🔰چۆن نەجاتت دەبێت لەو(۷۲) حەفتاو دوو فرقەیەی کە بۆ ئاگرن؟وە دەبیتە یەکێک لەوانەی کە لە فرقەی ناجیەو نەجاتبوو سەرفرازبویت؟! ــ🔰🔰🔰🔰🔰ــ 👈ئیمامی عبدالله کوڕی المبارك رحمە اللە دەفەرموێت: بنچینەو بناغەی ئەو حەفتاو دوو فرقەیە چوار هەواو ئارەزوە،کە لەو چوار هەواو ئارەزوە فرقەکانی تر دروست دەبن و بەچکەی ئەو چوار فرقەیەن: ۱-شیعەکان، ۲-مورجیئەکان، ۳-خەواریجەکان، ٤-قەدەریەکان، ــ🔰🔰🔰🔰🔰ــ 👈بۆیە هەر کەسێک ئیمامی ئەبو بکرو عومەر و عثمان و عەلی ڕەزای خوایان لێبێت پێش بخات بەسەر ئەصحابەکانی تری پێغەمەری خوا ﷺ بە تەرتیب، وە قسەی نابەجێ و خراپ نەکات بە صەحابەکانی تر ئیللا بە خێر باسیان بکات، ئەوا دەردەچێت لە شیعایەتی لە یەکەمی تا کۆتایی. ــ🔰🔰🔰🔰🔰ــ 👈وە هەر کەسێک بڵێت:ئیمان قەول و عەمەلە،وە ئیمان زیاد دەکات و کەم دەکات، ئەوا دەردەچێت لە ئیرجاء لە یەکەمی تا کۆتایی. ــ🔰🔰🔰🔰🔰ــ 👈وە هەر کەسێک بڵێت:نوێژ دەکەم لە پشت هەموو کەسێکی چاک و فاجروخراپ و جیهاد دەکەم لەگەڵ هەموو دەسەڵاتدارێکی موسوڵمان،وە باوەڕی بە خروج نەبێت لە ژێر دەسەڵاتداری موسوڵمان بە(زمان)و بە شمشێر،وە دوعای خێرو چاکبونیان بۆ بکات، ئەوا دەردەچێت لە ووتەی خەواریج لە یەکەمی تا کۆتایی. ــ🔰🔰🔰🔰🔰ــ 👈وە هەر کەسێک بڵێت:کە هەموو قەدەر و میقداری شتەکان لە لایەن خوای گەورەوەیە لە خێرو شەڕی،وە هەر کەس ویستی لێبێت گومڕای دەکات،وە هەر کەس ویستی لێبێت هیدایەتی دەدات، ئەوا دەردەچێت لە ووتەی قەدەریەکان لە یەکەمی تا کۆتایی. (وە ئەو کەسە خاوەن سوننەتە) سەرچاوە:[شــرح السنــة للبربهاري]. ــ🔰🔰🔰🔰🔰ــ 👈وە عبداللەی کوڕی ئیمامی عومەر رضي الله عنهما دەفەرموێت: بە هیچ شتێکی ئیسلام دڵ خۆش نەبوم وەک دڵ خۆشبونم کە دڵم هیچ شتێکی لەو هەواو ئارەزوانەی تێدا نەچوەتە ناوەوە. سەرچاوە:(أصول الإعتقاد للالكائي ). ــ🔰🔰🔰🔰🔰ــ 👈وە پرسیاریان کرد لە سهلی کوڕی عبدالله رحمە اللە: کەی ئینسان دەزانێت کە لەسەر مەنهەجی ئەهلی سوننەو جەماعەیە؟ فەرموی: ئەگەر لە نەفسی خۆی (۱٠) سیفەتی بینی: ــ واز لە نوێژی جەماعەت ناهێنێت. ــ جوێن و قسە بە صەحابەی پێغەمبەر ﷺ نادات. ــ لەسەر ئەو ئوممەتە دەرناچێت بە شمشێر. ــ قەدەر بە درۆ ناخاتەوە. ــ گومانی لە ئیمان نیە. ــ موجادەلە و بەربەرەکانی لە دیندا ناکات. ــ نوێژی مردوو واز لێناهێنێت لەسەر کەسێک کە دەمرێت لە ئەهلی قیبلە بەهۆی تاوانێکەوە کە کردبێتی. ــ واز لە مەسح ناهێنێت لەسەرخوفەکان(گۆرەوی). ــ واز ناهێنێت لە نوێژ لە پشت کاربەدەستێکی زاڵم یاخود عادل. سەرچاوە: شرح أصول اعتقاد أهل السنة والجماعة للالكائي (١٨٣). ــ🔰🔰🔰🔰🔰ــ 👈الفضيل رحمه الله دەفەرموێت: خۆشبەختی بۆ کەسێک کە لەسەر ئیسلام و سوننەت بمرێت،ئەگەر بەو شێوەیەبوو،ئەوا با زۆر بڵێت: ماشاء الله. سەرچاوە:(أصول الإعتقاد للالكائي). ــ🔰🔰🔰🔰🔰ــ 👈ئیمامی المروزي رحمە اللە دەفەرموێت: بە عبداللەی کوڕی ئیمامی أحمدم ووت: هەر کەسێک بمرێت لەسەر ئیسلام و سوننەت،لەسەر خێر مردوە، عبداللە فەرموی:بێدەنگبە،بەڵکو لەسەر هەموو خێرێک مردوە. سەرچاوە:(السير ۲۹٦/۱۱). ــ🔰🔰🔰🔰🔰ــ 👈عون ی کوڕی سلام أبوجعفر الكوفي رحمە اللە دەفەرموێت:هەر کەسێک لەسەر ئیسلام و سوننەت بمرێت،ئەوا موژدەی هەموو خێرێکی بۆ هەیە. سەرچاوە:(أصول الإعتقاد للالكائي). ــ🔰🔰🔰🔰🔰ــ 👈وە ووترا بە ئیمامی ئەحمەد رحمە اللە: خوای گەورە بتژێنێت ئەی باوکی عبداللە لەسەر ئیسلام، ئیمامی ئەحمەد فەرموی:وە لەسەر سوننەتیش بمژێنێت. سەرچاوە:(ابن الجوزي في المناقب۱۷۷). ـ----------------------- سەردار کورد