ئایا حیجاب فەرز نییە ...!!! . ناچاربووم ئەم پۆستە بکەم لەسەر ئەم بابەتە .. بەرستی زۆر بەداخەوە کە ھەندێک ئافرەت بۆ ئەوەی خۆی بدزێتەوە لە جلی شەرعی و پۆشتەیی خەریکە بەیەکجاری ماڵی خۆی کاول و وێران دەکات و خۆی بەرەو کوفردەبات ..!!! خوشکی من کە تۆ لەبەر ھەندێک حەز و ئارەزوی ناخی خۆت حیجاب ناکەی .. بۆ چی دەڵێیت واجب نیە ..!! ئەزانی ئەو ئافرەتەی کەی لەبەر زاڵ نەبوون بەسەر نەفسی خۆیدا حیجاب ناکات، زۆر باشترە لەو ئافرەتەی کە لەبەر نەفسی خۆی دەڵێیت حیجاب واجب نیە ..!!! چونکە تۆ ئەگەر ئەو قسەیە لەدڵەوە بکەیت و بەڕاستت بێت ، ئەوە بەرەو کوفر و کافربوون دەچیت، خوا پەنامان بدات😞 سوێند بێت بەخودا ئەم جۆرە بۆچون و قسانە ھە مووی نیشانە ی قیامەتە ..!! سەیربکە بزانە پێغەمبەر " درودی خوا ی لەسەربێت " چی دەفەرمووێت : ( دوو کۆمەڵ ھەن لە ئاگر کە من نەم دیون، لە ئاخرزەماندا پەیدا دەبن ... کۆمەڵێکیان بریتین لە : ئافرەتانێک کە جلیان لەبەردایە ، بەڵام بەشی زۆریان ڕوتە ! مە بەست لێی تەنکی و تەسکی و کورتیە! دەفەرمووێت : ئەو ئافرەتانە نەدەچنە بەھەشت و نە بۆنیشی دەکەن، کە بۆنی بەھەشت ئەوەندە و ئەوە ندە دوور دەکرێت) صحیح مسلم١٧/١٩٠ مع شرح النووی . کەچی ئێستا کۆمەڵێکیان لە ئافرەتان کە خۆشیان پێ موسڵمانە دەڵێن حیجاب فەرز نییە!!! ئەگەر شتێک ببێتە ھۆکاری ئەوەی کە نەک بەھەشت نەبینی بەڵکو بۆنیشی نەکەی...!! ئیتر چۆن تۆ دەڵێی فەرز نیە.. چۆن ڕێگەبە خۆت دەدەی😱 فەرموو .. بزانە خوای گەورە چی دەفەرمووێت : بەڵگەى واجب بوونى حیجاب لە قورئاندا: بەڵگەی یەكەم/خوای گەورە فەرموویەتى:: [وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاء بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاء بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ نِسَائِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ أَوِ التَّابِعِينَ غَيْرِ أُوْلِـي الْإِرْبَةِ مِنَ الرِّجَالِ أَوِ الطِّفْلِ الَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَى عَوْرَاتِ النِّسَاء وَلَا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِن زِينَتِهِنَّ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ] [النور: 31 ] ، واتە: ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) بڵێ بە ئافرەتە ئیماندارەكان، باچاویان بپارێزن لەسەیر كردنی پیاوی بێگانە، وە با داوێنی خۆیان بەدوور بگرن لەبەد ڕەوشتی. وە جوانی و ڕازاوەیی و زینەتی خۆیان بەدەرنەخەن بۆ نامەحرەمەكانیان. وە با لەچك و سەرپۆش بەسەرو سنگیاندا بێتە خوارەوە... وە با لەكاتی ڕۆیشتنیاندا قاچیان نەدەن لەزەوى یەكە و تەقە تەق بكەن بۆ ئەوەی بزانرێت چ زینەتێكیان شاردۆتەوە، ئەی ئیمانداران هەمووتان تۆبە بكەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خوای پەروەردگار چونكە ئەمە مایەی سەرفرازیتانە. بەڵگەی دووەم/ خوای گەورەفەرموویەتى: [يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا] [الأحزاب 59 ] . واتە: ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) فەرمان بدە بە خێزانەكانت و كچەكانت و خێزانی باوەڕدارانیش (چونكە خێزان و كچەكانی پێغەمبەر نزیك ترین كەسن لێیەوە ئەوان لە پێش ترن لە بەجێ گەیاندنی ئەم حوكمە) بەوەى كە عاباكانیان بە سەریاندا بدەن، تا ئافرەتانی موسڵمان بە جل و بەرگەكانیانەوە بناسرێنەوە بەوەی كە بە حەیا و قورس و سەنگینن تاوەكو ئەزێت نەدرێن، وە خوای گەورە بەبەزەیىیە بەرامبەر ئەوانەی كە لەمەو پێش خۆیان نەپۆشیوە. " خودا دەفەرمووێت .. پێیان بڵێ با خۆیان داپۆشن، جلی درێژ لەبەرکەن..! یەعنی خوشکم تۆ لە صەحابیەکان و لە تابیعینەکان و چوار ئیمامەکە زیرەکتری!!! وللە زۆر بەداخەوە .. ناحەزانی ئیسلام توانییان لەڕێگای ڕاست لات بدەن ..! زۆریش بە داخەوە .. بەرەو قیامەت دەڕۆین .. بۆیە .. تۆ .. حیجاب .. بە شتێکی ھیچ تێگەیشتووی.. دەڵێیت فەرز نیە ..!! خوا ھیدایەتتدا و لە و کوفرەش پەشیمان بیتەوە چونکە ھەرکەس بە کوفرە وە بڕواتەوە لای خواو تۆبەی لێنە کردبێت .. چاوی بە بە ھەشت ناکەوێت و #قەتیش خوا لێی خۆش نابێت و ھیچ پێغەمبەرێکیش ناتوانێت تکای بۆ بکات# ✅براتان : باوكي عائيشه