سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  خوا ئەم سێ شتەی پێ ناخۆشە !!
گۆڕینی فۆنت




خوا ئەم سێ شتەی پێ ناخۆشە دوای قسەی بێ بەڵگە کەوتن و وتیو وتیان وە ماڵ بە فیڕۆدان و زۆر پرسیار کردن

پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (إن الله كره لكم ثلاثا قيل وقال وإضاعة المال وكثرة السؤال) رواه البخاري واللفظ له ومسلم واتە : (بێ گومان خوا سێ شتی بۆ ئێوە پێ ناخۆشە وتراوەو وتی وە بە فیڕۆ دانی ماڵ وە زۆر پرسیار کردن). 

وە پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (آمركم بثلاث و أنهاكم عن ثلاث ، آمركم أن تعبدوا الله و لا تشركوا به شيئا و تعتصموا بحبل الله جميعا و لا تفرقوا و تطيعوا لمن ولاه الله عليكم أمركم . و أنهاكم عن قيل و قال و كثرة السؤال و إضاعة المال) (سلسلة الاحاديث الصحيحة : 685) واتە : (فەرمانتان پێئەکەم بە سێ شت وە نەهیتان لێ ئەکەم لە سێ شت ، فەرمانتان پێئەکەم خوا -بە تەنیا- بپەرستن- وە هیچ هاوبەشێکی بۆ دانەنێن وە دەست بگرن بە دینی خوا هەمووتان وە لەیەک جیا نەبنەوە-تەفرەقە نەکەن- وە گوێڕایەڵیتان هەبێ بۆ ئەوەی خوا ئەمری ئێوەی ئەخاتە دەست -ئەبێتە سەرۆکتان سەرۆکی وڵاتتان- . وە نەهیتان لێ ئەکەم لە وتراوەو وتی وە زۆر پرسیار کردن وە بە فیڕۆ دانی ماڵ).

لە سوودەکانی ئەم دوو فەرموودە

1-خوای بەرز ئاگاداری کردوینەتەوە لە هەرچی شتێک زیانی دینی یان دونیاییمان پێ بگەیەنێ ئەوەش فەزڵ و ڕەحمەتی خوامان زیاتر بۆ دەر ئەخات بەسەر مرۆڤەکان.

2-خوای بەرز پێی ناخۆشە ئێمە دوای وتیانو وتراوە بکەوین بێ ئەوەی دڵنیا بین و بەڵگەمان هەبێ.

3-هەر وەها خوای بەرز پێی ناخۆشە کەسێ ماڵ بە فیڕۆ بدات بەوەی زیادە ڕۆیی و زێدە ئیسرافی بکات یان ماڵی خۆی لە ناو بەرێ بە هەر ڕێگایەک.

4-وە خوای بەرز پێی ناخۆشە کەسێ زۆر پرسیار لە خەڵکی بکاو داوایان لێ بکات چ داوای ماڵ یان پرسیاری تریش لە دین یان لە دونیا کە پێویست نەبێت و پەیوەندی بەو نەبێ!.

دەبا ئاگادار بین بەدوای قسەو قسەلۆک و وتیان و بیستمان نەکەوین دوای شتێ بکەوین و بیگێڕینەوە کە لێی دڵنیاین و بەڵگەمان هەیە لە سەر ڕاستیەکەی وە بزانین سوود بەخشە، بە تایبەتی شتێک بەناوی دینەوە نەڵێین تا دڵنیا ئەبین کە لە دین دایەو بەڵگەکەی ئەزانین پێغەمبەری خواش ێلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( کفى بالمرء کذبا أن یحدث بکل ما سمع ) رواه مسلم واتە : (ئەوەنە تاوانەی درۆ بەسە بۆ مرۆڤ کە هەرچی بیبیستێ بیگێڕێتەوە) . 

وە با واز بێنین لەو ڕەوشتە ناشیرینە کە زۆر پرسیار بکەین لەو شتانەی پەیوەندی بە ئێمەوە نیە با لە شتی خەڵکی نەکۆڵینەوە ئەمەت لە کێ بوو یان بەچەندت کڕی یان چۆنت پەیدا کرد یان ئەم میوانە کێ بوو بۆ هاتبوو معاشت چەندە ئیتر ئەو پرسیارانە کە هەندێ کەس لێی بووە بە نەخۆشی حەز ئەکا هەموو شتێکی خەڵک بزانێ! وە ئاوهاش لە باسی دین و هەموو باسێک کە پەیوەندی بە ئێمەوە نەبێ با پرسیاری لێ نەکەین و لێی نەکۆڵینەوە پێغەمبەری خواش صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (من حسن إسلام المرء ترکه ما لا یعنیه) (صحیح الجامع : 5911) واتە : ( لە جوانی ئیسلامەتی کەسێک ئەوەیە کە واز بێنێ لەو شتەی پەیوەندی بەو نیە ).
وەرم گرتوە لە کتابی (چەند باسێک لە فەرموودە ڕاستەکانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم)..

کۆ کردنەوەو نوسینی : باوکى حارث

 404

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus