موعجیزه‌ی دوو ئایه‌ت کوڕی ئیسلام موعجیزه‌ی دوو ئایه‌ت: له زه‌مانی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) خورافات له زۆر بواردا مرۆڤی ئه‌و زه‌مانه‌ی سه‌رقاڵ کرد بوو، بۆ نموونه: زۆر ناو ده‌ریایان لا ترسناک بوو، ته‌نانه‌ت میسریه‌کان که خاوه‌ن شارستانیش بوون، گیریان خوارد بوو به‌ده‌ست خورافاتێکهوه که ناچار بڕواشیان پێی هێنا بوو، ئه‌ویش ئه‌وه بوو ساڵانه ئاوی نیل که‌می ده‌کرد، بۆیه دایک و باوکی کچێک‌یان ڕازی ده‌کرد، که کچه‌که‌یان ببه‌خشن و بیڕازێننه‌وه و بیخه‌نه ناو ئاوی نیله‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاوه‌که زیاد بکاته‌وه و لێیان ڕازی بێت!! دیاره ئه‌مه‌ش لووتکه‌ی نه‌فامی و خورافاته ... ئه‌مه درێژه‌ی کێشا تا سه‌رده‌می عومه‌ری کوڕی خطاب ( رضی الله عنه)، کاتێک عه‌مری کوڕی عاص له میسر بوو، سه‌یری کرد ئاوی نیل ڕوو له که‌مییه و ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت کچێک هه‌ڵبژێرن و بیڕازێننه‌وه و فڕێی بده‌نه ناو ئاوی نیله‌وه، بۆیه به‌توندی ڕوو به‌ڕوویان بووه‌وه و رێی لێگرتن نامه‌شی نارد بۆ عومه‌ری کوڕی خطاب (رضی الله عنه) و ئاگاداری کرد و داوای چاره‌سه‌ری لێکرد... عومه‌ری کوڕی خطاب ( رضی الله عنه) یش "نامه‌ی بۆ نووسییه‌وه بۆی ڕوون کرده‌وه که کاری وا له ئیسلامدا ڕه‌وا نیه و ئه‌وه خورافاته، وه (بطاقه) یه‌کیشی نارد که فڕێی بده‌نه ناو ئاوی نیله‌وه که تیایدا نووسرا بوو، له عومه‌ری کوڕی خطابهوه ئه‌میری بڕواداران بۆ ئاوی نیلی میسر، له دوایدا ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئاوه‌که‌ت به ئاره‌زووی خۆت ده‌ڕوات ئه‌وا مه‌ڕۆ، وه ئه‌گه‌ر به‌فه‌رمانی خوایه ئاوه‌که‌ت ده‌ڕوات، من داوا له خوای تاک و ته‌نها و به ده‌سه‌ڵات ده‌که‌م که ئاوه‌که‌ت زیاد بکات و بڕوات." که نامه‌که گه‌یشت و (بطاقه) که‌یان فڕێدایه ناو ڕوباری نیله‌وه به فه‌رمانی خوا ئاوه‌که‌ی له یه‌ک شه‌و و ڕۆژدا (16 گه‌ز) زیادی کرد، به‌وه‌ش که که‌رامه‌تێکی ئاشکرای عومه‌ری کوڕی خطابه ( رضی الله عنه) خوا میسریه‌کانی ڕزگار کرد له‌و خورافه‌ته. (په‌ڕاوی قبسات من حیاة الرسول/ أحمد محمد عساف). ئاله‌و بار‌و زروفه‌دا که ئه‌وه حاڵی میسریه پێشکه‌وتووه‌کان بێت، ئاخۆ حاڵی خه‌ڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه و زانیاریان له‌باره‌ی ده‌ریاکانه‌وه چه‌ند بوو بێت که ئه‌وه‌نده به‌لایانه‌وه ترسناک بووه نه‌یان وێراوه زۆر بچنه ده‌ریاوه. ئاله‌م کات و زه‌مانه‌دا قورئان هات و باسێکی ده‌ریاکانی کرد که به‌ڵگه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرایه که زاده‌ی بیری ئه‌و سه‌رده‌مانه نیه،بگره له سه‌ده‌ی بیسته‌میشدا پاش لێکۆڵینه‌وه و گه‌ڕانی زۆر له ده‌ریاکاندا، ئینجا دۆزراونه‌ته‌وه، بۆ نموونه قورئانی پیزۆر ده‌فه‌رموێت: مَرَجَ الْبَحْرَيْنِ يَلْتَقِيَانِ ﴿١٩﴾ بَيْنَهُمَا بَرْزَخٌ لَّا يَبْغِيَانِ ﴿٢٠﴾ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٢١﴾ يَخْرُجُ مِنْهُمَا اللُّؤْلُؤُ وَالْمَرْجَانُ ﴿٢٢﴾ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ. (الرحمن). واته: خوای په‌روه‌ردگار دوو ده‌ریای سوێری له پاڵ یه‌کدا داناوه به یه‌کتری ده‌گه‌ن، له نێوانیاندا به‌ربه‌ستێک هه‌یه (ناوچه‌یه‌ک هه‌یه) نایه‌ڵێت به یه‌کجاری تێکه‌ڵ ببن و وه‌ک یه‌کیان لێ بێت. جا ئیتر ئه‌ی گرۆی ئاده‌می و په‌ری به‌کام له نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕواناکه‌ن و کامی په‌سه‌ند ناکه‌ن، له‌و دوو ده‌ریایه مرواری و مه‌رجان ده‌رده‌هێنن که به‌نرخن و بۆ خشڵ و خۆڕازاندنه‌وه به‌کار دێن، جا ئیتر گرۆی ئاده‌می و په‌ری به‌کام له نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن و کامی په‌سه‌ند ناکه‌ن ... ( ئه‌م دوو ده‌ریایه‌ش وه‌کو ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی ، ده‌ریای سوور و ده‌ریای عه‌ره‌ب..) وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌فه‌رمووێت که له هه‌ر دووکیان ( منهما ) ( لؤ لؤ) ده‌ر ده‌چێت دیاره هه‌ردووکیان مه‌به‌ست پێیان دوو ده‌ریای سوێره، چونکه (مرواری) ته‌نها له ئاوی سوێردا ده‌ر ده‌هێنرێت ... ئه‌م ئایه‌ته موعجیزه‌یه‌کی گه‌وره‌ی قورئانه، چونکه له دوای ساڵی (1950 ز) یه‌وه زانایان چه‌نده‌ها بنکه‌یان دانا له‌ناو ده‌ریادا و بۆیان ده‌رکه‌وت که له نێوان دوو ده‌ریادا، پله‌ی گه‌رمی و جۆری گیاندار و ڕووه‌ک وسوێری و ... هتد جیاوازن، تێگه‌یشتن که هه‌مووی وه‌ک یه‌ک نیه و به‌یه‌کجاری تێکه‌ڵ نابن و هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ستێکی ئاوی هه‌بێت له نێوانیاندا، پاشان بۆیان ده‌رکه‌وت له نێوان دوو ده‌ریاکه‌دا ناوچه‌یه‌کی چه‌ند کیلۆمه‌تری هه‌یه که هه‌موو شتێکی له دوو ده‌ریاکه جیاوازه، پله‌ی گه‌رمی و زینده‌وه‌ر و ڕووه‌ک و هتد... که ئه‌وه‌ش پێی ده‌ووترێت ( برزخ)... قورئان بۆ ئاوی شیرین و سوێریش هه‌مان باس ده‌کات که به‌یه‌کجاری تێکه‌ڵ به‌یه‌ک نابن به جۆرێک که وه‌ک یه‌کیان لێبێت، وه به‌ربه‌ست هه‌یه له نێوانیاندا و (برزخ) یش هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م به‌رزه‌خه جیاوازه له‌وه‌ی پێشوو، چونکه ماسییه‌کان و گیاندارانی ناوی نابێت ده‌رچن بۆ ئاوه شیرینه‌که یان ئاوه سوێره‌که، وه هه‌روه‌ها نابێت هیچ گیانله‌به‌رێک بێته ئه‌و ناوچه‌یه‌وه له ئاوه شیرینهکهوه یان له ئاوه سوێرهکهوه، چونکه ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ی له‌م (برزخ)هدا ده‌ژین ناتوانن له شوێنی تردا واته: له ئاوه شیرینهکهدا یان ئاوه سوێرهکهدا بژین... له کاتێکدا له نێوان دوو ده‌ریا سوێرهکهشدا (برزخ) هه‌یه، به‌ڵام حجرا محجورا نیه، واته : گیانله‌به‌رانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ناوه‌ڕاست ئاساییه که بچنه هه‌ر یه‌که له ده‌ریاکانه‌وه، چونکه هه‌ردووکیان سوێرن. باشه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر خوا فێری نه‌کات، چووزانێت که به‌ناوچه‌ی نێوان دوو ده‌ریای سوێر بڵێت (برزخ)، ئینجا وه‌سفێکی زیاتر بۆ ناوچه‌ی ده‌ریایه‌کی سوێر و یه‌کێکی شیرین بکات و بفه‌رمووێت حجرا محجورا یه، هه‌روه‌ک ده‌فه‌رمووێت: وَهُوَ الَّذِي مَرَجَ الْبَحْرَيْنِ هَٰذَا عَذْبٌ فُرَاتٌ وَهَٰذَا مِلْحٌ أُجَاجٌ وَجَعَلَ بَيْنَهُمَا بَرْزَخًا وَحِجْرًا مَّحْجُورًا . (الفرقان/53). واته: خوایه‌که دوو ئاوی شیرین و سوێری لای یه‌که‌وه داناوه ناهێڵێت به‌یه‌کجاری تێکه‌ڵ بن و یه‌کێکیان ئه‌وی تریان نه‌هێڵێت، واته بۆ چه‌ند کیلۆمه‌ترێک تێکه‌ڵ ده‌بن ئاوی سوێر و شیرینه‌که ناوچه‌یه‌ک دروست ده‌که‌ن له نێوان هه‌ر دوو لادا که (برزخ)ه ، ئه‌و ناوچه‌یه سیفاته‌کانی وه‌ک شیرینی و جۆری زینده‌وه‌ر و چڕی و گه‌رمی و سوێری و ... هتد، جیاوازه له ئاوه شیرینه‌که و له ئاوه سوێرهکهشهوه نابێت هیچ گیانله‌به‌رێک له‌م لاو ئه‌ولایه‌وه بێته ناوی وه نابێت لێشی ده‌رچن... به‌ڕاستی ئه‌م وه‌سفه ووردو جوانه ته‌نها له ده‌ست خوا دێت که عالمی غه‌یب و شهادهته، ئه‌و خوایه‌ی که هیچی لێ وون نابێت و زانایه به هه‌موو دروست کراوانی. مامۆستا (عبدالمجید الزندانی) ده‌ڵێت: ئه‌م ئایه‌تانه و چه‌ند باسێکی تری قورئانیمان له‌باره‌ی ده‌ریاوه خسته به‌رده‌م زانایه‌کی پسپۆڕی ده‌ریایی هیندی، پاش باس و خواسێکی زۆر دانی نا به‌وه‌دا که ئه‌م قورئانه له خواوه‌یه، به‌ڵام نه‌یده‌وێرا ئیسلامه‌تی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت له ترسی که‌س و کار‌و ماڵ و منداڵی، تا ڕۆژێک بینیمه‌وه زۆر په‌شۆکا بوو لێم پرسی چیته ئاوا شپرزه بوویت؟ ووتی: کێشه‌یه‌کم بۆ دروست بووه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رێکدا له فه‌رمانگه‌یه‌کدا وه زۆر زیانم لێده‌که‌وێت پێی عه‌یبدار ده‌بم... منیش وویستم زیاتر خوای پێ بناسێنم و له خوای نزیک بکه‌مه‌وه، ووتم ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت کێشه‌که‌ت چاره‌سه‌ر ببێت، له‌سێ یه‌کی دوایی شه‌ودا هه‌سته و خوای گه‌وره هه‌موو شه‌وێک له‌و کاته‌دا دێته ئاسمانی دنیاوه وه چیت هه‌یه دوای لێبکه دوعات ( إن شا‌ء الله) قبوڵ ده‌بێت... پاشان ئه‌ویش به قسه‌ی کردم و هه‌ستا بۆ دوعا کردن، به‌یانی که ده‌چێت بۆ فه‌رمانگه‌که، فه‌رمانبه‌ره‌که له دووره‌وه بانگی ده‌کات ده‌ڵێت: فڵان، فڵان کێشه‌که‌ت چاره‌سه‌ر بوو، حقیقهتمان بۆ ڕوون بووه‌وه، ئه‌مه‌ش وای له‌و زانایه کرد که چاکتر موسڵمان ببێت و زیاتر ڕوو بکاته خوا... ---------------------------------------------------- سه‌رچاوه: له خزمه‌ت قورئاندا