ڕەوشت و ئاکارە بەرزەکانی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) -8- کاتێك بە باوەڕدارێك گەیشتبایە تەوقەی لەگەڵدا دەکرد و هەتا باوەڕدارەکە دەستی بەرنەدایە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)یش دەستی بەرنەدەدا ، هەر بۆیە (ئەنەسی کوڕی مالیك) (خوا لێی ڕازی بێت) فەروویەتی : ((هەرگیز نەمبینیوە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەکاتی تەوقەدا دەستی بەردا بێت هەتا بەرامبەرەکەی دەستی بەرنەدایە)) ① هەروەها (عبداللە ی کوری عمر) (خوا لەخۆی و باوکی ڕازی بێت) فەرموویەتی : ـ((کاتێ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بیویستایە ماڵئاوایی لە پیاوێك بکات ئەوا دەستی دەگرت و دەستی بەرنەدادە هەتا پیاوەکە دەستی بەرنەدایەو پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) یش پێی دەفەرموو : ئەوە سەرجەمی کار و بارەکانتم سپارد بە خوای گەورە)) ② ①#_حسن_ (📚 سنن ابي داود : 4794) (📚 دلائل النبوة : 262) حسنە الٲلبانی فی (سنن ابی داود) (ص : 251) ② : #_صحيح_ (📚 سنن الترمذي : 3505) (📚 جامع الترمذي : 3442) (📚 صحيح الجامع الصغير : 4795) (📚 مشکاة المصابيح : 2435)