کۆنفرانسی حه‌وته‌می ئیعجازی عیلمی قورئان و سووننهت. کوڕی ئیسلام له مانگی3 ساڵی 2004 دا به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له زانایان له شاری دبی کۆنفرانسی حه‌وته‌می ئیعجازی عیلمی قورئان و سووننهت به‌سترا، که تێیدا ژماره‌یه‌کی زۆر بابه‌تی ئیعجاز پێشکه‌ش کرا، که سێ ڕۆژی خایاند له به‌یانیان و ئێواراندا، له‌و باسانه‌ی که پێشکه‌ش کرا: ئیعجازی ئایه‌تێک: قورئانی پیرۆز باسی شیر ده‌کات که‌جێی تێڕامان و ووردبوونهوهیهو به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بێپایانی په‌روه‌ردگار و ده‌فه‌رموێت: "وَإِنَّ لَكُمْ فِي الْأَنْعَامِ لَعِبْرَةً نُّسقِيكُم مِّمَّا فِي بُطُونِهَا وَلَكُمْ فِيهَا مَنَافِعُ كَثِيرَةٌ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ" . المؤمنون/21 ، واته: به‌ڕاستی له به‌دیهێنانی ماڵاتیشدا جێگه‌ی سه‌رنج و په‌نده بۆتان، که وورد ببنه‌وه لێی، جا له‌وه‌ی له‌ناو سکیاندایه که شیره ده‌رخواردتان ده‌ده‌ین و چه‌نده‌ها که‌ڵکی زۆری تری هه‌یه بۆتان، هه‌روه‌ها لێشیان ده‌خۆن.. له ئایه‌تێکی تریشدا به درێژ تر‌و زیاتر سه‌رنجمان ڕادهکێشێو ده‌فه‌رموێت: "وَإِنَّ لَكُمْ فِي الأَنْعَامِ لَعِبْرَةً نُّسْقِيكُم مِّمَّا فِي بُطُونِهِ مِن بَيْنِ فَرْثٍ وَدَمٍ لَّبَناً خَالِصاً سَآئِغاً لِلشَّارِبِينَ" . النحل/66، واته: به‌ڕاستی له مه‌ڕو ماڵاتدا په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆتان و جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامانه، تێر ئاوتان ده‌که‌ین له‌وه‌ی له سکهکانیاندایه، له نێوان گژو گیا‌و خواردنی هه‌رس کراو و خوێنه‌وه شیرێکی پاک و بێ گه‌رد و خۆش‌و به‌تام به‌رهه‌م ده‌هێنین بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یخۆنه‌وه.. به‌ڕاستی سه‌رنج ڕاکێشان بۆ شیر که دروست بوونه‌که‌ی چه‌ند گرنگه موعجیزه‌یه‌و به عه‌قڵی که‌سدا نه‌هاتووه له‌و ڕۆژگاره‌دا، زۆر له شاعیر‌و وێژه‌وانانی ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌رنجیان بۆ (عه‌ره‌ق) ڕاکێشاوه و چه‌نده‌ها ناویان لێناوه‌و به‌باڵایدا شیعر‌و شانامه‌یان هه‌ڵداوه، به‌ڵام که‌س تا ئه‌م سهددانهی دوایی ئاوا باسی شیر‌و پێکهاتنی و گرنگییه‌که‌ی نه‌کردووه که ڕۆژ به‌ڕۆژ شتی زیاتری لێده‌ر ده‌که‌وێت. باشه زیاتر له 1400 ساڵ له‌مه‌و به‌ر حه‌زره‌ت ((صلى الله عليه وسلم)) که پیاوێکی نه‌خوێنده‌وار بووه‌و هیچی له (ته‌شریح) و (طب) ی به‌یته‌ری نه‌زانیوه چۆن باس له‌وه ده‌کات که به‌هۆی خواردنی هه‌رس کراو و خوێنه‌وه ئه‌و شیره پێک دێت و ده‌گوێزرێته‌وه ناو گوان، مرۆڤیش ده‌یدۆشێت و سوودی زۆر له ڤیتامین و پڕۆتینه‌کانی ده‌بینێ.. ئه‌گه‌ر ئه‌مه موعجیزه نه‌بێت و خوا له قورئاندا نه‌یهێنێ، کێ زیاتر له 1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر زانیویه‌تی خوێن له‌مه‌سه‌له‌ی شیردا ده‌وری هه‌یه ، خوێن له‌کوێ و شیر له کوێ؟! زانایه‌ک له‌و کۆنفراسه‌دا سه‌رنجی ئاماده بووانی ڕاکێشا بۆ ووشه‌ی (بطون) بۆچی له هه‌ردوو ئایه‌ته‌که‌دا (بطون) به‌کۆ هاتووه، مه‌گه‌ر مه‌ڕو ماڵات یه‌ک سکی هه‌یه یان چه‌ند سکێک؟! له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌وه (19) زانرا کهمهڕو ماڵات چه‌ند سکێکیان هه‌یه‌و ئه‌و سکانه کاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر دروست کردنی ئه‌و شیره...لای خۆمان پێیان ده‌وترێت ( یه‌کێکیان ئه‌وه‌یه ده‌کرێت به گیپه، یه‌کێکیان پێی ده‌ڵێین شیلاوگ و ئه‌وی تریان کڵاو قازی پێده‌وترێت و ئه‌وه‌ی چواره‌میشیان به‌کار نایه‌ت ). شایانی باسه له فه‌رمووده‌یه‌کیشدا حه‌زره‌ت ((صلى الله عليه وسلم)) له باره‌ی شیره‌وه ده‌فه‌رموێت: من اطعمه الله طعاما فليقل اللهم بارک لنا فيهو اطعمنا خيرا منه ومن سقاه الله لبنا فليقل: اللهم بارک لنا فيه وزدنا منه فانه ليس شی‌ء يجزی من الطعام والشراب الا اللبن. ابوداود و الترمزی عن ابن عباس. واته: هه‌ر که‌س خوای گه‌وره خواردنێکی دایه بابڵێ: په‌روه‌ردگارا به‌ره‌که‌ت بخه‌ره ناوی‌و چاکترمان پێ ببه‌خشه و هه‌رکه‌سیش خوای گه‌وره شیری پێ به‌خشی بابڵێ: په‌روه‌ردگارا به‌ره‌که‌تی تێبخهو زیاترمان بده‌رێ لێی، چونکه هیچ شتێک وه‌ک شیر جێی خواردن و خواردنه‌وه ناگرێت. (ل46 الرسول/ سعید حوی). موعجیزه‌یه‌کی پزیشکی له فه‌رمووده‌یه‌کدا: دکتۆر عبدالباسط محمد السید که مامۆستای (الکيمياء الحيوية) یه له مه‌رکه‌زی قه‌ومی بۆ لێکۆڵینه‌وه له میسر، له کۆنگره‌ی حه‌ته‌مدا باسێکی تازه‌ی زانستی پێشکه‌ش کرد که (براءة اختراع) ی ئه‌مه‌ریکی و ئه‌وروپی له‌سه‌ر وه‌رگرت. باسه‌که بریتی بووله دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانێک له فه‌رمووده‌یه‌کی پێغه‌مبه‌ره‌وه ((صلى الله عليه وسلم))، که چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی (التهاب الکبد الڤايروسی) ده‌کات. د. عبدالباسط له‌باسه‌که‌یدا ووتی: حه‌زره‌ت ((صلى الله عليه وسلم)) ده‌فه‌رموێت: عليکم بالسنا و السنوت فان فيهما شفا‌ء من کل دا‌ء الا السام . (ترمزی 2163 ، ابن ماجة 3461 ، حاکم 4/201) واته: ئاگاتان له ڕووه‌کی سه‌نا و ڕووه‌کی سهنووت بێت که چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌کانن جگه له مردن. شایانی باسه حه‌زره‌ت ((صلى الله عليه وسلم)) ته‌نها له‌م فه‌رمووده‌یه‌و فه‌رمووده‌یه‌کی تردا باسی دوو ڕووه‌ک ده‌کات به‌یه‌که‌وه، کاتێک دیراسه‌مان کرد بۆمان ده‌رکه‌وت که ئه‌و دوو ڕووه‌که (سنا و سنوت) به‌یه‌که‌وه کاری گه‌ری ته‌واویان ده‌بێت و یه‌کتری ته‌واو ده‌که‌ن.. سه‌ره‌تا هه‌ریه‌که له‌و ڕووهکانهمان دا به مشکی تاقی کردنه‌وه بۆ چوار هه‌فته و هه‌موو پشکنینێکمان بۆ کردن، ده‌رکه‌وت که هیچ زیانێکیان نیه..( چونکه ئه‌و ڕووه‌کانه له‌لایه‌ن مرۆڤیشه‌وه ده‌خورێن و به‌کار ده‌هێنرێن). پاشان 20 مه‌یمونی شهمپازیمان هێناو تووشی (التهاب الکبد الڤايروسی) مان کردن و ده‌رمانێکمان دانێ که‌له‌و ڕووه‌که دروستمان کرد بوو، پاش چل و پێنج (45) ڕۆژ شانزه‌یان چاکبوون و دوو مانگی تریش دوانیان چاک بوون و وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوانه‌که‌ی تریش لاسار بوون و ده‌رمانه‌که‌یان نه‌ده‌خوارد چاک بوونه‌وه‌یان زیاتر دواکه‌وت. ئینجا له‌سه‌ر په‌نجا مرۆڤی نه‌خۆش تاقی کرایه‌وه‌و (34) یان چاک بوون و له ئه‌مریکا پشکنینیان بۆ کرا.. سه‌ر ئه‌نجام ده‌رمانه‌که‌مان سه‌ر که‌وتنێکی زۆر گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا و به‌مه‌ش (براءة اختراع) یان پێدام.. ئێستاش ڕێکه‌وتووم له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کی (هۆڵه‌ندی ئه‌مریکی) دا، که ئه‌و ده‌رمانه به‌رهه‌م بهێنن و بیخه‌نه بازاڕه‌وه‌و مه‌رجێکیشم له‌سه‌ر داناون که ده‌بێ جێبه جێی بکه‌ن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که له‌سه‌ر ده‌رمانه‌که بنوسرێ ( ئه‌م ده‌رمانه له فه‌رمووده‌ی محمد پێغه‌مبه‌ره‌وه ((صلى الله عليه وسلم)) وه‌رگیراوه).. له کۆتاییدا ده‌ڵێین: قورئانێکه هه‌موو ووشه‌کانی له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه نازڵ بووه ( جل جلاله) و به ئه‌مینی ئاسمانداو به سه‌رداری فریشته‌کاندا ناردوویه‌تی بۆ ناو دڵی پێغه‌مبه‌ر ((صلى الله عليه وسلم))، ئه‌و دڵه‌ی که خوای گه‌وره پاراستوویه‌تی له هه‌ڵه کردن و له بیر چوونه‌وه" لَا تُحَرِّكْ بِهِ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِ. إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُ وَقُرْآنَهُ" هیچ په‌له مه‌که له‌خوێندنه‌وه‌ی قورئاندا، ئێمه بۆت کۆده‌که‌ینه‌وه و ناهێڵین بیرت بچێته‌وه. ------------------------------------------------------------------- سه‌رچاوه: 1- ژیانه‌وه. 2- زیاد کردنی چه‌ند دێڕێک بۆ سه‌ر بابه‌ته‌که.