بسم الله الرحمن الرحیم سلاو و رحمەت برژێت بەسەر گیانی پێغەمبەر صل الله علیه وسلم وە هاوەڵە بەریزەکانی ... لیرەدا دەمەوێت جەند رونکردنەوەیەك بدەم لەسەر ئەم جۆرە نامانە کە لە مەسنجر بۆ هەریەکیکمان دیت و رۆژانە دوبارە ئەبنەوەو ئیمەش پێی ئەخەلەتێین .. خوشکان و برایان خوای گەورە ئەفەرموویت.. قُل لَّا يَعْلَمُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ الْغَيْبَ إِلَّا اللَّهُ[2]، وە لەشوینیکی تر ئەفەرموویت بە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە سورة الأعراف: قُل لاَّ أَمْلِكُ لِنَفْسِي نَفْعًا وَلاَ ضَرًّا إِلاَّ مَا شَاء اللّهُ وَلَوْ كُنتُ أَعْلَمُ الْغَيْبَ لاَسْتَكْثَرْتُ مِنَ الْخَيْرِ وَمَا مَسَّنِيَ السُّوءُ إِنْ أَنَاْ إِلاَّ نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ[3]، ويقول سبحانه وتعالى: وَعِندَهُ مَفَاتِحُ الْغَيْبِ لاَ يَعْلَمُهَا إِلاَّ هو. ئایەتی زۆر و بەلگەی زۆرمان هەیە دەربارەی غەیب و ئەم شتانەی کە رووئەدەن نازاندریت تەنها خوا ئەزانیت ,جگە لەم شتانەی کە خوا خۆی ویستی لەسەرە بەئایەت یان حەدیس بۆمان رونکراوەتەوە ,.... ئەوانە گشتی پلانی بێ باوەرانن یان مولحیدان یان مسولمانی هەلخەلەتێندراو ...لەپێناو.. ١.گومان خستنە دلی مسولمان کە ئەم کارە بۆ روینەدا یان بۆ دلخۆش نەبووم ..کە بێ گومان نابیت جونکە ئەسلیکی نیە, ٢.بۆئەوە سارد ببیتەوە لەسەر دین بلی خوا هیج بۆمن ناکات یان منی لەبیر کردووە.. ٣.بۆئەوەی بلی دوعاکانم وەرناگیریت ,کەئەمە ناجیتە ئەقلەوە کە گومان لەوەدانیە خوا هەموو دوعایەك قبوڵ ئەکات جا ئەوەیە ئەوکاتە قبولە یان لە داهاتوو یان باشترە بۆ ئەم کەسە بۆ قیامەت هەل بگیریت ,کە خۆشەویسترین عیبادەت دوعایە لای خوا .. ٤.بۆ گوناهبارکردنی ئەم کەسە کە بەبی لیکۆلینەوە ئەینیریت و جەندەها کەس بەهۆیەوە توشی شك و گومان ئەبیت لەسەر دین و ئیسلام , ٥.بۆ ناشرین کردنی دین لای ئەم کەسانەی کە ئیمانیان لاوەزەو دامەزراو نیە ... بیگومان ئامانجی زۆر خراپتریان هەیەو ئیمە تەنها ئەوەندەمان رونکردۆتەوە بۆ بەرجاو روونیتان. بۆیە خوشکەکەم براکەم هەر نامەیەک وتی ئەم کارە بکە هەوالی خۆشت بۆدیت کەباس کرابوو لەغەیب ,ئەوە پشت گوێی بخەو نابیت بەراستیشی بزانیت ,تەنها هەندی زیکر یان قورئان نەبیت کە خوای گەورە ئەفەرموویت بەیادی خوا دلەکان ئارام ئەبنەوە ,کە باسی دل ئارامی بوو ئەوە جیاوازە هەر یاد و زیکریکی خوا لەدلەوە بکریت کاریگەری ئەبیت و دل ئاسودە ئەکات , هیوادارم ئەمە بڵاو بکریتەوە ببیتە بەرجاو رونی بۆ مسولمانان ,تۆش بلاوی بکەوە بەلکو کەسیک پەنا بەخوا لە گومان و شک لەسەر ئیسلام بپاریزی.