🔷بابەتێکی زۆر گرنگ و پێویستە ،، تکایە بیخوێننەوە🌼 [ڕاستکردنەوەیەك بۆ ئامانجی ژیانی ئێمەی موسڵمان] و [ناسینی کافرانی وەك جولەکە و مەسیحییەکان] 🔷سەرەتا بزانین خوای گەورە بۆ ئێمەی درووست کردووە: 🔶[وَمَا خَلَقْتُ ٱلْجِنَّ وَٱلْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ] (الزاریات: 56) بێگومان من په‌ری و ئاده‌میزادم درووست نه‌کردووه ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت که من بپه‌رستن و فه‌رمانبه‌ردارم بن. 🔶[فَٱعْلَمْ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا ٱللَّهُ] ئه‌ی ئینسان! بزانه كه بێگومان جگه له (الله) هیچ په‌رستراوێكی حه‌ق نییه کە مافی په‌رستنی ببێ. 🔸پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: بەڕاستی مافی خودا لەسەر بەندەكانی ئەوەیە كە -بەتەنها- بیپەرستن و هیچ هاوەڵێكی (شەریكێكی) بۆ بڕیار نەدەن ، وە مافی بەندە لەسەر خودا ئەوەیە كە سزای ئەو كەسە نەدات كە هیچ شەریكێكی بۆ بڕیار نەداوە. 🔸پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: هەرکەسێ مرد هیچ شتێکی نەکردبێ بە هاوەڵ بۆ خوا دەچێتە بەهەشت ، هەرکەسێکیش مرد شتێکی کردبێ بە هاوەڵ بۆ خوا دەچێتە ئاگرەوە (دۆزەخ). 🔸پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: هەر كەسێك مرد وە زانیبێتی كە هیچ پەرستراوێك نییە بە حەق جگە لە (الله) ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە. 🔷دەبێ ئەوە بزانین هەرکەسێ گەر شەریك بۆ خوای گەورە بڕیار بدات و پێش مردنی تەوبە نەکات بۆ هەمیشەیی لە دۆزەخدا دەمێنێتەوە ، بەڵام هەرکەسێ شەریك بۆ خوای گەورە بڕیار نەدات گەر کردوەشی زۆر خراپ بێت و بچێتە دۆزەخیش لەکۆتاییدا هەر دەردەچێت لە دۆزەخ و دەخرێتە بەهەشتەوە (لێرە خۆشی بەهەشت و عەزاب و سەختی دۆزەخ باسناکەم). 🔷ئامانجی ژیانی خۆمان زانی وەك ئیماندار ،، با لێرە باشتر جولەکە و گاورەکانیش (مەسیحییەکان) بناسین و بەراوردیان بکەین لەگەڵ فەرمانی خوای گەورە و پێغەمبەر (ﷺ): 🔶[لَّقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ] (المائدة: 17) بێگومان ئه‌وانه بێ باوه‌ڕ بوون که وتیان: به‌ڕاستی خوا هه‌ر مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌مه. 🔶[وَقَالَتِ ٱلْيَهُودُ وَٱلنَّصَٰرَىٰ نَحْنُ أَبْنَٰٓؤُا۟ ٱللَّهِ وَأَحِبَّٰٓؤُهُ] (المائدة: 18) جوله‌که و گاوره‌کان ده‌یانوت ئێمه کوڕان و خۆشه‌ویستانی خواین!! 🔶[وَقَالَتِ ٱلْيَهُودُ عُزَيْرٌ ٱبْنُ ٱللَّهِ وَقَالَتِ ٱلنَّصَٰرَى ٱلْمَسِيحُ ٱبْنُ ٱللَّهِ] (التوبة: 30) جوله‌که‌کان وتیان عوزێر کوڕی خوایه و گاوره‌کانیش وتیان مه‌سیح کوڕی خوایه!! 🔷جولەکە و گاورەکان وا دەڵێن و خوای گەورەش وای فەرمووە: 🔶[قُلْ هُوَ ٱللَّهُ أَحَدٌ] (الإخلاص: 1) (ئه‌ی موحه‌ممه‌د) بڵێ: ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی كه من ده‌یپه‌رستم تاك و ته‌نیایه و هاوه‌ڵ و هاوبه‌شی نییه. 🔶[لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ] (الإخلاص: 3) هیچ کەسی لێ نەبووە و خۆشی لە کەس نەبووە. 🔷پەیامیشم بۆ ئەوانەی کە بەهەر ناوێکەوە بێت و بۆ هەر مەبەستێك بێت پیرۆزباییان لێدەکەن یان لاساییان دەکەنەوە یان دۆستایەتیان دەکەن ئەوە هەر وەك ئەوان کافر دەبن [وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَإِنَّهُۥ مِنْهُمْ] ،، وە دڵنیابن: 🔶[وَلَن تَرْضَىٰ عَنكَ ٱلْيَهُودُ وَلَا ٱلنَّصَٰرَىٰ حَتَّىٰ تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ ۗ قُلْ إِنَّ هُدَى ٱللَّهِ هُوَ ٱلْهُدَىٰ ۗ وَلَئِنِ ٱتَّبَعْتَ أَهْوَآءَهُم بَعْدَ ٱلَّذِى جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ ۙ مَا لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا نَصِيرٍ] (البقرة: 120) هه‌رگیز جوله‌كه و گاوره‌كان له تۆ (ئه‌ی محمد(ﷺ) ئه‌ی ئیماندار) ڕازی نابن هه‌تا به ته‌واوی شوێن ئاین و به‌رنامه‌یان نه‌كه‌ویت ، پێیان بڵێ: به‌ڕاستی هه‌ر به‌رنامه‌ی خوا (ئاینی ئیسلام شایسته‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌موو لایه‌كمان شوێنی بكه‌وین) هیدایه‌تی ڕاست و درووست هه‌ر لای ئه‌وه ، خۆ ئه‌گه‌ر شوێن ئاره‌زووه‌كانی ئه‌وان بكه‌ویت پاش ئه‌وه‌ی زانیاری و زانستیت پێگه‌یشتووه ، ئه‌وه بزانه كه له لایه‌ن خواوه هیچ سه‌رپه‌رشتیاری و یارمه‌تییه‌كت ده‌ست ناكه‌وێت. 🔸پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: ئەو كەسە لە ئێمە نییە كەخۆی دەشوبهێنێت بە جگە لە ئێمەی موسڵمان ، خۆتان مەشوبهێنن بە جوولەكە و گاورەكان. 🔸پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: هەرکەسێك خۆی بچوێنێت بە گەلێك ، ئەوە لەوانە. 🔸پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: ئێوە شوێنی ڕێبازی ئەوانەی پێش خۆتان دەكەون ، بست بە بست ، وە باڵ بە باڵ ، هەتا ئەگەر بچنە كونی بزنمژەكەوە هەر شوێنیان دەكەون. وتیان ئەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) مەبەستت جولەكە و گاورەكانە؟! فەرمووی: ئەی كێ؟!. 🔷لەئێستادا ئەو فەرموودەیە هاتووەتە جێ و بەچاوی خۆمان دەیبینین ،، گرنگ لەئێستاوە بۆ داهاتووە کە ئەوانەمان زانی دەستی لێ هەڵگرین و بگەڕێینەوە بۆسەر ڕێگای ڕاستی ئیسلام (قورئان و سوننەت). 🔷ڕاستە هەرکەسەو کردەوە بۆ خۆی دەکات بە چاك و خراپییەوە [لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا ٱكْتَسَبَتْ] ، بەڵام تۆ وەك فڵان و فیسار مەکە ، مەبەستم لاساییان مەکەرەوە و خۆت بەکەم مەزانە کە وەك ئەوان ناکەی لەجەهلا ،، دەنا تۆ واجبە تا دەتوانی دەبێ ئامۆژگاری خەڵك بکەیت ، واتە ئەمر بکەی بە چاکە و نەهی بکەی لە خراپە [يَأْمُرُونَ بِٱلْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ ٱلْمُنكَرِ] و بانگەواز بکەیت بۆ ئیسلام. 🔷بێگومان تووشی ئەوانەش دەبیت کە: 🔶[صُمٌّۢ بُكْمٌ عُمْىٌۭ فَهُمْ لَا يَرْجِعُون] (البقرة: 18) ئه‌وانه كه‌ڕ و لاڵ و كوێرن (له ئاستی حه‌ق و ڕاستیدا) ، ناشگه‌ڕێنه‌وه (بۆ سه‌ر هیدایه‌ت). 🔷لە کۆتاییدا دڵنیایان دەکەمەوە و پێیان دەڵێم: 🔶[لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ] (الکافرون: 6) دینی خۆتان بۆ خۆتان و دینی خۆم بۆ خۆم. #Ako_Abdullah No automatic alt text available.