بۆخاتری خوا بگەرێنەوە لای خوا ئاسمان چەند ڕۆژە پرهەورە بارانیش ناباری پێغەمبەر بەگەلەکەی ووت: وَيَا قَوْمِ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ يُرْسِلِ السَّمَاءَ عَلَيْكُم مِّدْرَارًا وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَىٰ قُوَّتِكُمْ وَلَا تَتَوَلَّوْا مُجْرِمِينَ( 52 ) ئەی گەلەکەم داوای لێخۆشبوو‌ن له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن، پاشان بگه‌رێنه‌وه بۆ لای ئه‌و، ئه‌وه له ئاسمانه‌وه بارانی زۆری پر به‌ره‌که‌تتان بۆ ده‌بارێنێت، هێزو ده‌سه‌ڵاتتان بۆ زیاد ده‌کات، زیاد له هێزو ده‌سه‌ڵاتی ئاسایی خۆتان، ڕوو وه‌رمه‌گێرن له‌م باس و ئامۆژگاریانه له‌کاتێکدا که هه‌میشه تاوانبارن. وَلَقَدْ أَخَذْنَا آلَ فِرْعَوْنَ بِالسِّنِينَ وَنَقْصٍ مِّنَ الثَّمَرَاتِ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ ( 130 ) سوێند بێت به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه شوێنکه‌وتوه‌کان و گه‌لی فیرعه‌ونمان گیرۆده‌ی چه‌ند ساڵێکی گرانی و نه‌هاتی و که‌م بونه‌وه‌ی ڕزق و ڕۆزیی و به‌روبوومه‌کان کرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان دابچڵه‌کێن و په‌ند وه‌رگرن و بیربکه‌نه‌وه. فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّارًا ( 10 ) به‌رده‌وام پێم ده‌گوتن، ئێوه داوای لێخۆشبوو‌ن له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاتێکی لێخۆشبووه. يُرْسِلِ السَّمَاءَ عَلَيْكُم مِّدْرَارًا ( 11 ) بارانتان به لێزمه‌و خوڕه‌م بۆ ده‌بارێنێت. وَيُمْدِدْكُم بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ وَيَجْعَل لَّكُمْ جَنَّاتٍ وَيَجْعَل لَّكُمْ أَنْهَارًا ( 12 ) ماڵ و سامان و نه‌وه‌تان پێ ده‌به‌خشێت، هاوڕێ له‌گه‌ڵ باخ و باخاتدا، ڕوبارو چه‌م و جۆگه‌تان بۆ به‌دی ده‌هێنێت. مَّا لَكُمْ لَا تَرْجُونَ لِلَّهِ وَقَارًا ( 13 ) ئه‌وه چیتانه ئێوه قه‌دری خوا نازانن، بۆ ڕێزی بۆ دانانێن و لێی ناترسن.