سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئیعجازی زانستی لە فەرموودەی: ( گەدەتان بکەن بە سێ بەشەوەو زۆر خۆری مەکەن).!
گۆڕینی فۆنت



موعجیزەکانی پێغەمبەر ﷺ.

ئیعجازی زانستی لە فەرموودەی: ( گەدەتان بکەن بە سێ بەشەوەو زۆر خۆری مەکەن).

لە فەرموودەیەکدا کە ئیمامی تیرمزی دەیگێڕێتەوە پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێ:
"مرۆڤ هیچ کاسەیەکی (دەفرێکی) پڕ نەکردووە خراپتر بێت لە گەدەی، بەسە بۆ مرۆڤ چەند پارویەک بخوات و پتەوی جەستەی ڕابگرێ، گەر زاڵ نەبوو بەسەر نەفسیدا، یان دەبوو زۆرتر بخوات با سێیەکی بۆ خواردن و سێیەکی بۆ خواردنەوە و ئەوی دی بۆ هەناسەی بێت".

بەپەیڕەوکردنی ئەم فەرموودەیە دەتوانین باشترین هاوسەنگی خۆراکی ڕابگرین و خۆمان بپارێزین لە قەڵەوی و ئەو گرفتانەی لە قەڵەوی دەکەوێتەوە.

( سەرەڕای گەلێ زیانی زیاتر گرنگترینیان قەڵەوییەو ئەو گرفتانەی لێیەوە پەیدادەبێت، وەکو نەخۆشیەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن و نەخۆشی شەکرە و بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیستڕۆڵ و بەردی زراوو دەردی شاهانە).

لە کاتی هەناسەدانی ئاساییدا بڕی (نیو لیتر) هەوا دەچێتە سیەکان و دێتە دەرێ، قەبارەی گەدەش ١،٥ لتر دەبێت سێیەکی واتە ٠،٥ لیتر دەبێت کە ئەو بڕەیە دەبێت بە بەتاڵی بمێنێتەوە بۆ هەناسەدان.
بێگومان دیاریکردنی ئەو بڕی سێیەکە هەروا شتێکی هەرەمەکی نەبووە، پێغەمبەر ﷺ لەخۆوە نادوێ و بێگومان سروش و وەحیی خوایی لە پشت ئەو وتانەوەیە.

دروودو سڵاو بۆ سەرگیانی پاکی پێشەوامان محمد المصطفی.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 1017

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram