قورئان و دووکه‌ڵی گه‌ردوونی کوڕی ئیسلام هه‌ندێك له ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌کان پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌و قورئانه پڕه له هه‌ڵه‌ی زانستی وه‌ك ئه‌وه‌ی که وشه‌ی (دخان)ی به‌کار هێناوه! به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی که گوایه پێناسه‌ی زانستی بۆ دووکه‌ڵ ناگونجێت له‌گه‌ڵ باره‌کانی سه‌ره‌تای گه‌ردوون، که له‌و کاتانه‌دا گه‌ردوون له هه‌ردوو توخمی گازی هایدرۆجین و هیلێۆم پێکهاتبوون و وشه‌ی (دخان) که له قورئاندا هاتووه بۆ وه‌سفکردنی ئه‌و باره گه‌ردوونییه: ثُمَّ اسْتَوَىٰ إِلَى السَّمَاءِ وَهِيَ دُخَانٌ فَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ ائْتِيَا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا قَالَتَا أَتَيْنَا طَائِعِينَ. (فصلت: ١١). واته: ئینجا ویستی ئاسمان ڕێك بخات و دروستی بکات له‌کاتێکدا که دووکه‌ڵ بوو، جا به ئاسمان و زه‌وی فه‌رموو: فه‌رمانبه‌ردار و ملکه‌چ بن، به خۆشیی خۆتان یان به‌زۆر بتانخه‌مه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆمه‌وه؟! هه‌ردوولا خێرا وتیان: ملکه‌چی تۆین و چۆن ده‌فه‌رموویت وا ده‌که‌ین. (بێ گومان کارێکی ئاسانه بۆ خوای به‌ده‌سه‌ڵات، زه‌وی و ئاسمان بێنێته قسه، چونکه ئاده‌میزاد جۆره‌ها ئامێری هێناوه‌ته قسه، ده‌م و زمان و لێویشیان نییه!!). زۆر ورد نییه له‌ڕووی زانستییه‌وه، بۆیه قورئان له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه دانه‌به‌زیوه، چونکه خوا هه‌ڵه ناکات!! هه‌روه‌ها ئه‌وان ده‌ڵێن که به‌کار هێنانی وشه‌ی (گاز) باشتره له‌ڕووی زانستییه‌وه، نه‌ك (دخان)! له‌وانه‌وه ئه‌و ڕه‌خنانه‌م بیر که‌وته‌وه که ناخه‌زانی ئیعجازی زانستی له قورئان ده‌رباره‌ی ئه‌و ئایه‌ته ده‌یڵێن و گومان له ڕاستێتیی ده‌که‌ن و ده‌ڵێن گوایه موحه‌ممه‌د خۆی ئه‌و ئایه‌ته‌ی داناوه و هه‌ڵه‌ی له به‌کارهێنانی وشه‌ی (دخان)دا کردووه که بۆ سه‌ره‌تاکانی گه‌ردوون به‌کاری هێناوه. په‌روه‌ردگارا، من داوای لێبوردن ده‌که‌م له وته‌ی ئه‌وانه و من هیچ گومانم نییه له تاکه وشه‌یه‌ك له وشه‌کانی کتێبه پیرۆزه‌که‌ت. بڕوام به قورئان زۆر له‌وه زیاتره که به‌چاو ده‌یبینم یان به‌ده‌ست ده‌یگرم، چونکه له‌وانه‌یه هه‌سته‌کانمان هه‌ڵه بکه‌ن، به‌ڵام هه‌رگیز خوای گه‌وره هه‌ڵه ناکات و له سه‌ره‌تادا من وتوومه له‌به‌رئه‌وه‌ی قورئان له ژینگه‌یه‌کی بیاباناویدا دابه‌زیوه بۆیه به زمانی خه‌ڵکی ئه‌و کاته گوتاری داوه و وشه‌ی (غاز) یان له‌و کاته‌دا له زمانی عه‌ره‌بیدا نه‌بووه، چونکه ئه‌وه وشه‌یه‌کی بیانییه، بۆیه وشه‌ی (دخان)ی به‌کار هێناوه و ئه‌وه زۆر ڕوونه. به‌ڵام به‌خێرایی ئه‌وه هاته‌وه بیرم که قورئان ته‌نها بۆ عه‌ره‌ب نه‌نێردراوه، به‌ڵکوو بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی دابه‌زیوه و ته‌نها بۆ ژینگه‌یه‌کی دیاریکراو و سه‌رده‌مێك له سه‌رده‌مه‌کان نه‌نێردراوه، به‌ڵکوو بۆ هه‌موو کات و شوێن و سه‌رده‌مێك دابه‌زیوه. ئه‌ی ده‌بێت چاره چی بێت؟ ده‌ستم کرده‌وه به گه‌ڕان به‌نێو هه‌موو دۆزینه‌وه زانستییه نوێیه‌کان، به‌ڵام بۆ قایلکردنی ئه‌و دوودڵانه زۆر پێویست ده‌کات که جه‌ختکردنه‌که له‌لایه‌ن زانایانی خۆرئاوا خۆیانه‌وه بێت، که وشه‌ی (دخان) ڕاسته نه‌ك (غاز). ئه‌وه‌ش کارێکی زۆر گران ده‌بێت وه‌ك قورئان ده‌فه‌رموێت: ۗوَلَن يَجْعَلَ اللَّهُ لِلْكَافِرِينَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ سَبِيلًا. (النساء: ١٤١). واته: هه‌رگیز خوا (به‌ڵگه‌ی) کافران به‌سه‌ر ئیمانداران (ی ڕاسته‌قینه)دا سه‌رناخات (له‌م جیهان)ه‌دا. بۆیه خوای گه‌وره کاره‌که‌ی ئاسان کرد و هه‌ر له زمانی ئه‌و زانا خۆرئاوایییانه‌وه که وشه‌ی (دخان) ڕاسته و ئه‌وه‌یان دۆزییه‌وه که به (الدخان الکونی) ده‌ناسرێت و شانازییش به‌و دۆزینه‌وه‌یان ده‌که‌ن، ده‌با بزانین ئه‌وه چۆن بوو؟ گاز یان تۆز یان دووکه‌ڵ؟ زاناکان ئه‌وه‌یان دۆزییه‌وه که گه‌ردوون له سه‌ره‌تاکانی دروستبوونیدا پڕ بووه له گاز به‌تایبه‌تی دوو گازی هیلێۆم و هایدرۆجین، به‌ڵام دواتر ئه‌وه‌یان دۆزییه‌وه که گه‌ردوون پڕ بووه له تۆزی گه‌ردوونی (cosmic dust)، که به‌نێو ئه‌ستێره‌کاندا بڵاو بوونه‌ته‌وه و ده‌ڵێن که ئه‌و تۆزه گه‌ردوونییه بریتییه له پاشماوه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌کان. به‌ڵام ئاشکرایه که گاز جیاوازه له تۆز و ئه‌ویش جیاوازه له دووکه‌ڵ. ئه‌ی ده‌بێت چۆن گونجاندن هه‌بێت له‌نێوان زانست و قورئاندا؟ خۆ ئێمه ئه‌وه ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه که ده‌قی ئایه‌تێك به مانایه‌ك ڕاڤه بکه‌ین که هه‌ڵیناگرێت تا نه‌بێته هۆکارێك بۆ تانه‌دان له‌م ئایینه مه‌زنه. ده‌ستم کرد به گه‌ڕان به‌دوای دۆزینه‌وه گه‌ردوونییه‌کاندا. کتوپڕییه‌کی سه‌یر بوو کاتێك که لێدوانی یه‌کێك له زانا گه‌ردوونییه‌کانی خۆرئاوام به‌رچاو که‌وت که ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی دۆزیومانه‌ته‌وه له تۆزی گه‌ردوونی هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به تۆزه‌وه نییه. ئه‌و تۆزه‌ی لای ئێمه ناسراوه و هه‌ر له‌ویش ناچێت، به‌ڵکوو ناو نراوه تۆز له دووکه‌ڵی جگه‌ره ده‌چێت!!!" ئه‌و زانایه‌ش (دکتۆر دۆگلاس بیرس)ه، که به یه‌ك وشه ده‌ڵێت: "تۆزی گه‌ردوونی که له‌ڕاستیدا به‌هیچ جۆرێك له تۆزی ناوماڵ ناچێت، بریتییه له ده‌نکۆڵه‌ی ڕه‌قی ورد که به‌زۆری له کاربۆن و سیلیکۆن پێکهاتووه و له‌نێو ئه‌ستێره‌کاندا مه‌له ده‌که‌ن و قه‌باره‌یان وه‌ك قه‌باره‌ی دووکه‌ڵی جگه‌ره وایه." بۆیه ئێستا ئه‌و زانایانه به‌و تۆزه گه‌ردوونییه ده‌ڵێن دووکه‌ڵی گه‌ردوونی، چونکه ئه‌وه به هیچ جۆرێك له تۆز ناچێت و ئه‌و ناولێنانه‌ی پێشوو هه‌ڵه بووه. ئێستا لێکۆڵینه‌وه نوێیه‌کان هه‌ر به دووکه‌ڵی گه‌ردوونی ناوی ده‌به‌ن و بگره له‌نێو زانایانیشدا هه‌یه که ده‌ڵێت باشترین وه‌سفی گه‌ردوون له قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تاییدا ئه‌وه‌یه که به دووکه‌ڵی گه‌ردوونی ناوزه‌دی بکه‌ن!! باشترین وشه بۆ وه‌سفی گه‌ردوونی سه‌ره‌تا، دووکه‌ڵه ئه‌مه‌ی خواره‌وه یه‌کێکه له‌و وتاره زانستییە نوێیانه‌ی که نووسه‌ره‌که‌ی به‌ڕاشکاوی ده‌ڵێت: "گه‌رده ورده‌کانی تۆز تێکه‌ڵ به گه‌رده‌کانی گاز، که تیره‌یان به ئه‌ندازه‌ی به‌شێك له یه‌ك مایکرۆن ده‌بێت (مایکرۆن به‌شێکه له هه‌زار به‌شی میلیمه‌تر)، بۆیه باشترین وه‌سف بۆ ئه‌و باره (دووکه‌ڵ) ده‌بێت." پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوا که چۆن ئه‌و ئایه‌تانه‌ی دابه‌زاندووه! زانایان واق وڕ ماون له زاراوه‌کانیدا؛ له سه‌ره‌تادا وشه‌ی گازیان به‌کار هێنا و ئینجا کردیان به تۆز و وا ئێستاش باشترین وشه به لایانه‌وه (دخان)ه، واته دووکه‌ڵ یان (smoke ) ده‌بێت، چونکه وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن ئه‌و تۆزه زۆر جیاوازه له تۆزی ئاساییی لای خۆمان، له‌کاتێکدا قورئان ئه‌و وشه‌یه‌ی له‌پێش زیاد له ١٤٠٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه به‌کار هێناوه!! زاناکان زۆر به‌ڕاشکاوی ئه‌و ناوه‌ی دوایییان به‌کار هێنا، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌وان توانییان نموونه‌یه‌کی وا وه‌رگرن و شی بکه‌نه‌وه که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بلیۆنه‌ها ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، واته بۆ ئه‌و کاته‌ی که گه‌ردوون له سه‌ره‌تاکانیدا بووه، که ئه‌ویش به‌ته‌واوی گونجاوه له‌گه‌ڵ ده‌قی ئایه‌ته‌کانی وه‌ك: ثُمَّ اسْتَوَىٰ إِلَى السَّمَاءِ وَهِيَ دُخَانٌ، ئایا ئه‌وه ڕێکه‌وته یان موعجیزه‌یه؟! ساته‌کانی گفتوگۆ ده‌مانه‌وێت پرسیار له‌وانه بکه‌ین که‌وا گومان ده‌به‌ن گوایه ئیعجازی زانستی بۆ ئایه‌تێك ڕاڤه‌کردنێتی به‌وه‌ی که هه‌ڵیناگرێت و داڕشتنی چه‌مکی دروستکراوی وا که نه‌گونجاوه له‌گه‌ڵ وشه‌کانی قورئاندا و نووسه‌رانی ئیعجازی زانستی ده‌قی ئایه‌ته‌کان وا لێده‌که‌ن که له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه زانستییه‌کاندا بگونجێت. به‌وانه ده‌ڵێین که ئایا وشه‌ی (smoke) به‌ته‌واوی به‌مانای (دخان) نایه‌ت، که ئه‌وه‌ش وشه‌یه‌کی زۆر ورده بۆ وه‌سفی باری گه‌ردوونی سه‌ره‌تاییی پێش بلیۆنه‌ها ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و ئه‌و وشه‌یه‌ش ده‌قاوده‌ق له قورئانی پیرۆزدا هاتووه؟ ئایا ئه‌وه موعجیزه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر نییه؟! ئاخۆ ئێمه ڕاڤه‌ی وشه‌یه‌ك ده‌که‌ین به مانایه‌ك که هه‌ڵیناگرێت، یان خۆی مانای وشه‌که له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وه‌یه؟! هه‌تا زانا فه‌زایییه‌کان له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین پێگه‌ی فه‌زایی لێکۆڵینه‌وه له‌و تۆزه گه‌ردوونییه ده‌که‌ن و به یه‌ك وشه ده‌ڵێن: "گه‌رده‌کانی تۆزی گه‌ردوونی زۆر زۆر بچووکن و بۆئه‌وه‌ی له ماوه و قه‌باره‌یان تێبگه‌ین، باشترین ڕێگا به‌راوردکردنییه‌تی به دووکه‌ڵی جگه‌ره." واته هه‌موو زاناکان ده‌ڵێن که وشه‌ی (دخان) باشترین وه‌سفه بۆ تێگه‌یشتن له‌و تۆزه گه‌ردوونییه‌ی که هه‌موو گه‌ردوونی داگرتبوو پێش ١٠ بلیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. ئه‌و دووکه‌ڵه‌ش به‌هێزترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ڕاستێتیی فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره: أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ أَفَلَا يُؤْمِنُونَ. الانبا‌ء: ٣٠). واته: ئایا ئه‌وانه‌ی بێباوه‌ڕ بوون نه‌یانبینیووه و بۆیان ڕوون نه‌بۆته‌وه به‌ڕاستی ئاسمانه‌کان و زه‌وی یه‌ك پارچه بوون، له‌وه‌ودوا لێکمان جیا کردنه‌وه (که ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م ڕاسته‌قینه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه په‌ی پێده‌برێت)، له ئاویش هه‌موو شتێکی زیندوومان فه‌راهه‌م هێناوه (ئاو زۆربه‌ی پێکهاته‌ی له‌شی ئاده‌میزاد و زینده‌واران و ڕووه‌ك پێکده‌هێنێت)، ئایا ئه‌وانه هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن (به‌و ڕاستییانه و به‌و ده‌سه‌ڵاته بێسنووره‌ی ئێمه)؟! به‌پێی ئه‌و ئایه‌ته، گه‌ردوون هه‌مووی ڕستێکی چنراوی توندوتۆڵ بووه، پاشان خوای گه‌وره لێکیانده‌کاته‌وه به ته‌قینه‌وه‌یه‌ك و ئه‌و دووکه‌ڵه‌ش پاشماوه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه گه‌ردوونییه مه‌زنه بووه که خوای گه‌وره له کتێبه‌که‌یدا ئاماژه‌ی پێداوه پێش ١٤ سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر و پێش ئه‌وه‌ی زاناکان په‌ی به‌و نهێنییه ببەن. به‌ڵام ئه‌وانه ڕاستین یان تیۆرین؟ پێویسته له‌سه‌رمان که دوای هه‌موو دۆزینه‌وه‌یه‌کی زانستی یان گه‌ردوونی نه‌که‌وین، تا دڵنیا نه‌بین له ڕاستێتی و دروستیی و هیچ له‌وانه به‌سه‌ر قورئاندا نه‌سه‌پێنین تا به‌ته‌واوی دڵنیا نه‌بین له ڕاستێتیی. بۆیه هه‌قی خۆیه‌تی که یه‌کێك پرسیار بکات چۆن زاناکان دڵنیا ده‌بن له زانیارییه‌کان و چۆن زانییان که ئه‌و تۆزه گه‌ردوونییه له‌ڕاستیدا دووکه‌ڵه؟! ئه‌وه ده‌مانبات به‌ره‌و ئه‌وه‌ی که ئاماژه به‌و دۆزینه‌وه‌یه بکه‌ین که له‌م دوایییانه‌دا خرایه ڕوو. زاناکان توانییان چه‌ند گه‌ردێکی دووکه‌ڵی گه‌ردوونی له‌سه‌ر سنووره‌کانی هه‌ساره‌ی موشته‌رییه‌وه به‌ده‌ست بێنن. ئه‌و نموونانه‌یان شی کرده‌وه و وێنه‌یان گرت و هه‌موو ورد و درشتێکیان له‌و باره‌یه‌وه خسته‌ڕوو، که که‌س ناتوانێت نکوولی له‌و تاقیکردنه‌وانه‌دا بکات؛ له ئه‌نجامی شیکردنه‌وه‌ی تاقیگه‌یی ده‌رکه‌وت: "تیره‌ی ده‌نکۆڵه‌کانی ئه‌و تۆزه گه‌ردوونییه‌ی له‌نێو ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کاندایه له نێوان (٠.٦ تا ١.٤) مایکرۆنه و ئه‌و ده‌نکۆڵانه‌ش له به‌رگه زه‌پۆشی هه‌ساره‌ی موشته‌رییه‌وه یان له ناوچه‌ی کاریگه‌ریی موگناتیسییه‌وه وه‌رگیرابێت. به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانیش ده‌نکۆڵه‌یه‌ك به‌و ماوانه که له سنووری موویه‌کی سه‌ردایه، بریتی ده‌بێت له گه‌رده‌کانی دووکه‌ڵ." ئایه‌ته‌که باس له قۆناغێکی زووی گه‌ردوون ده‌کات له سه‌ره‌تای به‌دیهاتندا، کاتێك دووکه‌ڵێکی گه‌رم هه‌موو گه‌ردوونی پڕ کردبوو، ئه‌وه‌ش له‌م ئایه‌ته‌دا ده‌بینین: ثُمَّ اسْتَوَىٰ إِلَى السَّمَاءِ وَهِيَ دُخَانٌ. ئایه‌ته‌که گوزارشت له چۆنییه‌تیی ڕاستیی گه‌ردوون ده‌کات له‌و کاته‌دا به‌ته‌نها وشه‌یه‌ك که (دخان)ه، که ئه‌و وشه‌یه کورتکراوه‌ی زۆر له‌و ده‌سته‌واژه دوورودرێژانه‌یه که زاناکانی ئه‌مڕۆ به‌کاریان هێناوه بۆ وه‌سفکردنی ئه‌و باره‌ی سه‌ره‌تای گه‌ردوون، که ئه‌وه‌ش بۆ خۆی موعجیزه‌یه‌کی گه‌وره‌ی قورئانه! ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات که قورئان له‌ڕووی زانستییه‌وه ڕاسته و باس له باری گه‌ردوون ده‌کات: ثُمَّ اسْتَوَىٰ إِلَى السَّمَاءِ وَهِيَ دُخَانٌ. (فصلت: ١١). خۆزگه ئه‌و زانایانه قورئانیان ده‌خوێنده‌وه و ئه‌وه‌نده خۆیان هیلاك نه‌ده‌کرد به گه‌ڕان به‌دوای زاراوه و وشه و ناودا، چونکه وا ده‌بینین که زانایانی سه‌ده‌ی ٢١ به‌دوای هه‌مان وشه قورئانییه‌کاندا ده‌گه‌ڕێن وه‌ک وشه‌ی (فضاء) که له‌م دوایییانه‌دا ده‌رکه‌وت که هیچ ناگه‌یه‌نێت، چونکه بۆشایی له گه‌ردووندا نییه و هه‌مووی بینای توندوتۆڵ و پته‌وه، بۆیه ئێستا ووشه‌ی (بنا‌ء) واته: (building) به‌کار دێنن. پرسیاریش ئه‌وه‌یه که ئاخۆ ئه‌و دیمه‌نه ئیعجازییانه‌ی قورئان، خاوه‌ن ویژدان و ژیری بیریان لێده‌کاته‌وه؟ لێره‌دا ئه‌وانه ڕاده‌چڵه‌کێنین که دڵیان به‌رامبه‌ر گه‌وره‌ییی ئه‌م قورئانه و ئه‌وه‌ی خوا ناردوویه‌تی داناچڵه‌کێت و ئه‌و بانگه خوایییه‌یان بیر ده‌خه‌ینه‌وه که ده‌فه‌رمووێت: أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ آمَنُوا أَن تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ اللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ الْحَقِّ وَلَا يَكُونُوا كَالَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِن قَبْلُ فَطَالَ عَلَيْهِمُ الْأَمَدُ فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَكَثِيرٌ مِّنْهُمْ فَاسِقُونَ. (الحدید: ١٦). واته: ئایا ئیتر ئه‌وه نه‌هاتووه بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه، دڵه‌کانیان به نووری ئیمان ملکه‌چ و ڕوو‌ناك بۆته‌وه. ترسی خوای تێدا بڕوێنن به‌هۆی یادی به‌رده‌وامی خوا و ئه‌و قورئانه‌ی که ڕه‌وانه کراوه، وه‌ك ئه‌و که‌سانه نه‌بن که کتێبی ئاسمانییان بۆ ڕه‌وانه کرا، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ، دڵیان ڕه‌ق و ڕه‌ش بوو. زۆربه‌شیان یاخی و سه‌رکه‌ش و ناله‌بار ده‌رچوون. خوای گه‌وره زۆر ڕاستی فه‌رمووه که ئاماژه به‌و به‌دگومان و دوودڵانه ده‌کات سه‌باره‌ت به‌و قورئانه گه‌وره‌یه و ده‌فه‌رموێت: سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنفُسِهِمْ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ (﴿٥٣)﴾ أَلَا إِنَّهُمْ فِي مِرْيَةٍ مِّن لِّقَاءِ رَبِّهِمْ أَلَا إِنَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ مُّحِيطٌ (٥٤) . (فصلت). واته: ئێمه له ئاینده‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێننه‌ریان نیشان ده‌ده‌ین له ئاسۆکانی بوونه‌وه‌ردا و له خودی خۆیشیاندا (بێ گومان ئاشکرایه که له سه‌رده‌می زانستیدا چه‌نده نهێنییه‌کانی بوونه‌وه‌ر ئاشكرا بووه. زاناکان به‌گشتی و زاناکانی ئه‌ستێره‌ناسی سه‌رگه‌ردانن له ورده‌کاری، دامه‌زراوی، گه‌وره‌یی و فراوانیی ئه‌م گه‌ردوونه؛ هه‌روه‌ها له ئاڵۆزییی جه‌سته‌یی، عه‌قڵی، ده‌روونی و ناده‌روونیی ئاده‌میزاد)، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی تا چك بۆیان ڕوون بێت و دڵنیا بن که ئه‌و زاته حه‌ق و ڕاست و ڕه‌وایه. ئایا شایه‌تیی په‌روره‌ردگارت به‌س نییه که بێ گومان ئاگا و زانایه به هه‌موو شتێك؟! له‌گه‌ڵ ئەو هه‌موو به‌ڵگه و نیشانانه‌دا، ئاگادار بن به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌ر گومانیان هه‌یه له به‌یه‌کگه‌یشتن و ئاماده‌بوونی به‌رده‌م په‌روه‌رردگاریان! ئاگادار به و دڵنیا به که ئه‌و زاته به هه‌موو شتێك زانایه و به هه‌موو شتێك ئاگاداره و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه و هیچ شتێك له‌و یاخی نابێت. -------------------------------------------------------------------- سه‌رچاوه: نهێنییه‌کانی گه‌ردوون له‌نێوان قورئان و زانست‌دا