موعجیزه‌ی لە داییکبوونی پێغەمبەر عیسی علیە السلام بەبێ باوک.! موعجیزه‌ی دروستبوونی پێغه‌مبه‌ر (عیسى ابن مریم) (علیە السلام) به‌بێ باوك وه به‌هه‌مان شێوه نێره‌ی مێشهه‌نگوین به‌بێ باوك دروست ده‌بێت. ! له‌م بابه‌ته‌دا باسی دروستبوونی پێغه‌مبه‌ر (عیسى ابن مریم) (علیە السلام) به‌بێ باوك ده‌كه‌ین وه چۆن خوای گه‌وره‌و میهره‌بان به هۆی زانسته‌وه بۆ ئێمه‌ى ڕوونكردۆته‌وه، له ڕێگای دروستبوونی نێره‌ی مێشهه‌نگوین كه ته‌نها له هێلكه‌ى دایكەوە درووست ده‌بێت به‌بێ به‌شداریكردنی باوك، وه په‌یوه‌ندى نێوان (عیسى ابن مریم ، و النحل) به‌هۆی موعجیزه‌ی ژماره‌یی له قورئانی پیرۆز كه ژماره 16 یه باسی ده‌كه‌ین . سه‌ره‌تا باسی نێره‌ی مێشهه‌نگوین (النحل) ده‌كه‌ین له قورئان و زانستداو پاشان باسی پێغه‌مبه‌ر (عیسى ابن مریم) (علیە السلام) ده‌كه‌ین له قورئانی پیرۆزدا به شێوه‌یەكی زانستی ڕوونی ده‌كەینه‌وه. ♦️ النحل (مێشهه‌نگوین) له قورئاندا: 1ـ ته‌رتیبی سوره‌تی (النحل) له قورئانی پیرۆز (16)یه. 2ـ له‌و ئایه‌ته‌ی كه‌باسی (النحل) كراوه ژماره‌ی پیته‌كان هه‌تا وشه‌ی (النحل) به‌ویشه‌وه 16 پیته و ژماره‌ی وشه‌كانی ئه‌م ئایه‌ته 16یه، ئه‌گه‌ر ( واو العطف) به وشه‌یه‌ك دابنێین (وأوحى ربك إلى النحل أن اتخذي من الجبال بيوتاً ومن الشجر ومما يعرشون) (النحل 68. ] 3ـ ژماره‌ی ئایه‌ته‌كانی سوره‌تی( النحل/128)ە كه له چه‌ند جاره‌ی 16یه 8×16= 128 ♦️ النحل (مێشهه‌نگوین) له زانست‌دا: 1ـ ژماره‌ی كرومۆسۆمی مێینه‌ی مێشهه‌نگوین (16) جوته. 2ـ ژماره‌ی كرۆمۆسۆم له نێره‌ی مێشهه‌نگوین (16) تاكه، (واته نیوه‌ى مێیه) به‌مه جیاوازه له‌گه‌ڵ هه‌موو زینده‌وه‌ران، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ى كه نێره‌ی مێشهه‌نگوین درووست ده‌بێت له هێلكه‌یه‌كی نه پیتێنراو (واته بێ باوك) وه به‌م كرداره ده‌ڵێن زۆربوونى العذري) (Parthenogenesis) به یه‌كێك له‌م ڕێگایانه : یه‌كه‌م: یه‌ك شاژن ( له هه‌ر شانهك ته‌نها یه‌ك شاژن هه‌یه) هه‌ڵده‌ستێت به‌دانانی 200ـ250 هه‌زار هێلكه له یه‌ك وهڵزدا واته ڕۆژانه 1500 هێلكه داده‌نێت كه زۆربه‌یان پیتێنراوه به تۆ‌و وه ده‌بن به مێیه‌ى مێشهه‌نگوین (النحلات الشغالات) كه هه‌نگوین دروست ده‌كه‌ن, وه ژماره‌یه‌كى كه‌م له هێلكه‌كان كه نهپیتێنراوه، وا مه‌فروزه وه‌كو زیندهوەرانى تر هیچ دروست نه‌كات به‌ڵام به قودره‌تی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان ده‌بن به نێره‌ی مێشهه‌نگوین. دووه‌م: له ڕێگه‌ی شاژنی درۆزن, كاتێك شاژن ده‌مرێت یان بزر ده‌بێت به‌هه‌ر هۆیه‌ك, مێیهكانى مێشهه‌نگوین (النحلات الشغالات) هه‌ڵده‌ستن به‌دانی خۆراكی پاشای (الغذاء الملكي) به‌یه‌كێك له مێیه كاركه‌ره‌كان به‌م خۆراكه هێلكه‌دانی گه‌شه‌ده‌كات و هه‌ڵده‌ستێت به‌دانانی هێلكه‌ی نه‌پیتێنراو كه ده‌بێته نێره‌ی مێشهه‌نگوین كه 16 كرۆمۆسۆمی تاكی هه‌یه (واتا: بێ باوك بێ بەشداریكردنی تۆ‌و دروست بووه). 3ـ ئه‌و ماوه‌ى كه شاژنی درۆزن ده‌یخایه‌نێت تا هێلكهدانى پێبگا و ده‌ست به دانانى هێلكه‌ى نه‌پیتێنراو بكات 6ـ26 رۆژە واته: به تێكڕا 16 ڕۆژ ده‌یخایه‌نێت, وه‌كو پێشتر باسمانكرد كه هێلكه‌ى نه‌پیتێنراو ده‌بێته نێره‌ی مێشهه‌نگوین و تاكه ئیشی بریتییه له پیتاندنی شاژن. ♦️ پێغه‌مبه‌ر (عیسى ابن مریم) د.خ له قورئاندا: 1ـ پێغه‌مبه‌ر (عیسى ابن مریم) (علیە السلام) له قورئانی پیرۆزدا ناوی 33 جار هاتووه به‌ڵام به شێوه‌ى جیاواز وه‌ك: (ابن مريم,المسيح، عيسى, المسيح ابن مريم) . ئه‌م ژماره‌یه‌ش یه‌كسانه به‌و ماوه‌یەى كه (عیسا علیە السلام) له‌سه‌ر زه‌ویدا ژیاوه کە 33 ساڵە, قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) ذلك في الحديث الشريف قائلا: (رفع عيسى ابن مريم إلى السما‌ء وهو ابن ثلاث وثلاثين سنة) به‌ڵام ناوی به ته‌واوى (عیسى ابن مریم) 16جار لەقورئاندا هاتووه، جا بڕوانه ئه‌م موعجیزه گه‌وره‌یه په‌یوه‌ندییه‌كى ئاشكرای هه‌یه له‌گه‌ڵ ژماره‌ی كرۆمۆسۆمه تاكه‌كانى نێره‌ی مێشهه‌نگوین کە 16یە، قال تعالى: وتلك الأمثال نضربها للناس وما يعقلها إلا العالمون ( العنكبوت 43) 2ـ سوره‌تی مریم ده‌كه‌وێته جوزئی (16) له قورئانی پیرۆز , وه چیرۆكی سیدنا عیسى و دایكی ( مریم العذراء) له ئایه‌تی (16) له‌م سوره‌ته ده‌ست پێده‌كات بقوله تعالى: واذكر في الكتاب مريم إذ انتبذت من أهلها مكانا شرقيا (مریم: 16) جا سه‌یری ئه‌م په‌یوه‌ندیه دەقیق و جوانه بكه‌ن! ناوی پیرۆزی خوا (الرحمن) له قورئان و په‌یوه‌ندی به‌م بابه‌ته: وشه‌ی (الرحمن) له سوره‌تی مه‌ریم (16) جار دووباره بوویته‌وه له ئایه‌تی 18 تا ئایه‌تی 96 كه ئه‌م ژماره‌یه‌ش چه‌ند جاره‌ی 16 یه (6×16=96) . جا ئه‌گه‌ر وردبینه‌وه له حیكمه‌تی دووباره بوونه‌وه‌ى ناوی (الرحمن) كه یه‌كێكه له ناوه پیرۆزه‌كانی خودا و ( الفرید فی صفاته) (لكونه من اسماء الذات) ، وه به ژماره‌یه‌ك كه له هه‌موو سوره‌ته‌كانی تر‌ى قورئانی پیرۆزدا زیاتر هاتووه، وشه‌ى (الرحمن) 57 جار له قورئاندا هاتووه وه ئه‌م سوره‌ته به ته‌نها 16 جار, واته له 30% له كۆى گشتی)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى (والله اعلم) له‌م سوره‌ته ره‌حمه‌تی خوا بۆ مرۆڤایه‌تی به‌دی ده‌كرێت به ڕێنیشاندان بۆ عه‌قیده‌یه‌كی ڕاست و دروست كه ده‌بێته مایه‌یی ڕه‌زامه‌ندی خوا و سه‌رفرازی له دونیا و ڕۆژی دوایی, وه خواى گه‌وره چۆن ره‌حمى به به‌شه‌ریه‌ت كرد به ناردنی سیدنا محمد (صلى الله عليه وسلم) وما أرسلناك إلا رحمة للعالمين (الأنبياء/ 107) ئاوەها جارێكی دی ره‌حم به به‌شه‌ریه‌ت ده‌كا به هێنانه خواره‌وه‌ى سیدنا (عیسى ابن مریم) (علیە السلام) پێش كۆتایى دونیا تاوه‌كو ڕه‌حمه‌ت و ڕێنیشانده‌ر بێت بۆ مرۆڤ. ذَلِكَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ قَوْلَ الْحَقِّ الَّذِي فِيهِ يَمْتَرُونَ * مَا كَانَ لِلَّهِ أَن يَتَّخِذَ مِن وَلَدٍ سُبْحَانَهُ إِذَا قَضَى أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُن فَيَكُونُ (مریم /35) والله يقول الحق وهو يهدي السبيل والحمد لله رب العالمين. ♦️ سه‌رچاوه‌كان: 1. المعجم المفهرس لألفاظ القرآ‌ن الكريم ط4 – محمد فؤاد عبد الباقي – دار المعرفة – بيروت(1994م) 2. التفسير الكبير – الإمام الفخر الرازي – مجلد 8 – الطبعة الأولى – مؤسسة المطبوعات الإسلامية بالقاهرة (بدون سنة) 3. المقصد الاسنى في شرح أسماء الله الحسنى – الإمام أبو حامد الغزالي – من منشورات محمد علي بيضون – دار الكتب العلمية, بيروت (2001م) 4. النحل – هاني عرموش – دار النفائس, بيروت (2002م) 5. مملكة النحل والعدد (16) - لقمان إبراهيم القزاز – مجلة آيات – العدد 8, ص 34-36 (2004م) http://en.wikipedia.org/wiki/Drone_(bee). نووسه‌ر: دكتۆر محمد جميل الحبال ـ الموصل العراق. وه‌رگێرانی: هۆزان انور نوری ـ كۆلێژی پزیشكی هه‌ولێر. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.