توڕە بوون دەرگای هەموو شەڕێكە عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، أَنَّ رَجُلًا قَالَ لِلنَّبِيِّ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) أَوْصِنِي، قَالَ ((لاَ تَغْضَبْ)) فَرَدَّدَ مِرَارًا، قَالَ ((لاَ تَغْضَبْ)) رواه البخاري 6116. واتە: پیاوێك بە پێغەمبەری خوای (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) وت ئامۆژگاریم بكە, ئەیش فەرمووی ((توڕە مەبە)) پیاوەكە چەند جارێك دووبارەی كردەوە وتی ئامۆژگاریم بكە,ئەویش دەیفەرموو ((توڕە مەبە)). *گوتوویانە: (دەرگای هەموو شەڕێك توڕە بوونە) ، واتا ئەگەر توڕە نەبی ئەوا لە هەموو شەڕ ێك بە دوور دەبی.