جووڵه‌ی نوێژه‌كانمان وشه‌ی ئه‌حمه‌د ده‌نووسێت..! دایکی زه‌ینه‌ب ئاشكرایه كه یه‌كێك له ناوه‌كانی پێغه‌مبه‌رمان (صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَ علَى آلِهِ وسَلَّم) ئه‌حمه‌ده، وه‌ك خوای گه‌وره له سه‌ر زمانی عیسای كوڕی مه‌ڕیه‌م "علیه السلام " ده‌فه‌موێت: وَإِذْ قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ يَا بَنِي إِسْرائيلَ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ مُصَدِّقاً لِمَا بَيْنَ يَدَيَّ مِنَ التَّوْرَاةِ وَمُبَشِّراً بِرَسُولٍ يَأْتِي مِنْ بَعْدِي اسْمُهُ أَحْمَدُ فَلَمَّا جَاءَهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ قَالُوا هَذَا سِحْرٌ مُبِينٌ (الصف:6) واته: بیر بکه‌ره‌وه کاتێك که عیسای کوڕی مه‌ریه‌م وتی ئه‌ی کوڕانی یه‌عقوب بێگومان من نێردراوی خوام بۆ لای ئێوه ئه‌و ته‌وراته‌ی که له پێش مندا هاتووه به‌ڕاستی دائه‌نێم وه مژده‌تان پێ ده‌ده‌م به پێغه‌مبه‌رێك که له دوای من دێ و ناوی ئه‌حمه‌ده ئینجا کاتێك که ئه‌و (پێغه‌مبه‌ره) بۆی هێنان چه‌نده‌ها نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکرا وتیان ئه‌مه جادوویه‌کی ئاشکرایه. هه‌موومان ده‌زانین كه‌وا نوێژ پایه‌كه له پایه‌كانی ئیسلام و له چوار جۆر جووڵه پێك دێت، كه بریتین له : (القیام، الركوع، السجود، الجلوس) واته: وه‌ستان، كڕنووش، سوژده، دانیشتن. ئه‌گه‌ر به وردی له نوێژه‌كه‌مان وردبینه‌وه، ئه‌وه ده‌بینین كه له ته‌واوی نوێژه‌که‌دا وشه‌ی ئه‌حمه‌د ده‌نووسین: فه‌رموون خۆتان ئه‌م وێنه ببینن.