سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  بەسەرهاتێکی شیرین لەسەر (استغفار) کردنی زۆر.!
گۆڕینی فۆنت



بەسەرهاتێکی شیرین لەسەر (استغفار) کردنی زۆر..!

هاوسەرەکەم مرد لەتەمەنی سی ساڵیدا بووم،پێنج منداڵم لێی هەبوو لە کوڕ و کچ. دوونیا لەبەرچاوم تاریک بوو، زۆر گریام بەڕادەیەک ترسام بینایم لەدەست بدەم، گلەیم لە بەختی خۆم دەکرد ... بێهیوا بوو بووم... پەژارە چواردەوری دابووم منداڵەکانم بچووک بوون دارای یەکی وامان نەبوو بەشمان بکات ، زۆر بە دەست پێوە گرتنەوە پارەم خەرج دەکرد لەو پارەیەی باوکیان بۆی بەجێ هێشتبووین، کاتێک لە ژوورەکەی خۆم دانیشتبووم ڕادیۆکەم کردەوە کەلەسەر ئیزاعەی قورئانی پیرۆز بوو ،زانایەک قسەی دەکرد،ودەیووت:
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرمووێت: هەرکەس زۆر (استغفار) بکات خوای گەورە هەموو پەژارەیەکی لەسەر دەردەکات،وەلە هەموو تەنگانەیەک ڕزگاری دەکات.
منیش دەستم کرد بەووتنی (استغفراللە)زۆر بەزۆری،وەبەمنداڵەکانیشم دەووت ئێوەش (استغفراللە) بکەن،سوێند بەخودا شەش مانگ بەسەرماندا تێنەپەڕی لەو کاتەی کە دەستمان کرد بە (استغفراللە)،پلانی پڕۆژەیەک هات کەلەسەر موڵکێکی کۆنمان جێ بەجێ ئەبوو،بە ملێۆنەهام پێدرا لە بەرامبەری یەوە، کوڕە گەورەکەم بوو بەیەکەم لە سەر قووتابیانی ناوچەکەمان وە هەموو قورئانی لەبەر کرد بوویە جێی گرنگی پێدان و چاودێری کردنی خەڵکی دەورووبەرمان ،ماڵمان پڕ بوو لە خێرو بێر و کەوتینە ژیانێکی خۆش و ئارامەوە ، وخوای گەورە هەموو کوڕو کچەکانی بۆ چاک کردم ،هەموو ئەو پەژارەو غەمگینیەم بەسەر چوو،بوومە بەختەوەر ترین ئافرەت، بەڵێ ئەوە بەرهەمی (استغفراللە)یە کە لێی بێئاگاین.

پیاوێک دەڵێت:
هەرکاتێک لە خێزانەکەم توڕە ببوومایە،یان پێکدا هەڵبگژاینایە،یان کێشەیەک لە نێوانماندا درووست ببوایە لە توڕەیدا ئەم وویست لەماڵ دەرچم .....سوێند بە خودا لە دەرگاری ساختمانە کە دەرنەدەچووم وویستێکی زۆرم بۆ درووست دەبوو کە بچم داوای لێبووردنی لێ بکەم و ڕازی بکەم ... ژنەکەی پێی ووت : ئەزانی بۆچی وایە ؟؟؟
ووتم:بۆچی؟
ووتی: هەر لەدوای دەنگە دەنگەکەمان کە لەژوورەکە دەردەچووی دەستم دەکرد بە ووتنی(استغفراللە)،وەبەردەوام (استغفراللە)م ، ئەکردهەتا ئەهاتیت و داوای لێخۆش بوونت لێم دەکرد.
بەڵێ خووشک و برایان ئەوە بەخششی (استغفراللە)یە، کە خوای گەورە دەفەرمووێت[وما كان الله معذبهم و هم یستغفرون]
واتە:خودا سزای بەندەکانی نادات هەتا ئەوان داوای لێخۆش بوون لە خودا بکەن.
ئایا ئەمە جێی تێڕامان نی یە.

پاک و بێگەردی بۆ خودا ئەوە هەمووی بە بەرەکەتی ووتنی (استغفراللە)یە.
ئێمە چی تێگەشتووین لەو فەرموودەی خودا کە دەفەرمووێ:
[ قوله تعالى :
"فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّارًا * يُرْسِلِ السَّمَاء عَلَيْكُم مِّدْرَارًا * وَيُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِين َ وَيَجْعَل لَّكُمْ جَنَّاتٍ وَيَجْعَل لَّكُمْ أَنْهَارًا"
سورة نوح.
واتە:ووتم داوای لێخۆش بوون بکەن لە پەروەردگارتان ئەو لێخۆش بووە بۆ گوناهی بەندەکانی - بارانی چڕو پڕتان بۆ دەبارێنێ - ماڵ و سامان و کوڕو کاڵتان بۆ بەردەوام دەکات وە باخچەی پڕ بەرهەم و ڕووباری پڕ ئاووتان بۆ فەراهەم دێنێ.

ئەی ئەو کەسەی لەگەڵ هاوسەرەکەت جیابوویتەوە،بێبەش بووی لە منداڵەکانت، ئەی ئەو کەسەی دەتەوێ هاوسەرگیری بکەی،ئەی ئەوکەسەی پەژارەیەکت هەیە و دەتەوێ خودا ڕزگارت بکا،ئەی ئەو کەسەی دوونیات لەبەر تەنگ بۆتەوە بەهۆی تووشهاتەوە ، بزانە کە خودات لەگەڵدایە و دەستی لێ بەرنەداوی و بێئومێدت ناکات بە ووتنی (استغفراللە)،هەموو ناڕەحەتیەکانی ژیانمان بەهۆی گوناهەکانمانەوەیە با (استغفراللە) بکەین هەتا نەمێنێن.
شەیتان دەڵێت :ئادەمیزادم بە هیلاکدا بردووە بە گوناە پێکردن،ئەوانیش منیان هیلاک کردوە بە ووتنی(استغفراللە).

وصل اللە وسلم علی نبینا محمد ..

 2063

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram