سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئیعجازی زانستی به‌رزترین شێوازی دوواندنی بێ بڕواکانه‌
گۆڕینی فۆنت

ئیعجازی زانستی به‌رزترین شێوازی دوواندنی بێ بڕواکانه‌
 
کوڕی ئیسلام

هه‌ندێک له‌ زاناکان نکۆڵی له‌ ووتاری خوایی که‌ قورئانی پیرۆزه‌ ده‌که‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌و قورئانه‌ دانراوی موحه‌مه‌ده‌ (صلی لله‌ علیه‌ وسلم)!!! و له‌وانه‌یشه‌ ئه‌وانه‌ هه‌ر بڕوایان به‌ بوونی خوای گه‌وره‌ش نه‌بێت، چونکه‌ ئه‌وان له‌ بارێکی پشێوی تێکه‌ڵی و پێکه‌ڵیدا ده‌ژین، ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ خوای گه‌وره‌ باس له‌و باره‌ی ئه‌وانه‌ ده‌کات وه‌ک ده‌فه‌رمووێت: بَلْ كَذَّبُوا بِالْحَقِّ لَمَّا جَاءَهُمْ فَهُمْ فِي أَمْرٍ مَّرِيجٍ. ق/5. 

واته‌: ئا ئه‌وانه‌ی که‌ بڕوایان به‌و قورئانه‌ نی‌یه‌ وان له‌سه‌ر سوڕماویی و پشێویی و تێکه‌ڵی هزر و بیر و ناجێگیریی ده‌روونی. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا هه‌ر خوای گه‌وره‌ ڕاسته‌وخۆ بانگیان ده‌کات بۆ تێڕوانین و بیرکردنه‌وه‌ له‌ چۆنی‌یه‌تی بینا کردن و جوانکردنی ئه‌م گه‌ردوونه‌ و جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ که‌ هه‌ر خۆی واته‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و مه‌جه‌ڕانه‌ی دروستکردووه‌ و ئه‌و جوانسازی‌یه‌ی تێدا ئه‌نجامداوه‌ وه‌ک ده‌فه‌رمووێت: كَيْفَ بَنَيْنَاهَا وَزَيَّنَّاهَا بگره‌ له‌وه‌ش زیاتر خوای گه‌وره‌ هه‌موو هۆکانی تێڕوانین و دۆزینه‌وه‌ی بۆ فه‌راهه‌م هێناون تا له‌و ڕێگایه‌وه‌ به‌دیهینه‌ری ئه‌و بینا گه‌ردوونی‌یه‌ قه‌شه‌نگه‌ بناسن تا له‌و باره‌ واق وڕماوی و پشێویه‌ ده‌روونی‌یه‌ ده‌ربچن و بڕوا بێنن به‌و به‌دیهێنه‌ره‌ به‌توانا و کاربه‌جێ‌یه‌، ئایا ئه‌وه‌ بانگکردن نی‌یه‌ له‌ لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ و به‌ زمانی زانست بۆ بڕواهێنان به‌و به‌دیهێنه‌ره‌ باڵا ده‌سته‌؟ 
ئیسلام ئا به‌و جۆره‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ نا موسڵمانه‌کان ده‌کات بۆ قایلکردنیان، ئاخۆ ئه‌وه‌ ئاینی دواکه‌وتوویی و تۆقاندنه‌ یان ئاینی زانست و لێبورده‌یی و قایلکردنه‌؟ 
ئه‌گه‌ر ئا به‌و شێوازه‌ زانستی‌یه‌ و به‌ ده‌رخستنی ئیعجازی زانستی له‌ قورئاندا گوتاری خوای گه‌وره‌ بێت بۆ بێ بڕواکان، ئیتر ده‌بێت چ زمانێک ئه‌وانه‌ بدوێنێت و یان به‌ مانایه‌کی دی به‌کام زمان ئه‌و بێ بڕوایانه‌ بدوێنرێن له‌م سه‌رده‌مه‌ی زانست و ته‌کنه‌لۆژیایه‌دا و هه‌ندێکش له‌و بێ بڕوایانه‌ وابه‌سته‌ی ئه‌و زانست و ته‌کنه‌لۆژیایه‌ن. 


خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ادْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ ۖ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ ۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِ ۖ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ. النحل/125. واته‌: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم، ئه‌ی ئیماندار) بانگه‌واز بکه‌ بۆ لای به‌رنامه‌و ڕێبازی په‌روه‌ردگارت به‌حیکمه‌ت و دانایی (بۆ هه‌ندێك) و ئامۆژگاری جوان و به‌جێ، (بۆ هه‌ندێکی تر)و گفتو گۆو موجاده‌له‌ به‌جوانترین شێوه‌ (له‌گه‌ڵ هه‌ندێکی تردا به‌ تایبه‌تی خاوه‌ن کتێبه‌کان)، چونکه‌ به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت هه‌ر خۆی زانایه‌، که‌ کێ گومڕایه‌، هه‌روه‌ها هه‌ر خۆیشی زانایه‌ به‌ هیدایه‌ت و وه‌رگران. 

-------------------------------------------------------------------- 
سه‌رچاوه‌: 
نهێنی‌یه‌کانی گه‌ردوون له‌ نێوان قورئان و زانستدا

 1197

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram