هەرکات بمانەوێ چیڕۆکەکانی قورئان بخوێنینەوە، یەکەم شت دەبینین چیڕۆکی گەورەمان ئادەمە علیە السلام لەڕووی ریزبەندی زەمەنەوە: وانەیەکی گرنگی تێدایە ئەویش ئادابە لەگەڵ خوای تعالی عز وجل ئادەمیزاد هەرچەند سود لەو زانستە وەربگرێ کە هەیتی ئەوا خوڕەوشتی جوانتر دەبێ لەگەڵ بەندەو خالق... گەورەمان ئـادەم علیە السلام ئەدەب وڕێزی نواند بەرامبەر خوای پەروەردگار کاتێک کەموکوڕیەکەی بۆ خۆی گەراندەوە وە تەواویەکەشی بۆ خوای تعالی گەراندەوە کاتێک فەرمووی : قَالَا رَبَّنَا ظَلَمْنَآ أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلْخَٰسِرِينَ (ئه‌وسا ئیتر هه‌ردووکیان هه‌ستیان به‌هه‌ڵه‌ی خۆیان کرد‌و) وتیان: په‌روه‌ردگارا ئێمه سته‌ممان له خۆمان کرد، خۆ ئه‌گه‌ر لێمان خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێمان‌دا نه‌یه‌ته‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی ئێمه سوێند به خوا له خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانین. [Al-Araf:23] بەپێچەوانەوە شەیتان کە فێری ڕێز نەبووە لەگەڵ خوای تعالی، گووتی: قَالَ فَبِمَآ أَغْوَيْتَنِى لَأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَٰطَكَ ٱلْمُسْتَقِيمَ شه‌یتان وتی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی که تۆ منت گومڕاو سه‌رگه‌ردان کرد، ئه‌وه سوێند بێت منیش له ڕێگه ڕاسته‌که‌تدا بۆیان داده‌نیشم (لایان بده‌م). [Al-Araf:16] هەر بۆیە پێغەمبەری خۆشمان علیە الصلاە وسلام زۆر دەیفەرموو: (والخير في يديك والشر ليس اليك) جا با ڕێک کەوین لەمەودوا لە دوعاکانمان دا زۆر ئەم👆 دوعایە بکەین تاوەکو بیروباوڕمان زیانی پێ نەکەوێ هەرچەند توشی ناخۆشی و ئازار هاتین گرنگ ئەوەیە بیروباوەرمان هەڵقوڵاوی قوڕئان و سوننەت بێت و ڕێگای ڕاست بگرینە بەر... يارب بيدك الخير ف الله دائما لا يأمر الا بكل خير فاللهم علمنا الأدب معك💚💚