ئیعجازی قورئانی پیرۆز له‌باره‌ی خۆره‌وه.. کوڕی ئیسلام قورئانی پیرۆز له‌باره‌ی خۆره‌وه ده‌فه‌رمووێت: وَالشَّمْسُ تَجْرِي لِمُسْتَقَرّ لَهَا ۚ ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيم . ی‌س:38. واته: خۆر به‌خێرایی به‌ره‌و جێگای جێگیربوونی خۆی ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش له‌کارو دروست کراوه‌کانی خوای خاوه‌ن توانای بێ ئه‌ندازه‌و خاوه‌ن زانیاریی بێ سنووره... خۆر له زه‌وی‌یه‌وه نزیکه‌ی (150) ملیۆن کیلۆمه‌تر دووره، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خێرایی ڕووناکی (300) هه‌زار کیلۆمه‌تره له چرکه‌یه‌کدا و ئه‌و ڕووناکی‌یه‌ش (8،31)خوله‌کی ده‌وێت تا ده‌گاته سه‌ر زه‌وی. خۆر ئه‌ستێره‌یه‌کی ڕێی کاکێشانه و (27) هه‌زار ساڵی ڕووناکی له ناوه‌ندی‌یه‌وه دووره، قه‌باره‌یخۆریش ملیۆنێک و سێ سه‌د هه‌زار (1300000) ئه‌وه‌نده‌ی قه‌باره‌ی زه‌وی‌یه، واته (1،4 بلیۆن بلیۆن کیلۆمه‌تر سێ‌جایه)، قورسایی‌یه‌که‌شی (333000) سێ سه‌دو سی‌و سێ هه‌زار ئه‌وه‌نده‌ی قورسایی زه‌وی‌یه.. گه‌رمی ڕووی خۆر نزیکه‌ی (6000) پله‌ی سه‌دی‌یه و گه‌رمایی ناوه‌که‌شی (13) ملیۆن پله‌ی سه‌دی‌یه.. خۆر پێکهاتووه له گازی هایدرۆجین و هلیپم به‌ڕێژه‌ی 98%، باقی‌یه‌که‌ی تریشی ئۆکسجین و ئاسن و کاربۆن و عنصری تره... جووڵه‌ی خۆر : له‌کۆندا وایان ده‌زانی که زه‌وی جێگیره و خۆر به‌ده‌وریدا ده‌خولێته‌وه، ئینجا پاش پێشکه‌وتنی زانستی له‌سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌وه زانایان وایانده‌زانی که خۆر جێگیره و ئه‌ستێره‌کان به ده‌وریا ده‌خولێنه‌وه... به‌ڵام پاش دۆزینه‌وه‌ی مه‌جه‌ڕه‌کان و دیراساتی وورد له‌سه‌ر خۆر ده‌رکه‌وت که خۆر ده‌جوڵێت و ده‌ڕوات و جێگیر نی‌یه، له‌سه‌ره‌تاوه وایانده‌زانی که یه‌ک جووڵه‌ی ناوه‌ندی هه‌یه به‌ده‌وری ناوه‌ندی مه‌جه‌ڕه‌که‌یدا، دواتر ده‌رکه‌وت که خۆر به‌ره‌و ناوه‌ندی مه‌جه‌ڕه‌که‌ش ده‌جوڵێت... ده‌رکه‌وت وه‌ک چۆن که‌سێك ڕاده‌کات و خۆی ئه‌دات به‌لای ڕاست و چه‌پدا، خۆریش به‌هه‌مان شێوه‌یه، به‌مه‌ش ڕێڕه‌وێکی (متعرج) دروست ده‌کات له بۆشایی فه‌زادا نه‌ک ڕێڕه‌وێکی ڕێک. خۆر له‌سه‌ر خولگه‌یه‌کی تایبه‌ت ده‌سوڕێته‌وه که به (226) ملیۆن ساڵ ته‌واوی ده‌کات، ئه‌مه‌ش به‌ساڵی گه‌له ئه‌ستێره (مه‌جه‌ڕه) ناو ده‌برێت، که به‌خێرایی (217کم|چرکه‌یه‌ک)دا.. زانایان جوڵه‌یه‌کی تری خۆریان دۆزی‌یه‌وه که له‌گه‌ڵ گه‌له‌ئه‌ستێره‌ی ڕێی کاکێشاندا ده‌جوڵێت، که خێرایی‌یه‌که‌ی نزیکه‌ی (600کم|چرکه) دا، که هه‌موو ئه‌ستێره‌کانی تری ڕێی کاکێشانیش له‌گه‌ڵیان ده‌جوڵێن. (وێنه‌ی 1- له‌م سه‌ده‌یه‌دا زانرا که خۆر ده‌ڕوات به‌خێرایی 200 کم له چرکه‌یه‌کدا). جێگیربوونی خۆر: زانایان گرنگیان دا به دیراسه‌کردنی جوڵه‌ی خۆر به مه‌به‌ستی ناردنی که‌شتی‌یه ئاسمانی‌یه‌کان بۆ ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی خۆر، بۆ ئه‌مش (ڤۆیاگرای یه‌ک و ڤۆیاگرای دوو) یان نارد.. له‌کاتی دیراسه‌ی ئه‌و ڕێڕه‌وه‌ی که پێویسته که‌شتی‌یه فه‌زایی‌یه‌کان بیگرنه‌به‌ر تا له کۆمه‌ڵه‌ی خۆر ده‌رچن، ده‌رکه‌وت کاره‌که هه‌روا ئاسان نی‌یه، چونکه خۆر جوڵه‌یه‌کی ئاڵۆزی هه‌یه که تائێستا وورده‌کاری‌یه‌کا‌نی نازانرێت، هه‌رچه‌نده خۆر به‌ئاڕاسته‌یه‌کی دیاری کراو ده‌ڕوات تیا جێگیر بێت، ئینجا جوڵه‌ی ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه، ئه‌مه‌ش وای له‌زانایان کرد که باشترین ناو بۆ ڕێڕه‌و و ئاڕاسته‌ی جوڵه‌ی خۆر دابنرێت ( مستقر الشمس) ه؟!! که‌واته گه‌له ئه‌ستێره‌ی ڕێی کاکێشان به‌خێرایی‌یه‌کی زۆر ده‌ڕوات و هه‌موو ئه‌ستێره‌کانیش به‌خێرایی جیاواز به‌پێی دووریان له ناوه‌ندی گه‌له ئه‌ستێره‌که‌وه ده‌جوڵێن و ده‌خولێنه‌وه و زانایانیش ئێستا ده‌یانه‌وێت به‌ورده‌ی (مستقر الشمس) بپێون و دیاری بکه‌ن... (وێنه‌ی 2- گه‌له ئه‌ستێره‌ی ڕێگای کاکێشان که خۆر یه‌کێکه له ئه‌ستێره‌کانی که ژماره‌یان 100 ملیارد ئه‌ستێره‌یه). قورئان و باسی (مستقر الشمس): 1- (1400) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر قورئان باسی (مستقر الشمس) ده‌کات : وَالشَّمْسُ تَجْرِي لِمُسْتَقَرّ لَهَا. ی‌س:38... له کاتێکدا که هیچ که‌س ئه‌و ڕاستی‌یه‌ی نه‌زانیوه و ده‌رکی پێ‌نه‌کردووه، ئه‌وه‌تا پاش 14 سه‌ده زانایان هه‌مان ڕاستی قورئان باس ده‌که‌ن و به ئینگلیزی ده‌ڵێن (solar apex)... "ئه‌گه‌ر له‌زانایانی وه‌کاله‌تی فه‌زای ئه‌مریکی (ناسا) بپرسن پێناسه‌ی (مستقر الشمس) مان بۆ بکه‌ن ده‌ڵێن: (مستقر الشمس) ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌یه که خۆر و کۆمه‌ڵه‌که‌ی پێی ده‌جوڵێن": (the solar apex is the direction toward which the sun the solar system are moving) (وێنه‌ی 3- وه‌سفی قورئان زۆر وورده له لایه‌نی زانستی‌یه‌وه که باس له موسته‌قه‌ڕی خۆر ده‌کات که له‌م دواییه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه و هه‌مان ده‌سته‌واژه‌ی قورئانی بۆ به‌کار دێنن). 2- قورئان ووشه‌ی (والشمس تسیر، تتحرک، تمشی) به‌کارناهێنێت به‌ڵکو وَالشَّمْسُ تَجْرِي به‌کار دێنێت، که ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت خۆر خێرایی‌یه‌که‌ی زۆره و جوڵه‌که‌شی (له‌رینه‌وه‌ی) تیایه و ڕێک یان بازنه‌یی نی‌یه، هه‌روه‌ک جوڵه‌ی که‌سێک که ڕابکات و خۆی بدات به‌لای ڕاست و چه‌پدا. 3- قورئان ده‌فه‌رمووێت: لَا الشَّمْسُ يَنْبَغِي لَهَا أَنْ تُدْرِكَ الْقَمَرَ وَلَا اللَّيْلُ سَابِقُ النَّهَارِ ۚ وَكُلّ ٌ فِي فَلَك ٍ يَسْبَحُون . ی‌س:40... واته: خۆر له‌خولگه‌ی خۆیدا ده‌خولێته‌وه و مانگیش له‌خولگه‌ی خۆیدا، بۆیه به‌یه‌ک ناگه‌ن، شه‌ویش به‌دوای ڕۆژدا دێت و ڕۆژیس به‌دوای شه‌ودا، به‌پێی ئه‌و یاسا و نیزامه‌ی که خوا بۆی داناون و هیچیان پێش ئه‌ویتر ناکه‌ون...، هه‌ر ئه‌ستێره‌یه و خولگه‌ی خۆی هه‌یه و به‌ریه‌ک ناکه‌ون، ئاسمانێکی به‌رفراوانه به‌ڕاسه‌رمانه‌وه و هه‌رچه‌ند لێی وورد بیته‌وه زیاتر سه‌رسام ده‌بیت... له‌م ڕوانگه‌یه‌وه بیریش له‌ده‌سه‌ڵاتی خوا بکه‌ره‌وه، ئایا عه‌قڵ ڕێی به‌خۆی ده‌دات که ئه‌م بوونه‌وه‌ره ڕێک و پێک و پڕ وورده‌کاری‌یه دروست بوو بێت ؟! 4- زانایان ده‌ڵێن ڕۆیشتن و جوڵه‌ی خۆر هه‌تا هه‌تایی نی‌یه و کۆتایی دێت، ئه‌مه‌ش قورئان وه‌ک موعجیزه‌یه‌ک پێش 1400 ساڵ ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات و ده‌فه‌رمووێت: وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلّ يَجْرِي إِلَى أَجَل مُسَمّى . لقمان:29... خۆر و مانگی بۆ ته‌رخان و ملکه‌چ کردوون، هه‌ریه‌که‌یان تاکاتێکی دیاری کراو له سوڕانه‌وه‌یاندا به‌رده‌وام ده‌بن. 5- به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر وه‌حی نه‌بێت و خوای خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و زانیاری بێ سنوور پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فێر نه‌کات، ئه‌و زاته 14 سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر چی داوه له‌باسی جوڵه‌ی خۆر و ئه‌جه‌لی خۆر و مانگ و بوونه‌وه‌ر، ئینجا زانستیش پاش ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه بێت و سه‌ری ڕێز له ئاستی ڕاستی‌یه‌کانی قورئاندا دانه‌وێنێت؟!! www.55a.net ---------------------------------------------------------- سه‌رچاوه: به‌ره‌و ئیسلام (ئاشتی).