#ڕەوشت_و_ئاکارە_بەرزەکانی_پێغەمبەری #خوا (#صلی_الله_علیە_وسلم) -11- هەمیشە ڕووخۆش و دەم بە پێکەنین بووە هەر بۆیە (عبدالله ی کوڕی حاریس) (خوا لێی ڕازی بێت فەرموویەتی (( هیچ کەسێکم نەبینیوە هێندەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ڕووخۆش و دەم بە پێکەنین بێت))① لەگەڵ ئەوەشدا هەرگیز بەشێوەک پێنەکەنیوە کە مەڵاشوی دەرکەوتبێت هەر بۆیە دایکە عائشە (خوا لێی ڕازی بێت) فەرموویەتی : (( هەرگیز پێغەمبەری خوام (صلی الله علیه وسلم) نەبینیوە بە شێوەیەک پێکەنی بێت کە ئەو پەڕەی قوڕگ و مەڵاشوی دەرکەوتبێت بەڵکو پێکەنینەکەی زەدەخەنە بوو))② ①: #_صحيح_ (📚مشكاة المصابیح : 4748) (📚صحيح مختصر الشمائل : 194) (📚جامع الترمذي : 3641) ② #_صحيح_ (📚صحيح البخاري : 5741) (📚صحيح مسلم : 899)