سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  سـودەکـانـی صــەڵاوات..
گۆڕینی فۆنت



سـودەکـانـی صــەڵاوات..

زانای بە ناوبانگ ئیبن قەیم دەفەرمێت:‌ رەحمەتی خودای لێ بێ ئەو سودو قازانج و بەرووبوومانەی كە مرۆڤ دەستگیری دەبێ بە هۆی سەلاوات لێدانەوە لەسەر پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم:
1- بە جێهێنانی فەرمانی خودای گەورەیە.
2- لەگەڵ یەك بوونەو دەنگ خستنە پاڵ دەنگی خودای گەورەیە لە سەلاوات با شێوازو چۆنیەتی سەلاوات لێدان جیا بێت , چونكە سەڵاواتی خودای گەورە بۆ پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم رێزلێنانەو پیا هەڵدانیەتی, بەڵام سەڵاواتی ئێمە بۆ پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم داواو پارانەوەیە بۆ بەرزكردنەوەی پلەو پایەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم.
3- بەهان شێوە هاودەنگیەو دەنگ خستنە پاڵ دەنگی فریشتەكانە.
4- دەستكەوتی سەڵاوات لێدان بۆ هەر كەسێك كە سەڵاوات بدات لەسەر پێغەمبەر لەلایەن خودای گەورەوە بۆ هەر كەسێك كە سەڵاوات دەنێرێ‌.
5- (دە) پلەو پایەت بۆ دەنووسرێت و بەرز دەبێتەوە.
6- (دە) خێرو چاكەت بۆ دەنوسرێت.
7- (دە) خراپەو تاوانت لێ دەسرێتەوە.
8- هیوای وەرگرتنی دوعاو پارانەوەی هەیە كاتێك لە پاش هەر دوعایەك كۆتاییت پێ هێنا دەبێتە پاڵپشت كردنی دوعاو بەرزكردنەوە بۆ لای پەروەردگاری هەموو جیهان هەموو پارانەوەیەك بۆ لای خودای گەورە بەرزنابێتەوە ئەگەر سەلاوات لێدانی تێدا نەبێت وەك دەفەرمووێت: (( كلُ دعا‌و محبوب حتی یصلی علی النبی صلی الله علیه وسلم )) حسن رواه الطبرانی فی الاوسط (1-220) والدیلمی فی مسند الفردوس (3-255) من حدیث علی بن ابی طالب رضی الله عنه وحسنه الالبانی رحمه الله فی سلسلە الصحیحە (2035).
9- هۆكارە بۆ شەفاعەت و تكا كردنی پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم بە تایبەت ئەگەر داوای ( وسیلە) كە پلەیەكە كە لەبەهەشت بكرێ‌ بۆ پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم.
10- هۆیە بۆ سرینەوەی تاوانەكان.
11- هۆیە بۆ پشت گرتنی خودایی بۆ مرۆڤ
12- هۆیە بۆ نزیك بونەوە لە پێغەمبەرەوە صلی الله علیه وسلم.
13- جێگەی خێر كردن بە پارەو پول دەگرێتەوە بۆ ئەو كەسانەی نەدارو هەژارن.
14- هۆیە بۆ جێ بەجێ كردنی كارەكانت.
15- هۆیە بۆ ئەوەی خودای گەورە سەڵاواتت لێ بدات بە هەمان شێوەش سەڵاواتی فریشتە بۆ كەسی سەڵاوات دار.
16- هۆیە بۆ پاككردنەوەو خاوێنی مرۆڤ.
17- هۆیە بۆ مژدە پێدانی مرۆڤ بە بەهەشت پێش مردنی.
18- هۆیە بۆ رزگار بوونی مرۆڤ لە ناخۆشیەكان و بەسەرهاتەكانی رۆژی دوایی.
19- هۆیە بۆ وەڵامدانەوەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم بۆ هەر كەس سەڵاوات بنێرێت.
20- هۆیە بۆ بیرهاتنەوەی هەر شتێك كە لە بیرت چووبێت.
21- هۆیە: بۆ خۆشكردنی مەجلیس و كۆرو كۆمەڵ كە ئەو كۆرە نەبێتە هۆی پەشیمان بوونەوەی لە رۆژی قیامەتدا.
22- هۆیە: بۆ لابردنی هەژاری مرۆڤ دەوڵەمەندبوون.
23- هۆی دووربوونەوەی مرۆڤ: لە رەزیلی كاتێك ناوی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم باس بكرێت سڵاوات لەسەر پێغەمبەری خوا بدات صلی الله علیه وسلم.
24- هۆی نیشاندانی رێگەی بەهەشتە بۆ هەر كەسێك سەڵاوات بدات رێگەی بەهەشت ون دەبێت لە كەسێك ئەگەر سەڵاوات نەدات.
25- هۆیە: بۆ رزگار بوونی مرۆڤ لە بۆگەنیوی كۆرێك یان دانیشتنێك كە ناوی خودای گەورەو سەڵاوات لێدانی پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم تیانەكرابێت.
26- تەواو بوونی هەر كۆرێكە پێدانی مافەكانی.
27- هۆیە: بۆ رووناكی بە تەواوو زۆر بەندە لەسەر پردی سیرات ( الصرط).
28- هۆیە: بۆ دەرهێنانی مرۆڤ لە وشكی و دڵ تەنگی.
29- هۆیە: بۆ ئەوەی مرۆڤ بمێنێتەوە بە چاكی و خاوێنی باس كردنی خودای گەورە بۆ ئەو مرۆڤە لە ئاسمان و زەویدا.
30- هۆیە: بۆ بەرەكەت بە بەشبوونی لە ماڵ و منداڵ كارو هەموو هۆكارەكانی بەرژەوەندیەكانی.
31- هۆیە: بۆ بەدەست هێنانی میهرەبانی خودای گەورە.
32- هۆیە بۆ بەردەوام بوونی خۆشەویستی پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم.
33- زیادكردنی و گەورەكردنی لە لای خودای گەورە.
34- هۆیە بۆ خۆشەویستی پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم.
35- هۆیە: بۆ رێنمویی كردن و ژیانی دڵی ئەو مرۆڤە.
36- هۆیە: بۆ باسكردنی ئەو كەسە لە لای پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم ( ان صلاتكم معروضە علی ).
37- هۆیە: بۆ راگیربوونی مرۆڤ لەسەر پردی سیرات و پەرینەوە لەسەری.
38- كەمترین مافی رەوای پێغەمبەری خوایە صلی الله علیه وسلم لەسەر ئێمە.
39- سەڵاوات دان پرە لە یادو باس كردنی خودایش لە پێش سەڵاوات دان بۆ پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم.
40- دەبێتە هۆی بەختەوەریت هەر لە دونیا وەك پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ( اضن یكفی همك ) واتە خەمەكانت دەرەوێنێت بێگومان ئەگەر غەم برەوێنێت دەبێتە بەختەوەرو شادو سەرفراز دەبێ.
41- ئەم خاڵانە گرنگترین خاڵ بوون بۆ سودو قازانج وەرگرتن لەسەر سەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم بۆیە پێویستە كار كاران دەستی كاركردنی لێ هەڵماڵن و پێشبركێ ی یەكتری لەسەر بكەن.

 3424

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram