خوشکم ...دەزانی گەورەترین شت لاى ئافرەت چییە؟؟ خوشکی من گەر هیچ پەیوەندیەکیش لەنێوان من وتۆدا نەبێ ئەوە بەسە کە موسڵمانین، بۆیە پێویستە بانگت بکەم بە خوشک خوشکی من تکایە تۆزیک بوەستە... بیر لە ژیانت بکەوە... لەرابردووت، لە ئێستات، بیربکەوە ئایا هێشتا دەستت گرتووە بە شەرم وحیشمەتت!؟ باسی حەیای ئافرەتێکی ئاسايی ناکەم، بەڵکو باسی حەیای ئافرەتی موسڵمان دەکەم. 👈 خوشکی من با پێکەوە پیاسەيەک بکەين لە سەردەمێک کاتەکەی بەسەرچووە، ئەجەلیشی ڕۆیشتووە.. بەڵام ئەوە وەک حاڵ و کاتمان نەگۆڕاوە تەنها کەمێکی نەبێ! 💡 دایکمان عائیشە ڕەزای خوای لێبێت، ڕاستگۆی کچی ڕاستگۆ دەڵێت: (رَحِمَ الله نساء المهاجرات الأول، لما انزل الله [ولیضربنَ بخُمرهنَّ علی جیوبهن] فشَقَقن مروطهنَّ فاختَمَرنَ بِها) بوخاری گێڕاویەتیەوە(٤۷٥۸)، دایکمان عائيشە ڕەزای خوای لێ بێت دەڵێت: ڕەحمەتی خوا لەیەکەمەکانی ئافرەتانی کۆچکار بێت، هەر کە گوێیان لەم ئایەتەبوو دەست بەجێ، جێبەجێ یان کرد. ئەوە چ باوەڕێکە ... ئەوە چ هێزێکە... بەرەنگاری هەموو جیهان بۆوە، لەبەرخاتری چی؟؟ 💭 لەبەر خاتری باوەڕەکەی ، وە ترسی لە خۆی وە ڕازی کردنی پەروەردگاری پێش ئەوەش. لەم فەرمودەی دایکمان عائیشە وردببينەوە دواتر لە حەیای خۆتان وردببنەوە... جا سەیری حاڵی خۆت بکە.! هەندێک جار هەندێ خوشک دەبینین، تێکەڵيەکی زۆر، بۆ ئەو پێدەکەنێ بۆ ئەو گاڵتە دەکات، جا زیاتریش لەوە وێنە بەیەکەوە دەگرن، رەشی بکەوە جوان نەبوو یەکی دی بگرە.... بەداخەوە ئەمە کەی سیفەتی خوشکی بەحەیا وپاکیزەیە بزانە دونیا هیچ خێرێکی تێدا نامێنی گەر حەیا ڕۆيی هەموو ئەوانەی لەم دونیایەن بۆ بەرژەوەندی نەفسی خۆیان تۆیان دەوێت.... تەنها دین نەبێ کە بۆ اللە تۆی دەوێ خوشکی خۆم وردبەرەوە لە حەیای خۆت ئایا بەو شێوەیەى کە خودای تعالی دەیەوێى؟ لەخۆت بپرسە ئایا ئەوە حەیای باوەڕتە.. یان حەیای کچێک ؟؟ ڕاستگۆبە لەگەڵ خۆت وەڵامی خۆت بدەرەوە... بگەڕێوە تەوبە بکە ،ببە بە کچی ئیسلام بەڕاستگۆيی کچێکی ڕەوشت بەرز و بەدین و حەیا.