ئیعجازی قورئانی پیرۆز له‌باره‌ی ڕۆژووه‌وه کوڕی ئیسلام قورئانی پیرۆز له‌باره‌ی ڕۆژووه‌وه ده‌فه‌رموێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ ءَامَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ البقرة. 183 واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان له‌سه‌رتان پێویست كراوه هه‌ر وه‌كو له‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئێوه پێویست كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی خواناسی و پارێزكاری بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه له‌خواوه نه‌بێت، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) چووزانێت که له‌سه‌ر گه‌لانی پێشتریش فه‌رز کراوه، ته‌نها ئه‌م ئایه‌ته گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه که قورئان له‌خواوه‌یه، ئه‌وه‌تا ئێستا له ئه‌نجامی وه‌رگێڕانی په‌ڕاوی زانا‌و نووسه‌ره کۆنه‌کانه‌وه، ده‌رکه‌وتووه که حوکه‌مای ئیغریق له پێش هه‌زاران ساڵه‌وه باسی سوودی ڕۆژوویان کردووه له‌و ده‌ستخه‌ته کۆنانه‌دا که ئێستا له مۆزه‌خانه‌کانی جیهاندا.. هه‌روه‌ها پزیشکه‌کان له کۆنه‌وه ئامۆژگاری نه‌خۆشه‌کانیان کردووه که به‌ڕۆژوو بن، وه‌ک (سوقراط و ئه‌فلاتون و ئه‌رستۆ و جالینۆس)، ئه‌مانه جه‌ختیان کردۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی که ڕۆژوو چاره‌سه‌رێکی سروشتی‌یه بۆ نه‌خۆشی‌یه‌کان.. دکتۆرێکی به‌ناوبانگیش که بیانی‌یه و موسڵمانیش نیه، به‌ڕۆژوو نه‌خۆش چاره‌سه‌ر ده‌کات و ده‌ڵێت: (ڕۆژوو بریتیه له : کێشێکی که‌متر، پێستێکی جوانتر، نه‌مانی ژه‌هر، که‌مبوونه‌وه‌ی ئازار‌و ئیلتیهابات، زیاد بوونی ته‌رکیز کردن، هه‌ست کردن به‌وه که‌کارێکی گرنگت کردووه بۆ چاککردنی ته‌ندروستی)، ئه‌مه‌ش قورئان له‌م ئایه‌ته‌دا ئاماژه‌ی پێ ده‌کات : وَأَنْ تَصُومُوا خَيْر ٌ لَكُمْ ۖ إِنْ كُنتُمْ تَعْلَمُونَ. البقرة. 184 واته: بێگومان ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوو بن چاكتره‌و پاداشتی زۆرتره ئه‌گه‌ر بزانن و (بتوانن). دیراسه‌یه‌کی ووڵاتی نه‌رویج ئاشکرای کرد که ڕۆژوو چاره‌سه‌رێکی باشه بۆ ئیلتیهابی جومگه‌کان به‌مه‌رجێک 4 هه‌فته بخایه‌نێت؟ ئه‌مه‌ش هه‌ر هه‌ما‌ن ئه‌و ماوه‌یه‌یه که ئیسلام دایناوه.. هه‌روه‌ها له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کدا که‌له‌سه‌ر 10 هه‌زار نه‌خۆش کرا له ووڵاته بیانیه‌کان ده‌رکه‌وت که ڕۆژوو باشه بۆ : فشاری به‌رزی خوێن. نه‌خۆشی شه‌کره. نه‌خۆشی‌یه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان. نه‌خۆش‌یه‌کانی دڵ و ڕه‌ق بوونی بۆری‌یه خوێنه‌کان. نه‌خۆشی‌یه‌کانی جگه‌ر. نه‌خۆشی‌یه‌کانی پێست ( ئه‌گزیما و حه‌ساسیه‌ت). نه‌خۆشی شێرپه‌نجه. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که چه‌کی ژماره یه‌که له (طب وقائی)دا.. پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئاماژه به‌چه‌کی ڕۆژوو ده‌کات که مرۆڤ ده‌توانێت خۆی بپارێزێت و ده‌فه‌رمووێت: ( الصوم جنة )، "له موعجمی مختار الصحاح دا ده‌ڵێت: ( الجنة: هو السلاح الذی یستتر به المر‌ء )"... به‌ڵێ .. ڕۆژوو ئه‌و چه‌که‌یه که نابینرێت و کاری خۆی له‌ناوه‌وه‌ی مرۆڤدا ده‌کات و ده‌یپارێزێت له هێرشی میکرۆب و ڤایرۆسات، که ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ش به‌ڕاستی موعجیزه‌یه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌کاری هێناوه. --------------------------------------------------------------- سه‌رچاوه: به‌ره‌و ئیسلام (ئارامی).