سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   یاریکردن سودێکی زۆری هەیە بۆ مناڵان
گۆڕینی فۆنت





( یاریکردن سودێکی زۆری هەیە بۆ مناڵان، بەهۆیەوە توانای مێشک و داهێنانەکانیان زیاد دەکات)

لە توێژینەوەیەک لەسەر چالاکی جەستە و کاریگەری لەسەر توانای زیرەکی و چالاکی ئەکادیمی کە لەلایەن توێژەر (د.ئەمیکا سینغ) لە زانکۆی (ڤی یو)ی پزیشکی لە هۆڵەندا کراوە و دەرکەوتووە کە: 
-چالاکییە جەستەییەکان ئەبێتە هۆی زیاتر گەیاندنی خوێن بۆ مۆخ، کە ئۆکسجینی زیاتر دەگەیەنێت بە شانە بەرپرسەکانی (فێربوون و سەرنج).
-هەروەها فشار لەسەر کەسەکە کەمدەکاتەوە و باری دەروونی باش دەکات.
-توێژینەوەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە لە بەرامبەر زۆرکردنی ڕێژەی چالاکییە جەستەییەکان گەشەیەکی بەرچاو ڕوودەدات لە بەدەست هێنانەکان بە تایبەت لە بواری (بیرکاری و زمانەوانی و خوێندنەوەدا).
-سەرنجام ئەو قوتابخانانەی گرنگی بە چالاکیە جەستەیەکان دەدەن وەک وەرزش، بە ڕێژەیەکی بەرچاو ئاستی خوێندن تیایاندا بەرزتر دەبێتەوە!

-قورئانی پیرۆز هیچ شتێکی جێنەهێشتووە باسی لێنەکردبێت، ئەوەتا باسی یاریکردن لە سورەتی یوسف دا هاتووە کە سەروەرمان یعقوب وێڕای مەترسییەکان ڕێگری یاریکردنی لە یوسف (سەلامی خوای لێبێت) نەکردووە..
بۆیە خوای گەورە لە زمانی براکانی یوسف ەوە دەفەرموێت (أَرْسِلْهُ مَعَنَا غَدًا يَرْتَعْ وَيَلْعَبْ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ) (یوسف:١٢) ئەمەش ئاماژەیە بە گرنگی یاریکردن منداڵان هەروەک زانستی سەردەم جەختی لەسەر دەکات!

سەرچاوە:

Singh, Amika, et al. "Physical activity and performance at school: a systematic review of the literature including a methodological quality assessment." Archives of pediatrics & adolescent medicine 166.1 (2012): 49-55

 911

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram