ڕێزو گەورەیی پەیامبەری خوا (عیسی) (عليه الصلاة والسلام) #لە_ئیسلامدا_و_لای_موسڵمانان 1- یەکێکە لە بەڕێزترین پێغەمبەرانی خوا کە پلەی(رسول) و (نبی) هەیە واتە خوای پەروەدگار کتێبی ئاسمانی بۆ ناردووە 2- خوای پەروەدگار لە دایکبوونی کردووە بە موعجیزە وەك و پێغەمبەر ئادەم (علیە السلام) کە بێ باوك هێناویەتە دنیاوە و دوای لە دایکبوونیشی هەر بە موعجیزە دەست بەجێ قسەی کردووە 3- خوای پەروەردگار خۆی داوێن پاکی خاتوو مەریەمی دایکی سەلماندووە و سورەتێکی قورئانی کردووە بەناوەوە کە تێیدا باسی بەسەرهاتی خاتوو مەریەم(رضي الله عنها) چۆنیەتی لە داکیبوونی عیسی کوڕی کردووە(علیە السلام) 4- خوای پەروەدگار موعجیزە چاکردنەوەی نابینا و زیندووکردنەوەی مردووی بە ویستی خۆی پێ بەخشیوە 5-خوای پەروەردگار خۆی , کوشتن و لە خاچدانی بە درۆ خستووەتەوە و بەرزی کردووەتەوە بۆ لای خۆی بە ساغ و سەلامەتی 6- سەرخەری مسوڵمانانە و لە کۆتا زەماندا بە فەرمانی خوای پەروەردگار دێتە خوارەوە و گەورەترین دوژمن لە ناودەبات 7-خانەوادەی پێغەمبەر عیسی (علیە الصلاة) والسلام) لە بەڕێزترین و گەورەترین خاوەنەدا بوو کە لەو خانەوادەدا 3 پێغەمبەری خوای تێدا بوو (زکریا و یحیی و عیسی) (علیهم الصلاة و السلام) لەگەڵ خاتوو مەریەم (رضي الله عنها) و خوای پەوەردگار بە ڕێز و گەورەییەوە باسی هەر چواریانی کردووە لە قورئانی پیرۆزدا