۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ . النمل/93. واته: تۆ بڵێ سووپاس بۆ خوا که نیشانه‌کانی گه‌وره‌یی خۆیتان نیشان ده‌دات و ئێوه‌ش ده‌یانناسن و خوا بێ‌ئاگا نی‌یه له‌وه‌ی ده‌یکه‌ن. چیرۆکی من له‌م زنجیره‌یه‌دا له‌و توێژینه‌وانه‌دا ده‌ست پێده‌کات له ئایه‌ته‌کانی قورئانه‌وه که ڕایانده‌گه‌یه‌نم و منیش هیچ ڕاڤه‌یه‌کی لۆژیکی و زانستیم پێنه‌بوو بۆیان، به‌ڵام پاش گه‌شتێکی توێژینه‌وه‌یی له نێو پێگه زانستی‌یه‌کان و دۆزینه‌وه نوێیه‌کانی زانسته‌کانی گه‌ردوونی و فه‌زاییدا خۆمم ده‌بینی‌یه‌وه که سه‌رم ده‌ته‌قی به‌وه‌ی زاناکان ئه‌مڕۆ ده‌یدۆزنه‌وه، قورئان به‌وپه‌ڕی ووردی و ڕوونی ئاماژه‌ی پێکردووه! کاتێک زاناکان ده‌ستیان کرد به‌دۆزینه‌وه‌ی گه‌ردوون ناوی (فه‌زا) یان لێنا به‌و بیانووه‌ی که گه‌ردون پڕه له (بۆشایی)، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی که زانیاری‌یه‌کانیان ده‌رباره‌ی گه‌ردوون په‌ره‌ی سه‌ند و توانی‌یان بونیادی گه‌ردوونی زۆر به ووردی‌یه‌کی سه‌ر سوڕهێنه‌ر ببینن و چنراوی گه‌ردوونی زۆر پێکه‌وه به‌ستراوی پته‌و ببینن که ئیتر زاراوه‌یه‌کی نوێیان به‌کارهێنا بریتی بوو له (بنا‌ء)، ئه‌وان به کراداری توانی‌یان بونیادێکی ئه‌ندازه‌یی زۆر پته‌و ببینن، مه‌جه‌ڕه‌کان و کۆمه‌ڵگاکانیان هه‌وێن و بنچینه‌ی ئه‌و بینایه‌ن، ئه‌و مه‌جه‌ڕانه و تۆزی گه‌ردوونی و دوکه‌ڵی گه‌ردوونی به هه‌موویان ئه‌و بینا زۆر مه‌حکه‌مه پێک ده‌هێنن. ئه‌و زانایانه زاراوه‌ی نوێی وا به‌کاردێنن که ئێمه له‌سه‌ری ڕانه‌هاتووین وه‌ک پردی گه‌ردوونی و دیواری گه‌ردوونی و مادده‌ی نه‌بینراو هه‌یه که ناویان ناوه مادده‌ی تاریک و ئه‌و مادده‌یه گه‌ردوونی پڕ کردووه و ده‌ستی به‌سه‌ر دابه‌شکردنی مه‌جه‌ڕه‌کاندا گرتووه و پرد له نێو ئه‌و مه‌جه‌ڕانه‌دا دروست ده‌کات که پێکیانه‌وه ده‌به‌ستێت. له‌و زانایانه ده‌ستیان کرد به‌وه‌ی زاراوه‌ی زۆر نوێ و نامۆ به‌کار بهێنن، ئه‌و وێنانه‌ی که له ڕێگای سوپه‌ر کۆمپیوته‌ره‌وه گیراون ده‌ریانخستووه که مه‌جه‌ڕه‌کانی گه‌ردوون هه‌ر وه‌ک سوره‌ییانکانی سه‌قفی ماڵانه و ئاسمانیان ڕازاندۆته‌وه، ئه‌وانه و شتی زۆری دیکه‌ش و به‌رده‌وامیش له‌و دۆزینه‌وانه‌یان. ڕۆژانه توێژینه‌وه‌ی نوی ده‌رده‌که‌ن و به بلیۆنه‌ها دۆلار سه‌رف ده‌که‌ن له پێناوی ئه‌و دۆزینه‌وانه‌دا، به‌ڵکو له‌وه زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و دۆزینه‌وانه ده‌که‌ن له میانه‌ی هه‌زاران توێژینه‌وه‌ی زانستی‌یه‌وه که ڕۆژانه پێگه‌کانی ئینته‌رنێت و گۆڤار و ڕۆژنامه‌کان پێمانی ئاشنا ده‌که‌ن. فه‌رموون له‌م لینکه‌ی خواره‌وه ته‌واوی کتێبه‌که دابگرن nheniakanygardon.pdf