هاورێکه‌ت بناسه و ئاگات له دڵی بێت نه‌یشکێنیت!! پیره پیاو سه‌یرێکی منی کرد و پرسی چه‌ند هــاوڕێت هه‌یــه؟؟ وتم جا بۆچی بڵێم چه‌ندم هه‌یه ،، بۆیه وه‌ڵامم دایه‌وه وتم ته‌نها چه‌ند هاورێیه‌کم هه‌یه. پیره‌پیاو هێواش و به سه‌ختی هه‌ستا و له کاتێکدا سه‌ری ڕائه‌وه‌شاند وتی :- تۆ که‌سێکی به‌ختێکی باشت هه‌یه که ئه‌م هه‌موو هاورێیه‌ت هه‌یه ، به‌ڵام بیر له هه‌موو ئه‌و شتانه بکه‌ره‌وه که قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌که‌یت . زۆر شت هه‌یه که تۆ نازانی هاوڕێ ، ته‌نها ئه‌و که‌سه نیه که تۆ سڵاوی لێ بکه‌یت ، هــاوڕی ده‌ستێکه تۆ له تــاریکی و بێ ئومێدی ڕزگار ئه‌کات ، ئه‌مه له کاتێکدا که هه‌ندێک له‌و که‌سانه‌ی تۆ به هاورێیان ئه‌زانیت به‌ره‌و تاریکی و نائومێدیت ئه‌به‌ن . هــاوڕێی ڕاستی که‌سێکه که ناتوانێت تۆ به‌جێ بهێڵێت ، ده‌نگێکه که ناوی تۆ به زیندووی ئه‌هێڵێته‌وه ،ته‌نانه‌ت کاتێکیش که که‌سانی تر تۆیان له‌بیر کردووه ،به‌ڵام زیاتر بڵێین هاورێ یه‌ک دڵه، دیوارێکی به‌هێز و پته‌و له نێو دڵی مرۆڤه‌کاندا ، که عاشقانه جێگای خۆی ئه‌کاته‌وه. که‌واته ئه‌و شته‌ی که ئه‌یڵێم جوان بیری لێبکه‌ره‌وه ، چونکه هه‌موو وته‌کانم ڕاستین ، کوڕی خۆم جارێکی تر پێم بڵێ چه‌ند هاورێت هــه‌یه ؟؟ چاوڕوانی وه‌ڵامه‌که‌ی منی کرد و سه‌یری ئه‌کردم .... منیش به هێمنی و به ڕێزه‌وه وتم : ئه‌گه‌ر به‌ختم باش بێت ئه‌وا ته‌نها یه‌ک هاوڕێم هه‌یه ، ئه‌وه‌ش تۆیت !! باشترین هاورێ که‌سێکه که شانی بۆ تۆ دابنێت کاتێک که ته‌نهایت و خه‌مت هه‌یه له‌گه‌ڵت ئه‌بێت و هاوبه‌شی خه‌مه‌کانت ئه‌بێت . که‌سێک که متمانه‌ی به تۆ ئه‌به‌خشێت ، له کاتێکدا کێشه‌یه‌کت هه‌بێت بۆت چاره‌سه‌ر ئه‌کات ، وه کاتێک که پێویستت به هاوده‌مێکه ئه‌وا گوێت لێ ئه‌گرێت ، وه زۆر شتی تر که ناتوارێت پێناسه بکرێت. خوا چه‌نده گه‌وره‌یه کاتێک تۆ چاوروانی شتێک نیت له خوای گه‌وره‌وه به‌ڵام ئه‌و باشترینی شته‌کانیشت پێ ئه‌به‌خشێت . چی فێر بووین : ئاگاداری دڵه‌کان بین ، کاتێک که ته‌نهاین ، به دوای هاورێدا ئه‌گه‌ڕێین ، په‌یامان کرد ، به دوای که‌م و کوڕیهکانیدا ئه‌گه‌ڕێین ، کاتێک له ده‌ستماندا ، به دوای یادگاریه‌کانیدا ئه‌گه‌ڕێین، وه دیسانه‌وه ته‌نها ئه‌بینه‌وه، هیچ شتێک وه‌ک دڵ به ئاسانی ناشکێت .