قه‌ومی عاد و دۆزینه‌وه‌ی شاری (إرم). سايه فارس بسم الله الرحمن الرحيم سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ خوای گه‌وره‌و باڵا ده‌ست، دروودو سه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانیء شوێن كه‌وتوانی تا رۆژی دووایی: به‌ڕێزان هه‌موان به‌سه‌رهاتی قه‌ومی(عاد) و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان (هود) سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێبێت وه (إرم) كه ناوی شاره‌كه‌یانه بیستووه، كه خوای گه‌وره له‌قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێ: ارم ذات العماد التي لم يخلق مثلها في البلاد. (إرم) له زمانی ئینگلیزی‌دا به (City of a Thousand Pillars) واته: شاری هه‌زار عه‌مود كه له قورئاندا به (ذات العماد) نا سراوه چیرۆكی (هود) سه‌لامی خوای لێبێت ... كه خوای گه‌وره له‌چه‌ند ئایه‌تێكدا ده‌رباره‌یان باسی كردووه، گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ی كه ده‌توانین ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین ئه‌مانه‌ن: یه‌كه‌م: قه‌ومی عاد له خاكێكی لمی دا نیشته‌جێ بوون واته: (الاحقاف) مێژوو ناسان نێوان یه‌مه‌ن و عه‌مانیان دیاری كردووه. دووه‌م: قه‌ومێك بوون له باخ و باخات و ئاژه‌ڵ و سه‌رچاوه‌ی ئاوی دا ده‌وڵه‌مه‌ند بوون. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَاتَّقُوا الَّذِي أَمَدَّكُم بِمَا تَعْلَمُونَ {132} أَمَدَّكُم بِأَنْعَامٍ وَبَنِينَ {133}وَجَنَّاتٍ وَعُيُونٍ. سێیه‌م: قه‌ومی عاد شارێكی گه‌وره‌یان بنیات ناوه كه به (ئیره‌می خاوه‌ن كۆشكء باڵاخانه كه چه‌ندین عه‌موودی گه‌وره‌ی هه‌بووه) كه هیچ شوێنێك هاوشێوه‌ی نه‌بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا، هه‌ربۆیه خوای گه‌وره ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێ: ألم تر‌ى كيف فعل ربك بعاد إرم ذات العماد، التي لم يخلق مثلها في البلاد. چواره‌م: بنیات نانی چه‌ندین كۆشك و باڵاخانه‌ی گه‌وره و زۆر ده‌گمه‌ن له شاره‌دا . خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: أتبنون بكل ريع ٍ آية تعبثون، وتتخذون مصانع لعلكم تخلدون. پێنجه‌م: كاتێك خوای گه‌وره په‌یامی خۆی له‌ڕێی پێغه‌مبه‌ر (هود) ه‌وه سه‌لامی خوای لێبێت بۆ ناردن به درۆیان خسته‌وه، هه‌ربۆیه تووشی سزای خوا بوونه‌ته‌وه كه بریتی بووه له بایه‌كی توند‌و به‌هێز كه خاكء خۆڵی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵگرتووه‌و شاره‌كه‌یانی به لم داپۆشیوه. ئایا كه‌سێك له ئێوه شوێنی قه‌ومی عادتان بینیوه؟ ئه‌گه‌ر نا ده‌توانن بیبینن، كه له‌ژێر گردی لمی دا له‌ناوچه‌ی (ظفار) له عه‌مان دۆزراوه‌ته‌وه .... وه‌گێرڕان: ســـایه فارس سه‌رچاوه: منتـدى القراء