ئامۆژگارییەکی برایانە؛! کاتێک ڕەخنەیەک دەگیرێت لە کەسێک کە سنوورێکی شەرعی بەزاندووە خۆت مەکە موحامی ئەم تاوانە، شێخەکەت نە پێغەمبەرە ﷺ، نە مەعسوومیشە، ئەو تەعەسوبییەت سوود ناگەیەنێت بە دینی الله تعالی بگرە زیانیش دەدەی لێی بۆیە کە ڕەخنەیەک دەگیرێت لە بەناو ئەمیرو ڕابەرەکان تۆ چاکترین هەڵبژێرە بە پلەو پۆستی و شەهادەی هەڵمەخەڵەتێ، دینی الله تعالی زۆر ڕوونەو تا بۆشت دەکرێت خۆت دوور بگرە لە موجامەلەکردن.. ــــــــــــــــــ بسم الله الرحمن الرحیم ( الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ ۚ أُولَٰئِكَ الَّذِينَ هَدَاهُمُ اللَّهُ ۖ وَأُولَٰئِكَ هُمْ أُولُو الْأَلْبَابِ ). واتە: [ئهوانهی گوێ بۆ قسهو گوفتار دهگرن و پهیڕهوی چاکترینی دهکهن، ئا ئهوانه کهسانێکن که خوا هیدایهت و ڕێنموویی کردوون، ئهوانه خاوهنی عهقڵ و ژیری و بیروهۆشن].