سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  کورتەیەک لەبارەی کەسایەتی "عیسا" عليه السلام لەنێوان قورئانی پیرۆزو کتێبی پیرۆزی مەسیحیەکاندا.!
گۆڕینی فۆنت



بەبۆنەی یادی لەدایکبوونیەوە 

کورتەیەک لەبارەی کەسایەتی حەزرەتی عیسا لەنێوان قورئانی پیرۆزو کتێبی پیرۆزی مەسیحیەکاندا ...

٭٭ حەزرەتی عیسا لەقورئانی پیرۆزدا ٭٭
۱/ حەزرەتی عیسا تەنها لەدایکبوونەکەی جیاواز بووە لە مرۆڤەکانی تر (کە بەفەرمانی خوا بێ باوک لەدایک بوە) لەهەموو ڕوێکی ترەوە کەسێکی ئاسایی بووەو وەک مرۆڤێکی ئاسایی ژیاوە .

۲/ حەزرەتی عیسا یەکێک بووە لە پێغەمبەرانی خواو بۆلای نەوەکانی ئیسڕائیل (جولەکە) نێردراوە .

۳/ پەیامی حەزرەتی عیسا بۆ قەومەکەی وەک هەموو پێغەمبەرانی تر ئەوە بوە تەنها خوا بپەرستن نەک هاوەڵ و ژن و منداڵی بۆ بڕیار بدەن .

٤/ عیسای کوڕی مەریەم بەندەی خوا بووە نەک خوا یان کوڕی خوا . 

٭٭ حەزرەتی عیسا لە کتێپی پیرۆزی مەسیحیەکاندا ٭٭
۱/ عیسا لە ڕوانگەی کتێبی پیرۆزو مەسیحیەتی ئەم سەردەمە بەشێکە لە سێکوچکەی خوایەتی، واتە مەسیح لای ئەوان کوڕی خوایەو سیفەتی خوایەتی هەیە نەک پێغەمبەر .

۲/ باوەڕیان وایە ئەوە خوا بووە لەشێوەی مرۆڤێک دا هاتۆتە سەر زەوی و لەکەسایەتی عیسای مەسیحدا خۆی بەرجەستە کردوە .

۳/ پێیان وایە مەسیح بۆ ڕزگارکردنی نەوەکانی ئادەم لە گوناهو تاوان هاتۆتە سەر زەوی نەک بۆ هیدایەت و ڕێنمایی کردنیان.
بەڵام چۆن ڕزگار کردنێک؟!

٤/ دەڵێن لەو کاتەوەی حەزرەتی ئادەم بێفەرمانی خوای کردو لەدارەکەی خوارد، خوا لە هەموو مرۆڤایەتی توڕە بوەو گوناهی ئەو تاوانە بەمیرات بۆ نەوەکانی ئادەم گواستراوەتەوەو لە گەردنیان دا ماوەتەوە، ئەوە سەرەڕای تاوانەکانی تری مرۆڤ بەدرێژایی مێژوو .

٥/ دەڵێن بۆ سڕینەوەی ئەو گوناهانەو لێخوشبوون لە هەڵەی ئادەم و نەوەکانی، خوا بڕیاری داوە لەسەر شێوەی مروڤێک کە عیسایە بێتە سەرزەوی و لەخاچ بدرێ و بمرێ و ببێتە قوربانی هەڵەو تاوانەکانی ئادەم و نەوەکانی !! واتە بەبۆچوونی ئەوان خوا خۆی کردۆتە فیدیەی گوناهی مرۆڤەکان ئەوەش بە لەخاچدران و مردن و ئازارکێشانی بەسەر خاچەوە .

٭٭ بەراوردێکی کورت ٭٭
ئەو بیروباوەڕە سەیرو سەمەرەیەی لەخاچدان و قوربانی (صلب و فداء) کە هەموو مەسیحیەکان لەسەری کۆبوونەتەوە، جگە لەوەی زۆر جیاوازە لەگەڵ ئەوەی قورئان لەبارەی کەسێتی عیساوە باسی کردوە، تێک گیرانی گەورەشی لەگەڵ عەقڵ و لۆجیک و دادپەروەری خوادا هەیەو چەندین پرسیاری بێ وەڵامی لێکەوتۆتەوە، لەوانە:

۱/ چۆن دەکرێ عیسا لەهەمان کاتدا خوا بێ و مرۆڤیش بێ؟!
۲/ عیسا ئەگەر خوا بێت چۆن دەبێ بمرێ و ئەوەندە بێ دەسەڵات بێ بکەوێتە ژێر دەستی مرۆڤ و خراپەکاران .
۳/ ئەو هەڵەیەی ئادەم کردی بۆچی دەبێ بگوازرێتەوە بۆ نەوەکانی و ببنه شەریکی تاوانەکەی؟
٤/ هەڵەو تاوانی مرۆڤەکان بۆچی دەبێ یەکێکی تر باجەکەی بدات کە تاوانەکەی نەکردوە (کەعیسایە) .
٥/ بەکام عەقڵ و لۆجیک دەکرێ خوا سزای خۆی بدات لەسەر ئەو گوناهانەی بەندەکانی کردوویانە ؟!
٦/ ئەگەر خوا دەیەوێ لە بەندەکانی خۆش بێت و سزایان نەدات چ پێویست دەکات یەکێک لەخاچ بدرێ، بۆچی هەر ئاوا بێبەرامبەر لێیان خۆش نابێ، یان وەک ئیسلام دایناوە ڕێگای تەوبەو پەشیمانیان بۆ ناکاتەوە .

ئەوانەو چەندین پرسیاری تر ڕووبەڕووی باوەڕی مەسیحیەت دەبنەوە، کە تا ئێستا وەڵامێکی باوەڕهێنەریان بۆی نیە .

تێبینی:
هەموو ئەو خاڵانەی سەرەوە کە لەبارەی حەزرەتی عیساوە نوسراون لە دەق و سەرچاوەی باوەڕپێکراوی دوو ئاینەکە وەرگیراون، بۆ درێژنەبوونەوەی نوسینەکە دەقەکانم نەنوسین .

 1428

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram