ئیعجازی قورئانی پیرۆز له قووڵایی ده‌ریاکاندا (1+2) کوڕی ئیسلام به‌شی یه‌که‌م: قورئانی پیرۆز ووته‌ی خوایه، قورئانی پیرۆز ئه‌و به‌ها ئاسمانی‌یانه‌ی تێدایه که جه‌وهه‌ری ئاڕاسته کردنیان له خۆ گرتووه بۆ مرۆڤ که‌له سه‌ری بڕوات، په‌یڕه‌وی بکات له خود‌و ئاکاری خۆیدا، به‌و جۆره ده‌بێت به مرۆڤێکی هیدایه‌ت دراو‌و خاوه‌نی به‌خته‌وه‌ری دنیا‌و قیامه‌ت، واته: ڕێبه‌رێکه بۆ کۆنتڕۆل کردنی جووڵه‌ی مرۆڤ له‌ژیاندا له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وی‌یه‌دا، به‌ڵام ڕێگر چی‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه پیرۆزه چه‌ند ئیعجازێکی زانستی تێدا بێت بۆ هه‌موو نه‌وه‌یه‌ک تاڕۆژی دوایی. وه‌ک خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: \"سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنفُسِهِمْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ\". فصلت /٥٣، واته: به‌ڵگه‌تان پیشان ده‌ده‌ین تا بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌رکه‌وێت که ئه‌م قورئانه به‌حه‌ق نازڵ بووه وه له‌په‌روه‌ردگاره‌وه هاتووه. خشته‌یه‌ک هه‌یه که‌له ئه‌نجامی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و شاره‌زایی مرۆڤ سه‌باره‌ت به گه‌شت کردن به‌ده‌ریادا وه سازدان و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی‌یه‌وه به ئاکامی گه‌یاندووه، که ئه‌و خشته‌یه له‌لایه‌ن (U.N)ه‌وه دروست کراوه‌و وه‌رگێردراوه بۆ سه‌ر زمانه‌کانی جیهان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌شتیوانێک به‌کاری بهێنێت له‌و کاته‌دا که گه‌شت ده‌کات به‌ناو ده‌ریادا. ئه‌و خشته‌یه ئه‌م زانیاریانه‌ی تێدایه: ١- هێزی(با) . ٢- خێرایی‌یه‌که‌ی. ٣- ناوی (با)که . ٤- حاڵه‌تی ده‌ریا . ٥- تێکڕا به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی ده‌ریاکه. پاش ووردبوونه‌وه له‌و خشته‌یه: که ١٢ جۆر (با) ی تێدایه، له‌گه‌ڵ هه‌موو (با) یه‌کدا حاڵه‌تی ده‌ریا ده‌گۆڕێت، واته: په‌یوه‌ندیه‌کی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه له نێوان (با) و حاڵه‌تی ده‌ریاکه‌دا، که وورد ده‌بینه‌وه ئه‌بینین چوار جۆری سه‌ره‌کییه: 1- جۆرێکیان ئه‌توانین بڵێین هێوره. ٢- جۆرێکیان پاڵ به‌که‌شتی‌یه‌وه ده‌نێت به‌شێوه‌یه‌کی ڕێک‌و پێک. ٣- جۆرێکیان ده‌بێته ڕه‌شه‌بایه‌ک زه‌ره‌رو زیانی ده‌بێت بۆ که‌شتیوانان. ٤- ئه‌م جۆره‌یان که‌شتیوانان له‌ناو ده‌بات و نگرۆیان ده‌کات. که دێینه سه‌ر قورئانی پیرۆز ئه‌بینین ئه‌م چوار جۆره سه‌ره‌کییه باس ده‌کات وه هاوشێوه‌یی‌یه‌کی سه‌یر هه‌یه له نێوان ئه‌و ڕاستیه‌و ئه‌و واقعه‌ی که ده‌رکه‌وتووه بۆ که‌شتیوانان و پسپۆڕان له‌گه‌ڵ ئایه‌ته‌کانی قورئانی پیرۆزدا: \"إِن يَشَأْ يُسْكِنِ الرِّيحَ فَيَظْلَلْنَ رَوَاكِدَ عَلَى ظَهْرِهِ\". الشوری/٣٣، واته : ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره بیه‌وێت (با) ڕاده‌گرێت تا که‌شتیه‌کان له‌سه‌ر ئاوه‌که له بزووتن بکه‌ون. نموونه‌مان هه‌یه: که‌شتی‌یه‌که له‌ناو ده‌ریادایه‌و ده‌ریاکه هێمنه بایه‌که له‌و ئاسته‌دا نی‌یه که‌پال به‌که‌شتی‌یه‌که‌وه بنێت، یاخود ده‌بینین که ده‌ریاکه هێمنه وورده وورده ووروژاندنێک په‌یا ده‌بێت ئه‌بینین شڵه‌قاندنی ده‌ریاکه زۆر ڕوون و دیار دێته به‌ر چاو تا ده‌گاته (سه‌رو ٢٨ تا ٥٥ گرێ)، قورئانی پیرۆز وه‌صفی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌کات و وه صفی حاڵه‌تی ده‌روونی ئه‌و که‌سانه‌ش ده‌کات که دووچاری ئه‌و بارودۆخه ده‌بن ئه‌فه‌رمووێت: \"جَاءتْهَا رِيحٌ عَاصِفٌ وَجَاءهُمُ الْمَوْجُ مِن كُلِّ مَكَانٍ وَظَنُّواْ أَنَّهُمْ أُحِيطَ بِهِمْ دَعَوُاْ اللّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ لَئِنْ أَنجَيْتَنَا مِنْ هَـذِهِ لَنَكُونَنَّ مِنَ الشَّاكِرِينَ \". یونس/٢٢. ئه‌و حاڵه‌ته که ئیتر ڕووی ده‌ریاکه ده‌شڵه‌قێنێت به‌رزو نزم ده‌بێته‌وه بێگومان که‌شتی‌یه‌که‌ش نزم ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵیدا ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له‌ناو که‌شتی‌یه‌که‌دان ئاسۆ نابینن له هه‌موو لایه‌که‌وه ته‌ماشا ده‌که‌ن گه‌مارۆ دراون به شه‌پۆلی به‌رزی ئاو شه‌پۆله‌کان ده‌روون ده‌ورووژێنێ، له‌وکاته‌دا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر خوای گه‌وره وته‌نها له خوا ده‌پاڕێنه‌وه که خوا ڕزگاریان بکات له‌و به‌ڵایه،،، وه‌ک ئاشکراشه که پێغه‌مبه‌ر ((صلى الله عليه وسلم)) هه‌رگیز ده‌ریای نه‌دیوه‌و هه‌رگیز ڕووبارێکیش به شاره‌که‌یدا نه‌ڕۆیشتووه. حاڵه‌تێکی تر هه‌یه که شه‌پۆله‌کان زۆر به‌رز ده‌بنه‌وه وه ئاو له‌گه‌ڵ خۆیاندا دێنن جار‌ی وا هه‌یه زیخ ده‌گوێزنه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیاندا، ئیتر (با)یه‌که ئاسایی س(سه‌رو ٥٦ گرێ)یه، به عه‌ره‌بی پێ‌ی ده‌ڵێن (زوبعه) پێشی ده‌ڵێن: (اعصار) وه ئه‌مه حاڵه‌تێکی زۆر زۆر ترسناکه ئه‌مه گه‌رده‌لووله (هاریکن) وه قورئانی پیرۆزیش ده‌فه‌رمووێت: \"فَيُرْسِلَ عَلَيْكُمْ قَاصِفا مِّنَ الرِّيحِ فَيُغْرِقَكُم بِمَا كَفَرْتُمْ \".الاسرا‌ء/٦٩. جا پریشک بارانتان بکات بایه‌کی تێکشکێنه‌ر ( که ئاو‌و زیخ و لمی هه‌ڵگرت‌بێ) له‌به‌ر ناسووپاسیتان نگرۆتان بکات. له ئایه‌تێکی تردا: \" وَإِذَا غَشِيَهُم مَّوْجٌ كَالظُّلَلِ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ \". لقمان/٣٢. تێبینی بکه‌ن: کاتێک که شه‌پۆلێکیان بۆ دێت دایان پۆشێت ئیتر فه‌وتاندنیان ١٠٠% ده‌بێت، وه ئه‌گه‌ر به ووردی سه‌یری شه‌پۆلی تێکشکێنه‌ر بکه‌ین ده‌بینین وه‌ک چه‌تر وایه، جار‌ی وا هه‌یه وه‌ک سێ چه‌تری له‌سه‌ر یه‌ک ڕوو به که‌شتی‌یه‌ک ده‌وه‌ستنه‌وه واته: ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه خێرایی‌یه‌که‌ی زیاتره له‌وه‌ی ناوه‌ڕاستی و له‌وه‌ی خواره‌وه ئه‌و یه‌که‌م جار ده‌کێشێت به‌که‌شتی‌یه‌که‌دا ، که‌شتی‌یه‌که‌و ئه‌وانه‌ی که‌له‌ناو که‌شتی‌یه‌که‌دان له‌ناو ده‌بات. تێبینی ئایه‌ته‌که‌ش بکه‌ین (موج) تاکه به‌ڵام (ظلل) کۆیه ئه‌مه وه‌صفێکی زۆر وورده له قورئانی پیرۆزدا که بریتیه له حاڵه‌تی (گه‌رده‌لوول) وه بێگومان ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌که زۆر به‌ده‌گمه‌ن ڕووده‌دات، به‌ڵام قورئانی پیرۆز ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات، که خه‌لکی باوه‌ڕ به محمد ((صلى الله عليه وسلم)) بهێنن، چونکه وه‌ک ئاشکرایه ئه‌و له‌ژیانیدا ده‌ریای نه‌بینیوه. قورئانی پیرۆز ده‌فه‌رمووێت: \" مَرَجَ الْبَحْرَيْنِ يَلْتَقِيَانِ . بَيْنَهُمَا بَرْزَخٌ لَّا يَبْغِيَانِ \". الرحمن/١٩-٢٠ . واته: ده‌ریایه‌ک له‌گه‌ڵ ده‌ریایه‌کی تردا که ئه‌گه‌نه یه‌ک ئاویان تێکه‌ڵ نا‌بێت له‌گه‌ڵ یه‌کتردا \" بَيْنَهُمَا بَرْزَخٌ\" واته: په‌رده‌یه‌ک له نێوانیاندا هه‌یه، ئیتر په‌رده‌که ئاوی‌یه یاخود شتی تر ، گرنگ ئه‌وه‌یه ئاوه‌کانیان تێکه‌ڵ نابن. عیلمی (بحار)، عیلمی جیۆلۆجیای ده‌ریاکان، به‌هۆی به‌کار هێنانی ئامێری زۆر پێشکه‌وتووه‌وه، عیلمێکی تازه په‌یدا بووه پێ‌ی ده‌ڵێن (التحسس عن بعد) واته: (هه‌ست کردن له دووره‌وه) له‌مانگه ده‌ست‌کرده‌کانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، که لێکۆڵینه‌وه‌ی زه‌وی‌و ده‌ریاو ژێر ده‌ریا ده‌که‌ن، تیشکی لێده‌دات و تیشکه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆمپیوته‌رێک و وێنه‌که‌ی ده‌کات و ده‌ڵێت: فڵان کانزای تێدایه، شێوه‌که‌ی وایه، وه چه‌ند زانیاری‌یه‌کی تریش. ناوچه‌یه‌ک هه‌یه ، گه‌روویه‌که له نێوان (ده‌ریای ناوه‌ڕاست) و (زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی)دا پێ‌ی ده‌وترێت ( گه‌رووی جبل طارق) هه‌زاران ساڵه هه‌یه، به چاو نابینرێت، وه‌ک سێگۆشه‌یه‌ک وایه، پێ‌ی ده‌وترێت ( جبلارته‌ر هێڵ GIBLART HILL) هه‌ر به‌ناوی (جبل طارق)ه‌که‌وه‌یه به‌س ناویانناوه گرد، شاخ نیه گرده له‌ناو ده‌ریاکه‌دا، ئه‌مه‌ش به‌لێکۆڵینه‌وه‌ی (أقمار صناعی) ئه‌و گرده‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌گینا به چاو دیار نیه، ئه‌وه ئه‌و (برزخ)ه‌یه که قورئانی پیرۆز باسی ده‌کات.. ناهێڵێت ئاوی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ ئاوی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیدا تێکیڵ ببن، سبحان الله. نه‌خشه‌یه‌کی جیهانی هه‌یه هه‌ندێک ناوچه ده‌بینرێت کاڵه وه هه‌ندێکی تر کاڵ تره، وه هه‌ندێک ناوچه تێره‌و هه‌ندێکی تر تێرتره، ئه‌مه له‌ساڵی ١٨٧٣ دا ئه‌م جۆره لێکۆڵینه‌وانه له‌لایه‌ن گروپێک به‌ناوی (چالنجه‌ر) که به‌ریتانی بوون ده‌ستی پێ کردوه (رحلة جالنجر)، له ساڵی ١٩٣٣ ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کان سه‌دان ویستگه‌ی ده‌ریاییان داناوه بۆ (مسح البحار). له‌چاره‌کی دووه‌می ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا زانایان سه‌دان مه‌ڵبه‌ندی وه‌رگرتنی زانیاری جێولۆجیان دانا له شوێنه جیاجیاکانی سه‌ر به ده‌ریا و زه‌ریاکان، له‌ناو جه‌زیره‌ی بجوک یان له به‌له‌م و پاپۆڕه کاندا، فه‌رمانبه‌ریان بڵاوکرده‌وه له‌هاتی دیاری کراودا به‌شه‌وو به ڕۆژ، بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و سه‌رنج و تێبینی کردنی ئاوه جیاوازه‌کان له ده‌ریا و زه‌ریاکاندا. پاش ئه‌وه‌ی که ئه‌م زانیارییانه کۆکرانه‌وه، نه‌خشه‌یه‌کی جوگرافیان دروست کرد، ئه‌و نه‌خشه‌یه له ساڵی(١٩٤٢) دا دروست کرا، خه‌تی سپی هاتووه به زه‌ریای هیندی‌دا، چه‌ند خه‌تێکی سپی به ئه‌تڵه‌سیدا و به زه‌ریای هادیدا...... ئه‌مانه پێیان ده‌وترێت: (سنووری ئاوه‌کان)، هه‌ر له‌ناو ئاوه‌که‌دایه، ئه‌م لای ئاوه‌که له‌گه‌ل ئه‌ودیودا جیاوازی هه‌یه له‌ناو یه‌ک (زه‌ریا)دا، بۆیان ده‌رکه‌وت که بریتین له ناوچه ناوچه، وه هه‌ر ناوچه‌یه‌ک تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه بۆ نموونه: پله‌ی گه‌رمی ئه‌ملا له‌گه‌ڵ ئه‌ولادا جیاوازی هه‌یه، ڕێژه‌ی خوێ له‌ملا له‌گه‌ڵ ئه‌ولا جیاوازی هه‌یه، پله‌ی تواندنه‌وه‌ی ئۆکسجینی ئه‌ملا له‌گه‌ل ئه‌ولادا جیاوازی هه‌یه، وه ئه‌و گیانه‌وه‌رو ڕووه‌کانه‌ی له‌ملا ده‌ژین جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ولا، جگه له چڕی ئاوه‌که‌ش جیاوازی هه‌یه له‌نێوان ئه‌ملا و ئه‌ولادا، ئه‌م ڕاستی‌یه دوای ساڵی ١٩٤٢ دۆزرایه‌وه،،، قورئانی پیرۆز زیاتر له ١٤٠٠ سال له‌مه‌و پێش باسی ده‌کات \" بَيْنَهُمَا بَرْزَخٌ لَّا يَبْغِيَانِ \"، قه‌ت ئه‌م ئاوه تێکه‌ڵ نا‌بێت له‌گه‌ل ئاوه‌که‌ی تردا، ئه‌م خاسیه‌تی خۆی ده‌پارێزێت و ئه‌ویش خاسیه‌تی خۆی ده‌پارێزێت ، هه‌میشه ئه‌و جیاوازیه هه‌یه له‌و ناوچه‌یه‌دا گه‌رمی ئه‌م تێکه‌ڵ نا‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌ودا، سوێری ئه‌م له‌گه‌ل ئه‌ودا جیاوازی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و په‌رده‌یه هه‌یه \" بَيْنَهُمَا بَرْزَخٌ\" نزیکه‌ی (٤٠٠)مه‌تر له قووڵایی ده‌ریادایه،، ئایا پێغه‌مبه‌ر( دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ڕۆیشتۆته ژێر ئه‌و ئاوه‌وه؟! چۆته (٤٠٠) مه‌تر قووڵایی‌یه‌وه تا بۆ خه‌ڵکی باس بکات؟! له‌ساڵی (١٩٠٠)داهه‌ندێک که‌شتیوانی ئه‌سکه‌نده‌نافی بۆیان ده‌رکه‌وت که‌وا له قووڵایی ده‌ریادا شه‌پۆلی گه‌وره تر هه‌یه له‌و شه‌پۆلانه‌ی که‌له‌ڕووی ده‌ره‌وه‌ی ئاوه‌که‌دا ده‌رده‌که‌ون، له‌هه‌مان کاتدا ئاوێکی قووڵ هه‌یه ۆێ‌ی ده‌وترێت (الما‌ء العمیق) یان ( البحر العمیق) ئه‌م ئاوه قووڵه، تاریکه، سارد تره له ئاوه‌کانی سه‌ره‌وه، هه‌تا بڕۆینه خوار تر تاریک تر ده‌بێت وه وورده وورده ڕه‌نگه‌کان نامێنێت بۆ نموونه: ڕه‌نگی سوور تا ده‌گاته قووڵایی (٢٠) مه‌تر وه ڕه‌نگی پڕته‌قاڵی تا (٣٠) مه‌تر دوایی نامێنێت وه ڕه‌نگی زه‌رد تا (٥٠) مه‌تر وه ڕه‌نگی سه‌وز قوڵ تره تا (١٠٠) مه‌تره وه ڕه‌نگی شین تا (٢٠٠) مه‌تره دوای ئه‌و ٢٠٠ مه‌تره شینیش نامێنێت، واته دوای ٢٠٠٢٤٠- مه‌تر هیچ جۆره ڕه‌نگێک نامێنێت، ئه‌گه‌ر که‌سێک ته‌ماته‌یه‌کی سووری به ده‌سته‌وه بێت بڕواته ناو ده‌ریاوه زیاد له ٢٠ مه‌تر قوڵ بێته‌وه دوای ٢٠ مه‌تره‌که ته‌ماشای ته‌ماته‌که بکات به ڕه‌نگی سوور نایبینێت، به‌ڵکو به ڕه‌ش ده‌یبینێت، وه ئه‌گه‌ر پڕته‌قاڵێکی به‌ده‌سته‌وه بێت دوای ٣٠ مه‌تر به‌ڕه‌نگی پڕته‌قاڵی نایبینێت، چونکه دوای ٣٠ مه‌تر ڕه‌نگی پڕته‌قاڵی هه‌ڵده‌مژرێت، دواتر به ڕه‌ش ده‌یبینێت، وه ئه‌گه‌ر سێوێکی زه‌ردی به‌ده‌سته‌وه بێت دوای ٥٠ مه‌تر به ڕه‌ش ده‌یبینێت، وه خه‌یارێکی پێ بێت دوای ١٠٠ مه‌تر به ڕه‌ش ده‌یبینێت، وه ئه‌گه‌ر پیرۆزه‌یه‌کی شینی له په‌نجه‌دا بێت ئه‌وا دوای ٢٠٠ مه‌تر به هیچ ڕه‌نگێکێک نایبینێت، چونکه دوای٢٠٠-٢٤٠ مه‌ترده‌ست‌و ده‌وروبه‌ری هه‌مووی تااریکه ڕه‌شه. ئینجا قورئانی پیرۆز که وه‌صفی ئه‌م حاڵه ده‌کات ئه‌فه‌رمووێت: \" أَوْ كَظُلُمَاتٍ فِي بَحْرٍ لُّجِّيٍّ يَغْشَاهُ مَوْجٌ مِّن فَوْقِهِ مَوْجٌ مِّن فَوْقِهِ سَحَابٌ \". النور/٤٠، واته: وه‌ک چه‌نداها تاریکایی وایه که له‌ناو ده‌ریایه‌کی قوڵدا شه‌پۆل له‌سه‌ر شه‌پۆل بدات به‌سه‌ریدا، له‌سه‌روشیه‌وه هه‌ورێک دایگرت بێت (هه‌ورێکی تاریک دایگرت بێت). ئایه‌ته پیرۆزه‌که ده‌فه‌رمووێت: \" أَوْ كَظُلُمَاتٍ فِي بَحْرٍ لُّجِّيٍّ \" وه‌ک تاریکییه‌ک له ده‌ریایه‌کی قوڵدا (لُّجِّيٍّ ) واته: قووڵ، له‌و تاریکییه‌دا\" يَغْشَاهُ مَوْجٌ مِّن فَوْقِهِ مَوْجٌ\" به شه‌پۆلێک داپۆشراوه، وه سه‌رو ئه‌و شه‌پۆلێکی تره که شه‌پۆلی سه‌ر ده‌ریاکه‌یه وه وه ئه‌ویش هه‌وره‌که‌یه، جا کۆتایی ئایه‌ته‌که ده‌فه‌رمووێت: \" إِذَا أَخْرَجَ يَدَهُ لَمْ يَكَدْ يَرَاهَا \". النور/٤٠، ئه‌گه‌ر که‌سێکیش له‌و قووڵایی‌یه‌دا ده‌ستی خۆی ده‌ربهێنێت نایبینێت، ووشه‌ی (یکد) یان ( کاد) له زمانی عه‌ره‌بیدا دوو مانا ده‌به‌خشێت: مانایه‌کیان ( بالکاد ) زۆر به زه‌حمه‌ت، وه مانایه‌کی تریان ( مستحیل) هه‌ردوو باره‌که تۆمار کراوه واته: گه‌ر له قووڵاییه‌که‌دا بێت هه‌ندێک شه‌به‌نگ مابێت ئه‌وه به زه‌حمه‌ت ده‌بینرێت وه ئه‌گه‌ر له قووڵایی‌یه‌کی زۆر تردا بێت که تیشک نه‌مابێت ( وه‌ک خوار ٢٠٠٢٤٠- مه‌تر) ئه‌وه هه‌رگیز نایبینێت، ئایا کێ به پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خوای له‌ده‌ر بێت) ی ووت که ده‌ریا به‌م شێوه‌یه‌یه؟ ده‌ریایه‌کی قووڵ‌و تاریک وه ئه‌گه‌ر ده‌ستی خۆت ده‌ربهێنیت نای بینیت، بێجگه له‌وه‌ی که ئه‌م قورئانه \" تَنزِيلُ الْكِتَابِ مِنَ اللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ \". الزمر/١ . ده‌ر خه‌ری ڕازی ڕاستی‌یه بۆ ئه‌و په‌یامبه‌ره ((صلى الله عليه وسلم)). به‌شی دووه‌م: دوای (٢٤٠) مه‌تر ئیتر تاریکی‌یه‌کی سه‌یره، هیچ شتێک نابینرێت، به‌ڵام به ئامێری تایبه‌تی ته‌کنه‌لۆجیایه‌کی زۆر پێشکه‌وتوو ئه‌گه‌ر بڕۆینه خواره‌وه ( وه‌ک زاناکان ڕۆیشتوون) به‌ناو ئه‌و تاریکییه‌دا هه‌زاران مه‌تر ببڕین تا ده‌گه‌ینه بنی ده‌ریاکه، هه‌ندێک شوێن (٧ کم) هه‌ندێه شوێن (٨ کم) هه‌ندێک شوێن (١٠ کم) واته ١٠ هه‌زار مه‌تر قووڵه وه زیاتریش، گرنگ ئه‌وه‌یه که ده‌گه‌ینه بنی ده‌ریاکه چی ده‌بینین! تروسکاییه‌ک ده‌بینین که ئه‌وه بنی ده‌ریاکه ئاخۆ ئه‌مه چی بێت له‌ناو ئه‌و تاریکی‌یه‌و پاش بڕینی ئه‌و تاریکی‌یه؟! پاش هه‌زاران مه‌تر جا ده‌گه‌ینه شوێنێکی له‌و جۆره، تروسکایی‌یه‌ک ده‌بینین ئه‌گه‌ر زیاتر نزیک ببینه‌وه( بێگومان به ئامێر ئه‌گینا ناتوانین بگه‌ینه ئه‌وێ) ئه‌بینین ئه‌و ناوچه‌یه ڕۆشن ده‌بێته‌وه، ڕووناک ده‌بێته‌وه، ئه‌بینین ئاگره! ئاگر دێته ده‌رێ له‌بنی ده‌ریاکه‌وه! له‌گه‌ڵ ئاودا له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆیه‌کی گه‌وره‌دا! گه‌رمی ئاوه‌که مه‌زه‌نده ده‌کرێت به (٤٠٠) پله‌ی سه‌دی، له وێنه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی زانستیدا ده‌رده‌که‌وێت که ئاگرو دووکه‌ڵه‌که‌ی به ڕوونی دیاره، ده‌رکه‌وت که ئه‌مه ته‌نها له‌یه‌ک شوێندا نیه به‌ڵکو له هه‌زاران شوێنی جیهاندا دۆزراوه‌ته‌وه، له ئه‌مه‌ریکای باشووره‌وه ( نه‌خشه‌ی تایبه‌تی) هێڵی ئاگره‌که دیاره که به هه‌زاران کیلۆمه‌تر ده‌ڕوات له‌ژێر ده‌ریادا، نه‌خشه‌ی جیهان هه‌یه که (ئاژانسی زانستی گرتوویه‌تی ئه‌گه‌ر باش ووردبینه‌وه و سه‌یری بکه‌ین هێڵی ڕه‌شی له‌سه‌ر ده‌بینین که ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که له‌ژێر ده‌ریاکاندا ئاگر دێته ده‌رێ، له‌وانه: زه‌ریای هیندی گرتۆته‌وه‌و ده‌ڕوات به‌ره‌و زۆر شوێنی تر له جیهاندا به هه‌زاران کیلۆمه‌تر درێژ ده‌بنه‌وه ته‌نانه‌ت ده‌گه‌نه که‌نداویش وه ده‌ڕۆن به‌ره‌و ده‌ریای عه‌ره‌ب و به‌ره‌و زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی و به‌ره‌و زۆربه‌ی ده‌ریاکانی جیهان تا ده‌گه‌نه زه‌ریای هێمن. ئه‌و ده‌ریایانه که هه‌زاران مه‌تر قووڵن ئه‌و ئاگره ناکوژێننه‌وه!!! ئه‌مه‌ش ڕاستی‌یه‌کی زانستی‌یه، زاناکانی ڕۆژئاوا به ئامێری پێشکه‌وتوو ئه‌وانه‌یان دۆزی‌یه‌وه‌و ئه‌و نه‌خشانه‌یان داڕشت واته: له هه‌زاران شوێندا له‌ژێر ده‌ریاکاندا ئه‌م ئاگره هه‌یه، جا له قورئانی پیرۆزدا خوای گه‌وره سوێند ده‌خوات به به‌دیهێنراوانی زاتی خۆی وه‌ک: به‌ڕۆژ.. به مانگ.. به عه‌سر.. به به‌ره‌به‌یان .. به به‌یانیان .. به که‌عبه‌ی پیرۆز .. به (بیت المعمور) ... به‌و دروست کراوانه‌ی که گرنگیان هه‌یه واته: سوێند ده‌خوات به شتێک که بوونی هه‌یه.. له‌ناو ئه‌و شتانه‌ی که سوێندیان پێ ده‌خوات \" وَالْبَحْرِ الْمَسْجُورِ \". الطور/٦ ، سوێند به‌و ده‌ریایانه‌ی که ده‌سوتێنرێن، به‌و ده‌ریایانه‌ی که داگیرساون، ئه‌مه نادیارێک بوو له‌لای ئیمانداران، ڕازێک بوو له‌لای ته‌فسیرکاران، تا ئه‌م دۆزینه‌وه زانستی‌یه ڕوویدا ئێستا ته‌فسیری ئه‌م سوێنده ده‌زانین چی‌یه، ئێستا دێینه سه‌ر \" وَالْبَحْرِ الْمَسْجُورِ \" له زمانی عه‌ره‌بیدا (سجر) واته: (أوقد وحرق) واته: داگیرساندن یا سووتاندی، ووشه‌ی (سیجاره) یا (جگه‌ره) واته: ئه‌و شته‌ی که ده‌سووتێنرێت، لێده‌رهێنراوه‌که له (سجر)یه. فه‌رمووده‌یه‌کی پێغه‌مبه‌ر ((صلى الله عليه وسلم)) ده‌فه‌رمووێت: ( لاترکب البحر إلا حاجا أو معتمرا أو غازيا فإن تحت البحر نارا وتحت النار بحرا) واته: ( له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێک نه‌بێت مه‌چنه ناو ده‌ریاوه، چونکه له‌ژێر ده‌ریادا ئاگر هه‌یه وه له‌ژێر ئاگره‌که‌دا ده‌ریا هه‌یه)، جارێ ئه‌وه ئاگره‌که دۆزرایه‌وه، هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئاوه به‌و پاڵه‌په‌ستۆیه وه به‌و پله گه‌رمی‌یه ئه‌گه‌ری ئه‌وه ئه‌دات به ده‌سته‌وه که ده‌ریایه‌کیش هه‌بێت له‌ژێر ئه‌و ئاگره‌دا، کاتێک که سه‌یری نه‌خشه‌ی جیهان ده‌که‌ین بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که گۆی زه‌وی ته‌نها ئه‌و توێژانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی نه‌بێت که چه‌ند سه‌د کیلۆمه‌ترێکه ئه‌و هه‌موو بوونه‌وه‌ره له‌سه‌ری ده‌ژی و وشکانی‌یه له‌گه‌ڵ ژێر ده‌ریاکانیش ئه‌گینا ده‌بینین ئه‌وی تری بریتی‌یه له ده‌ریایه‌ک له ئاگر، وێنه‌ی تر هه‌یه ئه‌وه‌مان پیشان ده‌دات ئه‌و ئاگره جار‌ی وا هه‌یه شه‌پۆله‌کانی ده‌گاته سه‌ره‌وه، له‌بنی ده‌ریاکه‌وه ئاگره‌که به‌ر‌زده‌بێته‌وه و جار‌ی وا هه‌یه له‌ڕووی ده‌ریاکه ده‌رده‌په‌ڕێت گڕو بڵێسه‌که‌ی و دووکه‌ڵه‌که‌ی زۆر به ئاشکرا ده‌بینرێت، ئه‌م ڕووداوه که ڕووده‌دات ده‌بێته هۆی دروست بوونی شه‌پۆلێکی زۆر ترسناک وه زۆر جار بومه‌له‌رزه‌یه‌کی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت وه‌ک (١٠٠) سال له‌مه‌وبه‌ر له‌ناوچه‌ی هیندستان ڕوویدا ئه‌و شه‌پۆل و گڕه بوو به‌هۆی له‌ناو بردنی (٦٥٠٠٠) که‌س، ئه‌و شوێنه‌ی که ئاگره‌که‌ی لێ‌هاته ده‌ره‌وه که‌شتی‌یه‌کی سه‌ربازی لێ بوو که پڕ بوو له‌سه‌رباز به‌هۆی پاڵه په‌ستۆی ئه‌و شه‌پۆله بورکانی‌یه‌وه هه‌ڵیدا بووه سه‌ر چیایه‌ک ئێستاش شوێنه‌واری ماوه. ئه‌مه نموونه‌یه‌که خوای گه‌وره پیشانمان ده‌دات به چاوی خۆمان بیبینین ئه‌مه ڕاستی‌یه‌که‌و له سه‌رچاوه‌ی زانستیدا تۆمار کراوه، له فیلمی سینه‌ماوه وه‌ر نه‌گیراوه، هه‌مووی باوه‌ڕ پێکراوه، ڕۆژێکیش دێت که هه‌موو ده‌ریاکان و زه‌ریاکان به‌و شێوه‌یه ده‌سوتێن وه‌ک قورئان ده‌فه‌رمووێت: \" وَإِذَا الْبِحَارُ سُجِّرَتْ \" . التکویر/٦، ڕۆژێکیش دێت، له‌ڕۆژی دواییدا که هه‌موو ده‌ریاکان وه‌ک ئه‌و حاڵه‌ته‌یان لێ‌دێت. هه‌ر له‌ناو عیلمی جێولۆجیدا ده‌بینین، چه‌ند موسڵمانێک چوون سه‌رێکیان‌دا له گه‌وره پڕۆفیسۆری جیهانی (باڵمه‌ڕ)، که پسپۆڕی زانستی جێولۆجی‌یه، پێیان ووت ئێمه‌ی موسڵمان باوه‌ڕمان وایه که نزمترین شوێن له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌و شوێنه‌یه که سووپای ڕۆمه‌کان و سووپای فارسه‌کان خۆیاندا به‌یه‌ک‌دا، ئه‌ویش لای (بیت المقد‌س)ه‌وه‌یه، به ئاماژه‌و به‌ڵگه‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌ی که ده‌فه‌رمووێت: "غُلِبَتِ الرُّومُ . فِي أَدْنَى الْأَرْضِ". الروم/١-٢، (أَدْنَى) له‌زمانی عه‌ره‌بیدا دوو واتای هه‌یه،( زۆربه‌ی ووشه‌کانی قورئان دوو واتایان هه‌یه)، بۆیه پێغه‌مبه‌ر ((صلى الله عليه وسلم)) ده‌فه‌رمووێت: (اتیت مفاتیح کل شی‌ء) واته: (کلیلی هه‌موو شتێکم پێ‌دراوه، یان ووشه‌یه‌ک که به من دراوه کۆمه‌ڵێک واتای هه‌یه). (أَدْنَى) یه‌کێک له‌واتاکانی: نزیکترین خاڵه بۆ دوورگه‌ی عه‌ره‌ب، ئه‌و واتایه ده‌گرێته‌وه له ته‌فسیری قورئاندا، زۆربه‌ی موفه‌سیرین ئه‌و واتایه‌یان به‌کار هێناوه که نزیکترین شوێنه بۆ دوورگه‌ی عه‌ره‌ب، واتایه‌کی تری هه‌یه: له زمانی عه‌ره‌بیدا (أَدْنَى) واتا ( أخفض) نزمترین شوێن،،، کابرای پڕۆفیسۆر ووتی: به‌خێر چه‌ندین شوێن هه‌یه له جیهاندا له‌وێ زۆر نزمتره. ووتیان: ئێمه قورئانه‌که‌مان ده‌ڵێت ئه‌وێ نزمتره. ووتی: وه‌رن من ئه‌تڵه‌ستان بۆ ده‌هێنم، که زۆر شوێن هه‌یه له‌وێ نزمتره، ئه‌تڵه‌سه‌که‌ی هێنا، ئه‌و ئه‌تڵه‌سه‌ی که پڕۆفیسۆره‌کانی دنیا کۆبوونه‌ته‌وه ئینجا دروستیان کردووه، سه‌همێک هاتووه بۆ ناوچه‌ی (بیت المقد‌س) له‌لای ده‌ریاچه‌ی (طبریة)وه، نووسراوه (WORLD LOWEST POINT) واته: (نزمترین خاڵ له ڕووی زه‌ویدا)، کابرا وتی ئه‌مه تازه دۆزراوه‌ته‌وه، که ئه‌و ناوچه‌یه له فه‌له‌ستین نزمترین شوێنه له ڕووی زه‌ویدا، ئێوه چۆن زانیتان؟ موحه‌مه‌د ((صلى الله عليه وسلم)) چۆن زانی؟ جیهازی نه‌بووه، شتی نه‌بووه، که‌واته: خوای گه‌وره له‌پشت موحه‌مه‌ده‌وه وه‌ستاوه، خوای گه‌وره فێری کردووه (اللهم صل علی محمد وعلی آل محمد). یه‌کێکی تر له ئیعجازه‌کانی قورئان ئه‌وه‌یه که زۆر ئایه‌تی به‌گوێره‌ی کات ده‌ڵێی ئه‌و کاته دابه‌زیوه، وه‌ک ئه‌م ئایه‌ته که ده‌ڵێی ئێستا دابه‌زیوه: " ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ لِيُذِيقَهُم بَعْضَ الَّذِي عَمِلُوا لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ " . الروم/٤١، ( فه‌ساد ده‌رکه‌وت له ووشکانی و ئاودا به‌هۆی ده‌ست کردی مرۆڤه‌وه) . بۆ نموونه: ده‌ریای ناوه‌ڕاست(١٢٠) شاری له‌سه‌ره، ساڵی (٥٠٠ ملیۆن ته‌ن) خاشاک ده‌ڕێژرێت و فڕێ ده‌درێته ناو ئه‌و ده‌ریا به‌سته‌زمانه‌وه، ده‌بڕۆ ئه‌و ده‌ریایه به‌راورد بکه له‌گه‌ڵ (٥٠) ساڵ له‌مه‌و پێشذا بزانه چه‌ند پیس بووه! \" ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ\" ، بڕۆ سه‌یری خاک (زه‌وی کشتوکاڵ) ی بکه، له هه‌موو ووڵاتانی جیهان بزانه چه‌ند پیس بووه به‌هۆی که‌ره‌سته‌ی کیمیاوی‌یه‌وه، به‌هۆی ئه‌شیعه‌وه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی چرنۆبڵه‌وه، به‌هۆی به‌کارهێنانی که‌ره‌سته‌ی زه‌هراوی‌یه‌وه \" بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ\" ، به‌هۆی خه‌ڵکه‌که‌وه ئه‌م هه‌موو کارگه‌یه هه‌یه، بێگومان ئه‌و (١٢٠) شاره نزیکه‌ی (٥٠٠ ملیۆن) که‌سی تێدا ده‌ژی، زبڵ و پاشه‌ڕۆی ئه‌م (٥٠٠ ملیۆن)ه ده‌ڕژێته ناو ئه‌م ده‌ریا به‌سته‌زمانه‌وه، شایانی باسه که له‌م (١٢٠) شاره، له‌سه‌دا نه‌وه‌دی خاشاکه‌که ته‌نها له‌م سێ ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه( ئیسپانیا، ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا)،،، \" لِيُذِيقَهُم بَعْضَ الَّذِي عَمِلُوا لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ\" که‌مێک تووشیان ده‌که‌ین به‌ڵکو بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌م ئایه‌ته ده‌ڵێی ئێستا نازڵ بووه‌و بۆ ئه‌م کاته دابه‌زیوه، قورئانی پیرۆز له‌گه‌ڵ (تطور)ی مرۆڤدایه ، هه‌تا ئاستی ڕۆشنبیریت به‌رز بێت ئایه‌ته‌که به‌و ئاسته ته‌فسیر ده‌که‌یت، دوای ئه‌و به‌رز ده‌بێته‌وه ته‌ماشا ده‌که‌یت تازه‌تر په‌یدا ده‌بێت. له کۆتاییدا ده‌ڵێین: قورئانێکه هه‌موو ووشه‌کانی له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه نازڵ بووه ( جل جلاله) و به ئه‌مینی ئاسمانداو به سه‌رداری فریشته‌کاندا ناردوویه‌تی بۆ ناو دڵی پێغه‌مبه‌ر ((صلى الله عليه وسلم))، ئه‌و دڵه‌ی که خوای گه‌وره پاراستوویه‌تی له هه‌ڵه کردن و له بیر چوونه‌وه \" لَا تُحَرِّكْ بِهِ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِ. إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُ وَقُرْآنَهُ\" هیچ په‌له مه‌که له‌خوێندنه‌وه‌ی قورئاندا، ئێمه بۆت کۆده‌که‌ینه‌وه و ناهێڵین بیرت بچێته‌وه. ----------------------------------------------------- سه‌رچاوه: کۆباسه‌کانی میحراب.