(مەنهەج وڕەوشتی موسوڵمان لە ڕۆژگاری شەڕوشۆڕ وفیتنەکاندا لە ژێر ڕۆشنایی فەرموودەکانی سەروەرمانﷺ)::: 🔹اصبر/ ئارامگر بە وپەلەمەکە. 🔹الزم بيتك/ پەیوەست بە بە ماڵەکەتەوە. 🔹أملك عليك لسانك/ زوبانی خۆت بگرە وزاڵبە بەسەریدا. 🔹اصمت/ بێدەنگ بە, دڵنیابە "من صمت نجا". 🔹عليك بأمر خاصة نفسك/ خەریکی کاری تایبەتی ونەفسی خۆت بە. 🔹دع عنك أمر العامة/ وازبهێنە لە کار وئیشی خەڵکی. 🔹اعتزل تلك الفرق والأحزاب كلها/ واز لەشوێنکەوتن وئینتمای هەموو گروپ وحیزبەکان بهێنە. 🔹كن عبدالله المقتول ولا تكن عبدالله القاتل/ بەندیەکی کوژراوی خوابە نەوەک بەندەیەکی بکوژ. 🔹كسروا سيوفكم بالحجارة وكُف عن اقتناء السلاح في البيوت/ شمشێرەکانتان بشکێنن بە بەرد ودەست هەڵبگرن لە پەیوەست بوون بە چەکەوە لە ماڵەکانتاندا. 🔹احرص على الإنشغال بالعبادة/ سوور بە لەسەر سەقاڵبوونت بە عیبادەتەوە, ودڵنیابە عیبادەتی خوا لەڕۆژگاری شەڕوشۆڕدا وەک هیجرەت وایە بۆلای پێغەمبەری خواﷺ. گوێمەدە بەقسەی خەڵکی دڵنیا بە بەختەوەر وسەرفراز ئەو کەسەیە گوێڕایەڵی پێغەمبەرەکەی بکاتﷺ. بڕوانە فەرموودەکانی (باب الفتن والملاحم) لە کتێبەکانی فەرموودەدا, صحيح البخاري, وصحيح مسلم, وسنن أبي داود, وجامع الترمذي, وسنن النسائي, وسنن ابن ماجه, سنن الدارمي, مسند لأحمد بن حنبل, ... . ئامادەکردنی: مەبەست کاژاوی