#ڕەوشت_و_ئاکارە_بەرزەکانی_پێغەمبەری #خوا (#صلی_الله_علیە_وسلم) -12- سڵاوی لە منداڵان دەکرد و لە باوەشی دەگرتن و دەستی دەهێنا بەسەریاندا ، هەر بۆیە (ئەنەسی کوری مالیك) (خوا لێی ڕازی بێت) فەرمووی : پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) بەلای منداڵاندا تێدەپەڕی و سەلامی لێ دەکردن ① وە (یوسف ی کوڕی سەلام) (خوا لێی ڕازی بێت) فەرموویەی : پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ناوی نام یوسف و لە باوەشی دەینام و دەستیشی هێنا بەسەرمدا ② وە هەر (ئەنەسی کوری مالیك) (خوا لێی ڕازی بێت) فەرمووی : پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) سەردانی یاریدەدەرانی دەکرد و سەلامی لە منداڵەکانیان دەکرد و دەستی دەهێنا بە سەریاندا ③ ① : #_صحيح_ (📚صحيح البخاري : 6247) ② : #_صحيح_ (📚صحيح الجامع الصغير : 4947) (📚مختصر الشمائل : 293) ③ : #_صحيح_ (📚 سلسلة الٲحاديث الصحيحة : 2112)