سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  🚫 دەستەکانت درێژمەکە بۆ ئاگر!!!🔥
گۆڕینی فۆنت



🚫 دەستەکانت درێژمەکە بۆ ئاگر!!!🔥

خزمێکی دێت، ناسیاوێکی دێت... سەلامی لێ دەکات و دەستی درێژ دەکات بۆ ئەوەی تەوقەیەکی ( بە قسەی خۆیان تەوقەیەکی خوشک و برایان) بکەن، بێگومان کچەش بە تەبعی خۆی دەستی بۆ درێژ دەکات و بەگەرمی سەلامی لێ دەکات.
جا لەوانەیە برای ، باوکی ، هاوسەری، دانشتبێت و سەیر بکات، خۆشحاڵ بێ بە ڕەوشت جوانی کچەکەی و پێشوازیکردنی لە میوان.

ئەم دیمەنە ڕۆژانە دووبارە دەبێتەوە لەلای ئەو کچ و کوڕانەی کە فەرموودەکەی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم)یان لەبیرکردووە، کە
پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموويەتى: (لأن يطعن في رأس أحدكم بمخيط من حديد خير له من أن يمس إمرأة لا تحل له) ،
واتە ئەگەر یەکێک لە ئێوە سەری بە دەرزی ئاسن کون بکرێ چاکترە لەوەی دەستی بەر دەستی ئافرەتێک بکەوێ کە بۆی حەڵاڵ نییە.

هەر وەک چۆن ئەمەشیان لەبیرکردووە

وجاء في بعض روايات حديث أبي هريرة الواردة في ذكر مقدمات الزنا ما لفظه ((…واليد زناها اللمس …)) [أخرجه أحمد في ((المسند)) رقم: (8392) والبيهقي في ((السنن الكبرى)): (1/123)] . واتە: زینای دەست بریتى یە لە دەست پێوەدان.

ئەی کچی موسڵمان
بۆچی دەستت بۆ ئاگر درێژ دەکەی؟
بۆچی ڕێگا دەدەی پیاوێکی بێگانە تەوقەت لەگەڵ بکات؟
ئایا تۆ بەنرختر نیت لەوە؟
بۆ هیچ نامەحرەمێک نییە دەست لە دەستت بدات و تەوقەت لەگەڵ بکات

خوشکی من
تەقوای خوا بکە و واز لە تەوقە کردن لەگەڵ پیاوان بێنە
هەتا ئەگەر پێیان گوتیت معقد
هەتا ئەگەر پێیان گوتیت دواکەوتوو
هەتا ئەگەر پێیان گوتیت نامۆ



 1194

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram