سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  دوو مەرجە سەرەکییەکەی قبوڵبوونی کردەوە || زۆر گرنگە
گۆڕینی فۆنت



#دوو_مەرجە_سەرەکییەکەی_قبوڵ_بوونی
#کردەوە #زۆر_گرنگە

ئێمە کاتێك هەر پەرستشێك و عیبادەتێك دەکەین دەبێت ئاگادار ئەم دوو مەرجە بین

#یەکەم(الاخلاص) / واتە ئەو کارەی کە دەیکەن دەبێت تەنها و تەنها نییتمان بۆ خوا بێت و نییەتمان پاك بێت دوور بێت لە شیركی ڕیا و بەرچاوی خەڵك

خوای گەورە و میهرەبان فەرمووتی

(..لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ....)①
پەرستشی خوا بکەن بە#دڵسۆزی و #ملکەچی

#دووەم(الدلیل)/ واتە پێویستە بۆ ئەو کارەی کە دەیکەین بەڵگەمان بۆی هەبێت لە قورئان و سوننەت نەك لە خۆمانەوە داهێنن (بدعة) بکەین لە دیندا ئەگەر کردەوە چەندێك گەورە و مەزن بێت کە بەڵگەی لەسەر نەبێت بە داهێنان و بدعة هەژماردەکرێت و قبوڵ ناکرێت و ڕەت دەکرێتەوە

پێغەمبەری خوا (صلی الله عليه وسلم) فەرموویەتی :

(مَنْ أَحْدَثَ فِي أَمْرِنَا هَذَا مَا لَيْسَ مِنْهُ فَهُوَ رَدٌّ)②

واتە : هەر کەسێك شتێك دابهێنێت کە فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ئەوە ڕەت دەکرێتەوە

کەواتە دووخاڵی پێکەوە گرێ دراون با کرەوەکەشت هاوشێوەی قورئان و سوننەت بێت کە نییەتت بۆ خوا نەبێت وەرناگیرێت

با نییەتیشت پاك بێت کە کردەوەکەت هاوشێوەی قورئان و سوننەت نەبوو دیسان هەر ڕەت دەکرێتەوە

① : (📚 القرآن الكريم - سورة البينة : 5)
② : صحيح (📚صحيح البخاري : 2697)
(📚صحيح مسلم : 1718)

🌺#واللە_اعلم_و_باللە_التوفیق

 875

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram