جۆرەكانی شرك و كوفر و نیفاق نووسینی : شێخ محمدی كوڕی عبدالوهاب رحمه الله =================================== شرك #سێ جۆرە : 1- شركی #گەورە : كە ئەمیش چوار بەشە أ- شركی #هاوارلێكردنە غیری خودا ب- شركی #نییەتت غەیری خوا بێت لە کردارەکانت ج- شركی #گوێڕایەڵێ کردنی غەیری شەریعەتەکەی خودا د-شركی #خۆشەویستی کەسێکت لە خوا خۆشتر بوێت یان هاوتای خودا 2- شركی #بچوك : كەشركی #ڕیا دەگرێتەوە . 3- شركی #شاراوە : كە پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم فەرمانی پێكردووین بەم دوعایە خۆمانی لێ بپارێزین : اللهم إني أعوذ بك أن أُشرك بك وأنا أعلم وأستغفرك لما لا أعلم . #كوفر دووجۆرە : كوفرێك كە كەسەكە دەكاتە دەرەوە لە میللەتی ئیسلام : كە ئەمیش پێنج جۆرە : أ- كوفری #بەدرۆخستنەەوە . ب- كوفری خۆ بە گەورەدانان و پشتهەڵكردن لەگەڵ بە ڕاستداناندا . ج- كوفری #گومان د- كوفری #ڕەخنە_لێگرتن . هـ- كوفری #دووڕوویی كوفری #بچوكیش كە كەسەكە ناكاتە دەرەوە لە میللەتی ئیسلام : وەكو كوفر كردن لە #بەهرە و #ناز و #نیعمەتەكانی خوا . #دووڕووییش دوو جۆرە : دووڕوویی #بیروباوەڕی ، دووڕوویی #كرداری 1- دووڕوویی بیروباوەڕی : #شەش جۆرە : أ- #بەدرۆخستنەوە پێغەمبەر . ب- بەدرۆخستنەوەی بەشێك لەوەی كە پێغەمبەر هێناویەتی . ج-#ڕق لێبوونەوە لە پێغەمبەر . د- #ڕقلێبوونەوە لەوەی كە پێەمبەر #هێناویەتی. هـ- بە #سووك تەماشا كردنی ئەوەی كە پێغەمبەر هیناویەتی . و- حەز نەكردن بە سەركەوتنی دینی پێغەمبەر . 2- دووڕوویی #كرداری : پێنج جۆرە : أ- كاتێك قسە دەكات درۆ دەكات ب- ئەگەر دژایەتی كەسێك بكات لە سنور دەردەچێت . ج- ئەگەر پەیمان بدات دەیشكێنێت . د- ئەگەر شتێكی بە ئەمانەت لا دابنرێت خیانەتی لێدەكات . هـ- ئەگەر بەڵێن بدات پێچەوانەی دەكات . ******************** سەرچاوە : الدرر السنیة/بەرگی 2/ لاپەڕە70و 71و 72 °°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°