ئيعجازى زانستى لە شيرينكردنى دەمى منداڵی تازە لە داییكبوو.!
كۆمه‌ڵه زانا و پزیشكێك له زانكۆى (لـیــدز Leeds) له ئینگلته‌را هه‌ستان بـــــه تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر منداڵی تازه لە داییكبووان، بۆ زانینى كاریگه‌ریى پێدانى چه‌ند بڕێــك له گیراوه‌ى شه‌كرى (سوكــه‌رۆز) له‌سه‌ر گریان و هه‌ست كردنیان بـه ئازار له‌كاتى راكێشانى خوێن بــه سەرنج. گۆڤارى پزیشكى به‌ریتانى (BMJ) ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ى بڵاوكردۆته‌وە كە (60) منداڵى كوڕ و كچ هه‌ڵبژێردران له ته‌مه‌نى (1 بۆ 6 رۆژ)و هه‌مووان تاقىكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئەنجامدرا له هۆڵى له دایكبوونى نه‌خۆشخانه‌ى نـــاوبـــــراوو كــران بــــه دوو گروپه‌وه، (30) منداڵیان پێش لێدانى ده‌رزىیه‌كه ته‌نها ئـاوى (معقم)یان پێدرابوون و، (30) منداڵى دیكەشیان كران به سێ گرووپه‌وه، به پێى رێژه‌ى ئه‌و شه‌كره‌ى پێیان درا بوو، به رێژه‌ى/ 12.5%، 25%، 50%. هه‌موو ئـــــه‌م گیراوانـــه دران بـــه منداڵه‌كــــان پێش دوو ده‌قیقــــه بـــه ده‌رزى لێدان لێیان، بـــــه مه‌بــه‌ستى پێوانى رێژه‌ى زه‌ردوویى له خوێنیاندا (كه تاقىكردنه‌وه‌یه‌كه بۆ هه‌موو منداڵێكى تازه بوو ئەنجامدەدرێت)، ئـــه‌م ده‌رزی لێدانـــه ده‌بێته هۆى گریانى تازه بووه‌كان بـــۆ مـــاوه‌یه‌ك بــــه هۆى ئــــازاره‌وه، پــــاش سێ ده‌قیقـــه لـــــه چـــاودێریى گریانى منداڵه‌كان، ئه‌م ئاكامانه‌ى هه‌بوو: 1- ئه‌و گیراوه شه‌كرىیه لـه ده‌مى منداڵه‌كاندا زۆر به باشى هه‌ســتكردن به ئازار و لێـدانى خێــرای دڵى منداڵه‌كانى كه‌م دەكرده‌وه. 2- باشترین ئاكام له‌و منداڵانه‌دا بوو كه رێژه‌یه‌كى به‌رزى شه‌كریان دراوه‌تێ. واته 50%. 3- خستنه نــــاو ده‌مى مــــادده‌یه‌كى شه‌كری بـــــۆ منداڵ بــــه شێوه‌یه‌كى سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌بێته هــــــۆى كـــه‌م بوونه‌وه‌ى ئازار‌و به كار نه‌هێنانى ده‌رمانى ئازار شكێنه‌ر. - پزیشكى هـــــه‌موو مرۆڤـــــــایه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) یه‌كه‌م كه‌س بوو كه له مێژوودا هــــــه‌ستا بـــــه‌م كاره، به‌وه‌ى شتێكى شیرینى ده‌خسته ناو ده‌مى منداڵى تازه‌بوو، كاتێك كە منداڵێكی تازە لەداییكبوویان ده‌هێنایە خزمەتی خورمایه‌كى ده‌جوو و له شیرینییه‌كه‌ى ده‌خستــــــه ده‌مــــى منداڵه‌كه‌وه. بۆیە لە ئێستاشدا یەكێك لە سووننەتەكان لە كاتی ناونانی منداڵدا دەم شیرینكردنی منداڵانە. داوا کارین لە الله تعالی یارمەتی دەرمان بێت بۆ بەرۆژوو بوون لەم ڕۆژەدا، خوای گەورە گەردنمان ئازاد بکات لە ئاگری دۆزەخ. اللهم ئامین. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.