ڕەوشت و ئاکارە بەرزەکانی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) -10- هەمیشە لە خەمی چوونە بەهەشتی ئومەتەکەیدا بووە گریاوە بۆ ئوممەتەکەی هەر بۆیە (عبداللە ی کوڕی عەمر) (خوا لێی ڕازی بێت) فەرموویەتی : جارێکیان پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەستی بەرز کردەوە و فەرمووی : ئەی خوایە ! ڕەحم بکە بە ئومەتەکەم پەروەردگاری من بەزەیت بێتەوە بەگەلەکەمدا ئینجا دەستی کرد بە گریان.... پاشان خوای گەورە و میهرەبان(عز و جل) بە (جوبرەئیل) دا وەڵامی نارد بۆ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) و فەرمووی : خەفەت مەخۆ ئێمە دەربارەی ئومەتت قەت دڵت ناشکێنین ① وە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی : هەموو پێغەمبەرێ نزا و پاڕانەوەیەکی تایبەتی خۆی هەیە کە خوای گەورە لێی قبوڵ دەکا هەموو پێغەمبەرەکانی تر نزاکەی خۆیانیان بە زوویی کرد لە دنیادا و نزاکەیان گیرا بوو ، بەڵام من نزاکەی خۆمم هەڵگرتووە بۆ قیامەت ، #لەوێ_تکا_بۆ #ئوممەتەکەم_دەکەم ، ئیتر هەرکەسێ لەسەر ئیمان مردبێت و شەریکی بۆ خوا بڕیار نەدا بێت ئەوە بەر شەفاعەتەکەی من دەکەوێ② ① : #_صحيح_ (📚صحيح مسلم : 202) ② : #_صحيح_ (📚صحيح البخاري : 6304)