سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئەم شەو چ شەوێکە ؟!! وە موسڵمانان پێویستە چی بکەن ؟!
گۆڕینی فۆنت



ئەم شەو چ شەوێکە ؟!! وە موسڵمانان پێویستە چی بکەن ؟!

ئەم شەو.. شەوی سەری سالی گاورەکانە !
ئەو کەسانەی کە بەشێکیان دەلێن عیسا کوری خوایە معاذ الله .. وە هەندێکیشیان دەلێن عیسا بەشێکە لەو سێ بەشەی خوا کە وەک بونەوەر هاتۆتە سەر زەوی !
خوا پەنامان بدا لەو گوناهە گەورانە
ئەوان بە سەری ساڵی دادەنێن چونکە بە رۆژی لە دایک بونی عیسا لەقەلەمی دەدەن !!

کە وانیەو ئەسڵ و ئەساسی نیە ئەو زانیاریە بەلکو وەک شتەکانی تر لە دینی مەسیحیەتدا دروستیان کردوەو بۆخۆیان نوسیویانە !!

ئایا تۆ لەم شەوەدا چی دەکەی ئەی موسڵمان ؟!

دادەنیشی بەدیار تیڤی و بەرنامانێکەوە کە ئاهەنگ دەگێرن بە بۆنەی شەریک بۆ خوا قەرار دان کە ئاسودەی لە دڵمان هەڵ دەگرێ و ڕێگای ژیانمان لێ قورس و سەخت دەکا
چەن سەعاتێک لەعومرمان بەفیڕۆ دەڕوا لە خالق غافڵمان دەکا و گوناهبار دەبین .. 

یان ئاهەنگ گێڕان لەگەڵ کەسانێک کە شەریک بۆ خوا قەرار دەدەن !

بەدڵنیایەوە نەخێر✋✋

خۆشەویستەکانم وەرن با ئەم شەو بیر لەو تەمەنە بکەینەوە کە بەفیرۆمان داوە لە دوری خوا 

وای فایکەت و تی ڤی بکوژێنەوە لە شوێنێ بەتنها دانیشەو بەوردی بیربکەوە👇👇

تا چەند پەروەردگارت لە خۆت ڕازی کردووە ؟؟
تا چەند لەپێناو خوا شتانێکت واز هێناوە کە دونیاو قیامەتت پێی دەدۆرێنی ؟!

ـ خۆشەویستەکانم با ئەم شەو بکەینە خاڵی وەرچەرخان 

ئەو تەمەنەی خوا گیان پێت دەبەخشێ لەدەستی مەدەو بەرەو باش و باشتر هەنگاو بنێ 
هەر دەقەیەک ئەگەری بەجێ هێشتنی ئەم دنیا هەیە وەرەو بریار‌ بدە خودا لەخۆت ڕازی‌ بکە

ژیانی دونیاو قیامەتت خۆش‌ و ئاسودە بکە بە‌ پەیڕەو کردنی ئەو مەنهەجەی خوا گیان بۆی داناوی 

چەندین کەس پار ساڵ ئاهەنگیان گێرا و بەژدار بوون لەو گوناهە .. ئێستا لە ژێر خاکن و خوا بۆخۆی دەزانی حاڵیان چیە و چۆنە !!!
رەنگە تۆش نەگەیتە بەیانی و لەژێر خاک بی بۆیە پیش هەر کارێک کە دەیکەی لە فیلتەری شەرعی بدە .. ئەگەر خوا ڕازی بوو بەو کارە بیکە ئەگەر نا لەپێناو خوا وازی لیبینەو لێی دورکەوە ..

🔴ئیبن قەیم ڕەحمەتی خوای لێبێت لە كتێبی أحكام أهل الذمة دا ئەڵێ: «پیرۆزبای كردن بە موناسەبەی جەژنی سەری ساڵ وجەژنی كافرانەوە، ئەگەر كوفر نەبێ‌ یەكێكە لە حەرامە گەورەكان، بەڵكو لەوەش گەورەترە پیرۆزبایی لە كەسێك بكەیت كە زینای كردبێت بە ئاشكرا، كە پیاوێك بكوژێت بە ئاشكرا».



 1551

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram