سەرەتا
|
دەربارە
|
پەیوەندی
|
دەستەی نوسەران
|
من نحن
|
اتصل بنا
رادیۆی سوننەت
بەشە سەرەکیەکان
قورئانی پیرۆز
فەرموودەکان
پێغەمبەری خوا
پێغەمبەران
یارانی پێغەمبەر
شوێنکەوتووان
خواپه‌رستی
ڕەوشت بەرزی
بیروباوەڕی موسوڵمان
عەقیدەی تەحاوی
فتح المجید
باوەڕ بە قەدەر
باوەڕ بە غەیب و پەنهان
بابەتی گشتی
ڕۆڵ و كاريگەرى ئيسلام
پەروەردە و بانگەواز
چۆن بانگه‌واز بکه‌ین.؟
بنچینه‌و و یاساكانی بانگه‌واز
شێوازه‌كانی بانگه‌واز
هه‌ڵه‌شه‌یی و په‌له‌په‌ل له بانگه‌وازدا
ئەمر به‌چاکه‌و نەهی له‌خراپه
هۆکاره‌کانی سه‌رکه‌وتن
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌هلی سوننه
بابه‌تی گشتی
داهاتوو بۆ ئیسلامه
ناسۆر لە ژيانى بانگخوازاندا
كەسايەتيە ئيسلاميەكان
مانگە ئیسلامیەکان
موحه‌ڕه‌م
سه‌فه‌ر
ره‌بیعی یه‌كه‌م
ره‌بیعی دووه‌م
جه‌مادی یه‌كه‌م
جه‌مادی دووه‌م
ره‌جه‌ب
شه‌عبان
ره‌مه‌زان
شه‌وال
زولقهعهده
زولحیججه
ئایین و رەوتەکان
ئایینيەكان
فیرقەكان
ڕەوتەكان
بابەتى گشتى
ئافرەت و خێزان
تەوبەکاران
بابەتی گشتی پەیوەندیدار
جێندەر
پلەو پایەی ئافرەت
مافی ئافرەت
ڕۆڵی ئافره‌ت
باڵاپۆشی
هاوسه‌رگیری
مافه‌کانی خێزاندارێتی
به‌خته‌وه‌ری خێزان
گرفته‌کانی خێزان
فرەژنی
په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ
خێزان و هه‌نده‌ران
700 پرسیاری شه‌رعی
فیقهی ئافره‌تان
بۆنەکان
ئاهه‌نگگێڕان به جەژنی بێباوه‌ڕان
یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر
جەژنی خۆشه‌ویستی
نه‌ورۆز
جەژنی ڕه‌مه‌زان
جەژنی قوربان
بابه‌تی گشتی له‌سه‌ر بۆنەکان
رەوانەوەی گومانەکان
وەڵامی گومانەکان/ گشتی
وه‌ڵامی قورئانییه‌كان
به‌رگری له پێغه‌مبه‌ر (ﷺ)
وه‌ڵام له به‌شی فه‌تواكان
مێژووی ئیسلامی
ئازارى موسلمانان
ئیعجاز
ئیعجازی زانستی قورئان
ئیعجازی زانستی فه‌رمووده
داھێنانی موسوڵمانان
بابه‌تی گشتی
تەزکیەی نەفس
پێشەکییەک
رەوشتەکان
بابەتەکان
چیرۆکەکان
بۆنەکان
ئاهه‌نگگێڕان به جەژنی بێباوه‌ڕان
ئاهه‌نگگێڕان به جەژنی بێباوه‌ڕان
مێژووی دامەزراندی سەری ساڵی زایینی و به‌ڵگه‌كانی حه‌رامێتی ئاهه‌نگێڕان به‌و بۆنه‌وە؟
گۆڕینی فۆنت
درۆید کوفی
یونی‌کورد وێب
درۆید نه‌سخ
تاهۆما
UniQAIDAR_DWANGE
XM Yekan
UniQAIDAR_A7MED
مێژووی دامەزراندی سەری ساڵی زایینی و به‌ڵگه‌كانی حه‌رامێتی ئاهه‌نگێڕان به‌و بۆنه‌وە؟
لەلایەن ماموستا / ماکوان کەریم = ماموستا علی خان.
یەکێك لە پیشەی خەڵکی دۆڕاو ئەوەیە کە لاسای دوژمنەکەی بکاتەوە، لەوانەیە بەلاتانەوە سەیر بێت دەڵێم دووژمن، سەری ساڵی زاینی لە ساڵەکانی (٥٠٠) ی زاینی‌دا هاتۆتە ئاراوە، هیچ پەیوەندی بە لەدایك بوونی پێغەمبەر عیساوە نیەعلیە السلام، ئەو کەسەی کە دایناوە یەکێك بووە لە “ئەکلیریۆسەکانی” مەسیحی بەناوی “گەریگۆری” ئەم تەقویمەی دانا بۆ بەڕێکردنی سوپای خاچ دروشمان و ئامادەکردنیان بۆ جەنگێکی نەگریس کە بە موسڵمانیان فرۆشت خۆی فریا نەکەوت، چۆن خەڵکانێك لەسەری ساڵدا کە جەژنی ئەوان بوو پاپا ئۆربان سوپاکەی بە تەواوەتی ڕێکخست لەیادی ئەو سوپایەدا ئاهەنگ دەگێڕێت؟..
ئەوەی کە زۆر زەرەرمەند بوو لە جەنگی خاچدروشمان و سەری ساڵدا کورد بووە، زۆربەی ناوچە کوردیەکان لە ناوچەی ئەنەدۆڵی ئێستادا کە کوردی تێدا دەژیاو زۆربەی ئەمارەتەکان کورد بوون ،هەموو بەدەستی خاچدروشمان لە ناوچو و، باو‌و باپیرانی کورد لەو ناوچەنەدا هەموو هەڵکەنراو زۆربەیان بە دەستی باطنیەکان و خاچدروشمەکان لە ناو دەبران و دەکوژران، لەوانە سەرکردەی کورد وەك “مدودی کوڕی تونتکین و عودەی کوڕی موسافیر ..زۆرێکی تر لە سەرکردە شۆرەسوارەکانی ئەم ئیسلامە..
لەهەمووی ناهەموارتر ئەوەیە کە ووشەی زاینی لە زمانی کوردی‌دا بەکار هاتوە لە جیاتی میلادی ، واتا مەبەستی پێ زاوە، کە حاشا ئەوە وەك قسەیەك بۆ خوێنەری دەگوێزمەوەو ئەوە ووتەی من نیە ، بەڵکو ئەوە ووتەی ئەو دەمەیە کە کورد ئاشنا بوو بەم ئەدەبیاتە عەلمانیە دەیانویست لەسەردەمی یانەکانی ئیتحاد تورەقی ئەتاتورك “حیکمەت بابان و جەلادەدی بەدرخان” بوونە خاوەنی ئەم ئەدەبیاتە کە عەلمانی بوون دوایش کۆڕی زانیاری کورد بە نەزانی دووبارەی کردوە لەسەردەمی عەلائەدین سوجادیدا کە واتاکەی ئەوەیە ” مەریەمی کچی عیمران” – سەلامی خوای لێبێت- بە عیسای کوڕی زاوە، پەنا دەگرم بەخوا لەم قسەیە کە ئەمە ئەدەبیاتی عەلمانی بوو سەپاندیان بەسەر ئەم ئەدەبیاتەدا کە موسڵمانان دووبارەی دەکەنەوە.
پاشان من سەرم سوڕ دەمێنێت لەخەڵکانێك کە موسڵمانیشن و خاوەنی هزر و بیرن چۆن لە سەری ساڵدا دەڕۆنە ناو ئەو ئاهەنگەوە !، بیر لەوە ناکەنەوە کەمردن لە ئان و ساتدایە و یەك هەناسەیە کەنەهاتە دەرەوە ئیتر تەواو کۆتای ژیانتە، تەنها بە بینینت بە “ملك الموت” وەك کورد دەڵێ” ئیزرائیل” ئیتر مەلەفت ودۆسیەکەت دادەخرێت لە میتۆدی ئەم ژیانەوە دەڕۆیت بۆ ژیانێکی تر، چۆن بیر ناکەیتەوە لە تەمەنی یەك ساڵی ڕابرودوو کەچیت کردوە، بەچی بەسەرت بردوە، چۆن کارت تێدا کردوە، هەموو تەلەفزیۆن و دەزگاکانی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنەکان و هەموو فەرمانگەکان بە کاری ساڵی خۆیاندا دەچنەوە، بەڵام سەیرە مرۆڤ بە کار‌و فەرمانەکانیدا ناڕواتەوە کەچی تێدا ئەنجامداوە.. تۆ بڵێی بێ هەڵە بووبین؟
من ئەم ساڵ بەسەر تاوانەکەی خۆمدا دەگەڕێمەوە.. لە جیاتی ئاهەنگ گێڕان، بیر لە وە دەکەمەوە کە چەندە خزمەتی مرۆڤایەتی و پاشان موسڵمانانم تێدا کردوە بەگشتی، وەرن با وا بیر بکەینەوە، نەك هەڵپەڕین و خۆمان بێ ئاگا بکەین لە تەمەنی بەسەروچومان، چەندان کەس لەگەڵ ئێمەدا دەژیان ئێستا تۆ ماویت و ئەوان لە ژێر زەوی و خۆڵدان، تۆ بەشی هەناسەت پێماوە ئەو لەژێر خاکدایە ، تۆ فریا بکەوە چاکەی تێدا بکە، ئەوەشت لەبەر چاوبێت کە تۆش هەر شوێنی وەك ئەو کۆتا مەنزڵگای ژیانتە کە گۆڕستانە.
ئەوەی کە ئێستاش دوونیا شوێنی کەوتووە ئاینی مەسیحی نیە بەڵکو ئاینی پۆڵسە..
پۆڵس کێیە؟
مێژووی (پۆڵس) کێ یه و له کوێ وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه دیاره که (پۆڵس) ناوی (شائول)ه له ڕه‌گه‌زو نه‌ژادی ڕۆمانیه له ڕه‌چه‌ڵه‌کدا، له قودس خوێندویه‌تی و له‌سه‌ر ئاینی یه‌هودی په‌روه‌رده و گه‌وره بووه، له ناو خه‌ڵکیشدا به کابرایه‌کی باوك دۆست و نیشتمان په‌روه‌ر ناسرابوو وه مەسیحیه‌کانیشی ده‌چه‌وسانده‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
پۆڵس خۆی یه‌کێك بوو له‌وانه‌ی شایه‌دی به‌رد بارانکردنی (ئیستفانۆس) بوو وه خۆشی به‌شدار بوو له‌و کاته‌دا.
ئیستفانۆس له‌لای مه‌سیحیه‌کان به شه‌هیدی یه‌که‌م و پیاوێکی گه‌وره ده‌ناسرێت له ساڵی (٣٠) ی میلادی، پۆڵس له‌لایه‌ن ڕۆماوه داوای لێکرابوو که بچێت بۆ دیمه‌شق بۆ به‌ره‌نگاری کردنی مه‌سیحیه‌ت، به‌ڵام دواتر وای بڵاو کرده‌وه که کاتێك که چوه بۆ دیمه‌شق مه‌سیح هاتۆته لای و ، گوایه پێی ووتوه بۆ ده‌م چه‌وسێنیته‌وه ئه‌ویش له بینینی ئه‌و نوره‌ی مه‌سیح سێ ڕۆژ کوێر بووه و پاشان چۆته ناو دیمه‌شق و له‌وێ چاوی کراوه‌ته‌وه ئیتر له‌و سه‌رده‌مه‌وه چاو و دڵی که‌وتۆته کار وه ده‌ستبه‌کار بووه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاینی مه‌سیح.
له ڕاستیدا مێژوو نوسان ده‌ڵێن: که ئه‌مه فێڵ بووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستور و ئه‌حکامه‌کان بگۆڕێت و به بیر‌و بۆچون و داهێنانێکی نوێ بینوسێته‌وه که ئه‌ویش بریتیه له بیری سێدانه (الثالوث)…
فه‌یله‌سوکان و بیرمه‌نده‌کان و مێژوو نوسه‌کان له‌باره‌ی ئاینی مەسحی یەوە چۆن ده‌دوێن یان پیاوانی ئاینی خۆیان چۆن باس لە ئاینەکەیان دەکەن، بۆنمونه (نیچه) له مه‌ڕ ئه‌و جیاوازیانه‌ی که‌له نێوان ئاینی مه‌سیحی وهه‌ڵبه‌ستراوه‌که‌ی (پۆڵس) دا هەیە ده‌ڵێت:- بانگه‌وازی مه‌سیح له‌راستی و جه‌وهه‌ر و ناوه‌رۆك دا بانگه‌وازێکه بۆ سیسته‌م و هێزو ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام (پۆڵس) گۆڕی بۆ ئاینێك که بۆته لانه‌ی ترسنۆك و تۆقیوه‌کان، به‌رده‌وام ده‌ڵێت :- پۆڵس به وه ناوزه‌د ده‌کات ناوی لێناوه (باسکاڵی یه‌هودیه‌ت)، چونکه بڕوای پۆڵس له‌سه‌ر بنه‌مایی فرت‌و فێڵ و ئه‌فسانەی ئاینه کۆنه‌کان دامه‌زراندوه.
کۆڵن یولسن:- ئه‌و له‌سه‌ر مه‌سییحیه‌ت ده‌ڵێت: مه‌سیح ووتوێتی خۆت سه‌روه‌رو گه‌وره‌ی خۆت به، به‌ڵام به جارێك پۆڵس ئه‌م بیر‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌ڵته‌کاندوه‌و گۆڕیویه‌تی و له‌سەر بنه‌مای راستی خۆی نه‌ماوه.. بۆیه نمونه‌ی نامه‌که‌ی پۆڵس دینێته‌وه که بۆ ڕۆمای ناردوه ئه‌م وته‌یه‌ی تێدا نوسیوه: [با هه‌موو که‌سێك سه‌ر بۆ ده‌سه‌ڵات داران دابنه‌وێنێت، چونکه ده‌سه‌ڵات نایه‌ت تاخوا نه‌ی نێرێت، وه‌هه‌ر که‌س له ڕووی ده‌سه‌ڵاتداراندا بووەستێت که‌واته ئه‌و که‌سه له ڕووی ده‌سه‌ڵاتی خوا وه‌ستاوه].
ماوه‌ته‌وه بڵێين: بیروباوه‌ڕی ئێستای مه‌سیحیه‌ت له سه‌ر بنه‌مایی ده‌ستوره‌کانی مه‌سیح(سڵاوی خوای لێبێت) دانه‌مه‌زراوه، به‌ڵکو له‌سه‌ر ئه‌و ئیدیاو بۆچونه خورافیه‌ی که پۆڵس دایهێناوه.
لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی شتێکتان بیربخەمه‌وه که ئازادی خوازان ده‌ڵێن: مه‌به‌ستی ئیسلاح وڕێفۆرمی
پڕۆتستانتی به‌قازانجی بیری ئاینی مه‌سیحی بوو!
به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ڕاستیدا وانه‌بوو به‌ڵکو به قازانج و به‌رژه‌وندی مه‌سیحییه‌تی پۆڵس بوو.
جێگه‌ی خۆیه‌تی مێژوو نوسی به‌ناوبانگ “وێڵز”به نمونه بێنینەوە که له کورته‌ی مێژووه‌که‌ی دا ده‌ڵێت:- مه‌سیح وئه‌م بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئێستا ئاسمان و ڕێسمان له‌یه‌که‌وه دوورن، به‌ڵام مه‌سیحیه‌تی ئه‌مڕۆ بریتیه له‌وی که پۆڵس دایهناوه.
ئه‌ویش که‌له ئه‌سکه‌نده‌ریه‌ی لاهوتی ده‌رسی خوێندوه بۆیه کاریگه‌ری ده‌ستوری بتپه‌رستی میسریه‌کانی له‌سه‌ر بووه که ئاینه‌که‌ی ئه‌وانی تێدا هاتووه که مرۆڤ ده‌بێت بتوێته‌وه له نێوان [باوك و کوڕ و گیانی پیرۆز] دا له ئاینی میسریه‌کاندا [ئیزیس و هۆرس وسیزاییس] له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، ئه‌گه‌ر سه‌رنجتان دابێت زۆربه‌ی مه‌سیحیه‌کان له شێوه‌ی خاچێکدا ئه‌م ده‌قه له‌سه‌ر سنگ و نێو چاویان ده‌یخوێنن به ناوی[ باوك و دایك و گیانی پیرۆز].
خاڵی کۆتایی بریتیه له ده‌سه‌ڵاتی کڵێسا که به‌رده‌وام درێژه‌ی داوه به ناشرین کردنی شێوه‌ی مه‌سیحیه‌ت تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی وای له خه‌ڵکی ئه‌م ئاینه گه‌یاند بوو ده‌توانن له گوناهه‌کانیان خۆش بێت له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌دا هه‌ر له زه‌ویشه‌وه به‌هه‌شتیان پێ بفرۆشێت ئه‌گه‌ر چی خراپه‌کاروتاوانبار وسه‌رپێچیان ئه‌نجام دابێت.
ئه‌ویش به کڕینی پسوڵه‌ی به‌رائه‌ت یان نامه‌ی لێبوردن پاك ده‌بونه‌وه ، دیاره پاپاکان به‌ڵێنی لێبوردن و لێ‌خۆش بون وسڕینه‌وه‌ی گوناهه‌کانیان تیا ده‌دا، دیاره هۆکاره‌که‌شی وه‌رگرتنی چه‌ند به‌سته‌یه‌ك پاره بوو، چونکه ئه‌وان خۆیان به نوێنه‌ری خوا ده‌زانن ئه‌وان پیاوانی ئاینی بوون.
ئه‌مه نه‌ك هه‌ر دووره له راستیه‌وه به‌ڵکو گاڵته بازاڕیه‌که به ئاکاره به‌رزه‌کانی مه‌سیحیه‌ت .
هه‌ر قه‌شه‌و پاپاکان بوون.. حه‌رامیان حه‌ڵاڵ ده‌کرد وه یان به پێچه‌وانه‌وه به ئاره‌زووی خۆیان ووشه‌ی چاکیان ده‌به‌خشی به به‌گزاده‌و سه‌روه‌ت مه‌نده‌کان ئه‌م ده‌قانه‌ش که باسمان کرد له ڕێگه‌ی یه‌سوعه‌وه ده‌سه‌ڵات دراوه به پیاوانی ئاینی مه‌سیحیه‌ت، بۆ نمونه لە نامه‌یه‌کی سه‌ده‌ی هه‌ژدەهدا که له دائیره‌تومه‌عاریفی ئه‌وروپی دا نوسراوه که بۆ به‌گزاده‌یه‌ك له به‌گزاده‌کانی ئیتالیا نوسراوه و ده‌ڵێت [ ئه‌ی فڵانی کوڕی فڵان یه‌سوعی په‌روه‌ردگارمان به‌زه‌ی به تۆ به‌خشی ئه‌ویش خۆی به شایسته گه‌یشت به ئێش و ئازاره‌کانی خۆی دا له خاچ له‌به‌ر تۆ منیش ئه‌و ده‌سه‌ڵات ونوێنه‌رایه‌تیه‌م پێ دراوه له ته‌واوی گوناهه‌کانت خۆش بم ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش کڵێسا فه‌رزی کردوه من خۆم ده‌تبوورم له ته‌واوی گوناهه‌کانت و زیاده ڕه‌ویه‌کانت ئه‌گه‌ر چی تاوانه‌کانیشت گه‌وره بن و به‌قه‌د ده‌ریایه‌ك بن ئه‌وه تۆمان پاك کرده‌وه له‌لایه‌ن پاپای باوکی پیرۆز و كورسی نوێنه‌رایه‌تیمان پێ به‌خشیت، ئه‌مه‌ش مشتێك بوو له خه‌روارێك له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌ی که لە ئاینی یه‌هودی و مه‌سیحیه‌تی ئێستاداهاتوون.
به‌ڵگه‌كانى حه‌رامێتى ئاهه‌نگێڕان به بۆنەى سەرى ساڵی زاینییەوە چین؟
به‌ڵگه‌ى یه‌كه‌م:
خوا سبحانه وتعالى باسى عباد الرحمن -به‌نده چاكه‌كانى- خۆی ده‌كات، یه‌كێك له سیفه‌ته‌كانیان كه باسی ده‌كات ئه‌وه‌یه: [ لَا يَشْهَدُونَ الزُّورَ ] ، واته: «ئه‌وانه‌ی كه ئاماده‌ى جه‌ژن وئاهه‌نگی كافره‌كان نابن». ئه‌مه‌ش ته‌فسیرى موحه‌ممه‌دی سیرینه وموجاهید وڕه‌بیعی كوڕی ئه‌نه‌س وعیكریمه وزه‌ححاك وعه‌مری كوڕی موڕره‌یه، هه‌مویان وتویانه : «مه‌به‌ست له‌و ئایه‌ته ئاماده نه‌بوونه له جه‌ژنى كافراندا».
ئه‌وه‌ش وه‌سفى به‌نده چاكه‌كانی خودایه سبحانه.
به‌ڵگه‌ى دووه‌م:
له سونه‌نی ئه‌بوداود دا به سه‌نه‌دێكی صه‌حیح هاتوه له ئه‌نه‌سه‌وه، ئه‌ڵێ:
[ قَدِمَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم الْمَدِينَةَ، وَلَهُمْ يَوْمَانِ يَلْعَبُونَ فِيهِمَا، فَقَالَ: مَا هَذَانِ الْيَوْمَانِ؟ قَالُوا: كُنَّا نَلْعَبُ فِيهِمَا فِى الْجَاهِلِيَّةِ. فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم: إِنَّ اللَّهَ قَدْ أَبْدَلَكُمْ بِهِمَا خَيْرًا مِنْهُمَا، يَوْمَ الأَضْحَى وَيَوْمَ الْفِطْرِ .]
كاتێك په‌یامبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ته‌شریفی ده‌گاته مه‌دینه، ته‌ماشا ده‌كات خه‌ڵكی مه‌دینه دوو ڕۆژیان هه‌یه یاری وخۆشی تێدا ده‌كه‌ن، له ڕیوایاتی تردا ئه‌ڵێ: ئه‌و دوو ڕۆژه جه‌ژنى میهره‌جان [میهره‌جان ووشه‌یه‌كى فارسیه، میهر: یانى وه‌فا، جان: یانى سوڵتان وده‌سه‌ڵات، واته: ڕۆژی وه‌فا بۆ ده‌سه‌ڵاتدار یان نزیك له‌و مانایه، جا زۆرێك ئێستا ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه به‌كار ده‌هێنن له بۆنه‌كاندا ناوى میهره‌جانى لێده‌نێن، هه‌ربۆیه ناوێكى تر‌ى لێبنرێ غه‌یره ناوى میهره‌جان باشتره.] وجه‌ژنى نه‌ورۆز بووه-، جا فه‌رمووى: ئه‌م دوو ڕۆژه چیه؟ ئه‌م موناسه‌به‌ته چى یه؟ وتیان: ئه‌مه دوو ڕۆژه، هه‌ر له كۆن ونه‌فامیدا ئاهه‌نگمان تێدا گێڕاوه ویاریمان تێدا كردووه، په‌یامبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموى: به‌ڕاستی خوا سبحانه وتعالى ئه‌و دوو ڕۆژه‌ى بۆ گۆڕیون به دوو ڕۆژی له‌وه چاكتر وباشتر: «ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان وڕۆژی جه‌ژنی قوربان».
به‌ڵگه‌كه له كوێدایه؟
1. رسولى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: «خوا بۆى گۆڕیون به له‌وه چاكتر»، مه‌عقوڵه له یه‌ك كاتدا گۆڕاوه‌كه وله جێدانراوه‌كه‌ش هه‌بن؟ مه‌عقوڵه له یاریه‌كدا یاریزانێك ته‌بدیل بكه‌یت ویه‌كێكی تر له جێگایدا دابنرێت، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ردوكیشیان یاری بكه‌ن؟! شتى وا نابێ، هه‌ربۆیه رسول الله صلى الله عليه وسلم، قوربان وڕه‌مه‌زانى كرد به به‌دیلى میهره‌جان ونه‌ورۆز، كه‌واته ئیعتبار بۆ نه‌رۆز ومیهره‌جان نامێنیت.
2. ئه‌وه‌تانێ جه‌ژنى نه‌ورۆز وجه‌ژنى میهره‌جان ناوى نه‌ماوه، له سه‌رده‌مى ێه‌حابه وتابعى وئه‌تباعى تابعى ئه‌م شته نه‌بووه، یه‌كجارى بڕایه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه رسول الله صلى الله عليه وسلم زۆر توند بووه له‌م نه‌هی كردنه‌یدا.
به‌ڵام ده‌بینی نه‌هى كردووه له نیاحه، نیاحه: واته گریان و شیوه‌ن وڕۆڕۆ وله‌خۆدان له‌سه‌ر مردوو، ده‌فه‌رموێ: له‌ناو ئومه‌تیشم هه‌ر ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام نه‌ورۆز ومیهره‌جان به یه‌كجارى نه‌مان له‌سه‌رده‌مى په‌یامبه‌ر وسه‌رده‌مه زێڕینه‌كانی دوای ئه‌و.
3. هه‌روه‌ها ده‌بینی ئیقراریان ناكات له‌سه‌ر ئه‌و دوو ڕۆژه وناهێڵێ وه‌كو هه‌میشه یاری تێدا بكه‌ن. . ئه‌مه دوو جه‌ژنی سه‌رده‌می نه‌فامیه كه‌چی په‌یامبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم به‌و ڕاده‌یه تونده؟ ئه‌ى چ جای جه‌ژنی ئه‌هلی كیتاب كه جه‌ژنه‌كانیان خراپه‌ی زۆریان تێدایه، زۆر زیاتر له‌وه‌ى سه‌رده‌می نه‌فامی، ومه‌ترسی چاولێكه‌ری بۆ ئه‌وان زیاتره وه‌ك له چاولێكه‌ری سه‌رده‌می نه‌فامی.
به‌ڵگه‌ى سێیه‌م
له صه‌حیحه‌یندا هاتووه، له عائیشه‌وه، ده‌فه‌رموێ:
«دَخَلَ أَبُو بَكْرٍ، وَعِنْدَي جَارِيَتَانِ مِنْ جَوَارِي الأَنْصَارِ، تُغَنِّيَانِ بِمَا تَقَاوَلَتِ الأَنْصَارُ يَوْمَ بُعَاثَ قَالَتْ: وَلَيْسَتَا بِمُغَنِّيَتَيْن، [وَرَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم مُتَغَشًّى بِثَوْبِهِ، فَانْتَهَرَهُنَّ أَبُو بَكْرٍ] وقَالَ: أَمَزَاميرُ الشَّيْطَانِ فِي بَيْتِ رَسُولِ اللهِ صلى الله عليه وسلم وَذلِكَ فِي يَوْمِ عيدٍ، [فَكَشَفَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم عَنْ وَجْهِهِ] وقَالَ: يَا أَبَا بَكْرٍ إِنَّ لِكُلِّ قَوْمٍ عيدًا وَإنَّ عيدَنَا هَذا اليوم [فَإِنَّهَا أَيَّامُ عِيدٍ. وَتِلْكَ أَيَّامُ مِنًى]».عائیشه ده‌فه‌رموێ: «له ڕۆژى جه‌ژندا ئه‌بوبكر هاته ژوره‌وه، ومنیش دوو كیژۆڵه‌ى منداڵ له كیژۆڵه‌كانی ئه‌نصارم له‌لادا بوو گۆرانیان ده‌گوت وباسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه له‌ڕۆژی شه‌ڕی بوعاسدا ڕویدابوو، ئه‌ڵێ: جا گۆرانیبێژیش نه‌بوون، په‌یامبه‌ری خواش صلى الله عليه وسلم به كراسه‌كه‌ى خۆی بان چاوی خۆی دابوو، ئه‌بوبه‌كر توڕه‌بو وچوه گژی هه‌ردو كه‌نیزه‌كه‌كه و وتی: مۆسیقای شه‌یتان له ماڵه‌كه‌ی په‌یامبه‌ردا لێده‌درێ؟ په‌یامبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم بان چاوی خۆی لادا وفه‌رموی: وازیان لێبێنه ئه‌ى ئه‌بوبكر، هه‌موو میلله‌تێك جه‌ژنێكى تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش جه‌ژنى ئێمه‌یه، ئه‌م ڕۆژانه ڕۆژی جه‌ژنه».
به‌ڵگه‌كه له‌كوێی ئه‌م حه‌دیسه‌یه؟
1. ده‌فه‌رموێ: «إِنَّ لِكُلِّ قَوْمٍ عيدًا وَهذا عيدنا» هه‌موو میلله‌تێك جه‌ژنى تایبه‌ت به خۆى هه‌یه، هه‌موو ئاینێك جه‌ژنى تایبه‌ت به خۆى هه‌یه، وه‌ك خوای مه‌زن ده‌فه‌رموێ: [ وَلِكُلٍّ وِجْهَةٌ هُوَ مُوَلِّيهَا هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: لِكُلٍّ جَعَلْنَا مِنْكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجًا ] ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌ر ئاینێك جه‌ژنیان هه‌بوو نابێت لاساییان بكرێته‌وه، چونكه تایبه‌ته به خۆیان، وه‌كو له قیبله‌یان چاویان لێ ناكه‌ین وبه‌شداریان له‌گه‌ڵ ناكه‌ین، وه‌كو چۆن له شه‌ریعه‌تیان چاویان لێ ناكه‌ین، ئاوهاش له جه‌ژنیاندا چاویان لێ ناكه‌ین.
2. پاشان ده‌فه‌رموێ : «ئه‌مه‌ش جه‌ژنى ئێمه‌یه» یانى ئه‌مه‌ش تایبه‌ته به ئێمه‌وه، یانی ته‌نها ئه‌م ڕۆژانه جه‌ژنی ئێمه‌ن وتایبه‌تن به ئێمه‌وه. ئاهه‌نگ ناگێڕین به غه‌یره ئه‌م دو جه‌ژنه‌وه.
3. ئیزنی كه‌نیزه‌كه‌كان ده‌دات بۆخۆیان گۆرانی بڵێن وخۆشی بكه‌ن وله ده‌ف بده‌ن، هۆكاری ئه‌م ڕێپێدانه‌ش ئه‌وه‌یه كه هه‌موو گه‌لێك جه‌ژنێكیان هه‌یه وئه‌مه‌ش جه‌ژنی موسڵمانانه، كه‌واته ڕوخێه‌تی ئاهه‌نگێڕانه‌كه له‌به‌ر جه‌ژنی موسڵمانانه، كه‌واته له غه‌یره جه‌ژنی موسڵمانان نابێت ئاهه‌نگ بگێڕدرێت وبۆمان نیه ئاهه‌نگ بگێڕین به غه‌یره ئه‌م جه‌ژنه‌وه. ئه‌مه‌ش ڕونه. إن شا‌ء الله
به‌ڵگه‌ى چواره‌م
میسكى خیتام وكۆتا به‌ڵگه، ئیجماعى هه‌موو سه‌له‌فه ڕه‌حمه‌تى خوایان لێبێت له‌سه‌ر حه‌رامێتى به‌شداریكردن، پیرۆزباییكردن، ئاهه‌نگێڕان و.. هتد
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش ڕای هه‌ر چوار ئیمامه به‌رزه‌كه وزانایانى شوێنكه‌وتویانن:
یه‌كێك له زانایانى مالكى ده‌فه‌رموێ كه ناوی ئیبن قاسمه: «من ذبح بطيخة في أعيادهم، فكأنما ذبح خنزيرا» ، واته: «هه‌ركه‌سێك له جه‌ژنه‌كه‌یاندا كاڵه‌كێكیان بۆ بشكێنێ وه‌كو ئه‌وه وایه به‌رازێكى سه‌ربڕى بێت بۆیان».
هه‌ندێك له حه‌نه‌فى مه‌زهه‌به‌كان، كه ئه‌بو حوفصی حه‌نه‌فیه ئه‌ڵێت: «من أهدى بيضة إلى مشرك في يوم عيدهم فقد كفر بالله» ، واته: «هه‌ركه‌سێك هێلكه‌یه‌كیان بداتێ وه‌كو به گه‌وره ڕاگرتنێك بۆ ئه‌و ڕۆژه كافر بووه».
هه‌روه‌ها ئیبن توركمانی ئه‌ڵێ: «هه‌ركه‌س ئه‌وانه‌ی پێش‌و بكات، كه مه‌به‌ستی دیاری به‌خشینه‌وه به‌سه‌ر منداڵ وده‌ركردنیان بۆ ده‌شت وهتد.. له جه‌ژنی ئه‌واندا- وبمرێت وته‌وبه نه‌كات ئه‌وه كافر بوه».
هه‌ندێك له مالكیه‌كان ده‌ڵێن: «ته‌نانه‌ت نابێت سواری ئه‌و كه‌شتیه‌ش ببێت كه گاوره‌كان ده‌گوازێته‌وه بۆ جه‌ژنه‌كانیان».ئیبن قه‌یم ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت له كتێبی أحكام أهل الذمة دا ئه‌ڵێ: «پیرۆزباى كردن به موناسه‌به‌ى جه‌ژنى سه‌رى ساڵ وجه‌ژنى كافرانه‌وه، ئه‌گه‌ر كوفر نه‌بێ یه‌كێكه له حه‌رامه گه‌وره‌كان، به‌ڵكو له‌وه‌ش گه‌وره‌تره پیرۆزبایى له كه‌سێك بكه‌یت كه زیناى كردبێت به ئاشكرا، كه پیاوێك بكوژێت به ئاشكرا».
ئه‌مانه‌ن جوله‌كه وگاوره‌كان، كه له‌شه‌و وڕۆژێكدا حه‌ڤده جار تۆ ده‌ڵێیت : [ اهْدِنَا الصِّـرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ ] «خوایه هیدایه‌تم بده‌یت بۆ سه‌ر ڕێگا ڕاسته‌كه‌ت»، كه ئه‌مه‌ش ئیسلامه.
[غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ] «ڕێگای ئه‌وانه نا كه لێیان توڕه‌یت»، ئه‌مه‌شیان یه‌هوده.
[وَلاَ الضَّالِّينَ ] «ڕێگای ئه‌وانه‌ش نا كه گومڕان»، ئه‌مه‌شیان نه‌ێارایه.
جا له شه‌و وڕۆژێكدا حه‌ڤده جار ده‌یڵێیته‌وه، خوایه له ڕێبازیان دوورم بخه‌ره‌وه، پاشان ده‌چیت ئاهه‌نگ ده‌گێڕى له ئاهه‌نگیان، جه‌ژن ده‌كه‌یت له جه‌ژنیان، خۆشی ده‌كه‌یت له خۆشیان، شتى واده‌بێ خۆشه‌ویسته‌كان؟!
ئه‌ڵێى: خوایه هیدایه‌تم بده‌یت بۆسه‌ر ڕێگاى ڕاست، كامه ڕێگاى ڕاسته؟ كامه ڕێگاى ئیسلامه؟ ڕێگاى ئه‌وانه‌ى كه نیعمه‌تت ڕشتون به‌سه‌ریاندا، ئه‌وانه كێن؟ په‌یامبه‌ران وپیاوچاكان وڕاستگۆكان وشه‌هیده‌كان. یانى: خوایه هیدایه‌تم بده‌یت بۆسه‌ر ڕێگاى ئه‌وانه، پاشان به‌وه‌نده‌ش ناوه‌ستیت، به‌ڵكو ئه‌شڵێى: له ڕێَگه‌ى یه‌هود ونه‌صاراش دوورم بخه‌ره‌وه، پاشان تۆش ده‌ڕۆى ئاهه‌نگ به ئاهه‌نگیان ده‌گێڕى وخۆت ده‌كه‌یت به بابانوئێل.
2509
پرسیار و فەتوا
ئایا زەكات به غه‌یرە موسوڵمان ده‌درێت؟
م. مەلا علی عبدالعزیز كێیە.؟
نوێژی تەراویح چەند ڕەکعاتە.؟
تایبەتكردنی ڕەمەزان بۆ دەركردنی زەكات.؟
شەوی 15 ی شەعبان چی ڕوو دەدات؟
م مەلا عبدالقادری تەوحیدی كێیە.؟
بنەما شەرعیەكان دەربارەی بانك و ڕیبا.؟
دوای نوێژ زانیت جلوبەرگت بێ نوێژە، چی بكرێت؟
دەکرێت یەکجار ئەندامەکانی دەستنوێژ بشۆردرێن.؟
سزای تاوانی کەسی (دەیوث).!!
حوکمی وازهێنان لە نوێژی هەینی.؟
ئایا فەڵەستین خاکی جولەکەیە.؟
ئینسایکلۆپیدیا
ا
ب
ت
ج
ح
خ
د
ر
ز
س
ش
ص
ع
غ
ف
ق
ک
ل
م
ن
ه
و
ی
چ
ڤ
پ
ژ
گ
زۆرترین بینراو
نوێترین بابەت
نوێژی ئیستیخارە چیەو چۆن دەکرێ.؟!
زانست سەلماندوویەتی کە شەو گونجاوترە بۆ داهێنان و بیرکردنەوە.!
من کچی٘کـم لەخی٘رانی٘ـکی دیندار و جوانیەکی مام ناوەندیم هەیـه ساڵ تی٘پەڕی و داواکارم هەرنەبوو !
نزا‌و پاڕانەوەی دڵتەنگی و خەفەت.!
جۆرەکانی شەهید كامانەن.؟
ئایا دوعاکردن قەدەر دەگۆڕێت ؟!
عەرەفات چییەو لە چیەوە هاتووە..؟!
پەیامێک بۆ ئه‌و خوشكانهی شوویان نه‌كردووه.!
صلاح الدين ئەیوبی بۆ دەوڵەتی کوردی دروست نەکرد.؟!
* من پزیشکی ئافرەتان و منداڵ بوونم لەیەكێ لە نەخۆشخانەکانی ئەمریکا.!
ژیاننامەو تێكۆشانی مامۆستا مەلا عەلی عبدالعزیز محمد
ئەم وێنەیەی دەیبینن ڕاستییەو درووستكراو نییە.!
فەزڵ و گەورەیی مانگی شەعبان.!
مامۆستا عەبدولقادر تەوحیدی، هێمای ڕاپەڕین و شۆڕش و بەرخۆدان لەڕۆژهەڵاتی كوردستان
حیکمەتی باڵاپۆشی
چۆن ڕەمەزان بکەین بە مانگى نوێ بونەوەى ئیمانمان؟
گرنگی نوێژ.؟!
زۆرترین زانیارى سەبارەت بە فەزڵ و گەورەیی مانگی شەعبان
زۆرترین زانیارى سەبارەت بە فەزڵ و گەورەیی مانگی شەعبان
زۆرترین زانیارى سەبارەت بە فەزڵ و گەورەیی مانگی شەعبان
Top
Facebook
YouTube
Twitter
Instagram